منی کۆیله
منی کۆیله
له به‌ر شه‌وه‌ی ڕه‌شی خه‌م،ئێش و ئازار و سته‌م
له به‌ر ژه‌هری تیری قوم،خوێن مژانی بێ ڕسووم
له‌به‌ر جیهادی تاران،مه‌رگ و ئه‌شکه‌نجه‌و زیندان،
خاکی خۆمم به جێهێشت،،
ئه‌گینا بۆ به‌ره‌و ده‌رگای وه‌یلی غوربه‌ت ،
به‌ره‌و ڕووباری ژه‌هری ژین،
به‌ره‌و سایه‌ی دره‌ختی خه‌م،به‌ره‌و گۆڕستانی سته‌م،
په‌ل ده‌هاوێم؟
له‌ئامێزی په‌یکه‌رێکی ڕه‌ش و ڕووت و خه‌ماویدا
جامی پڕ له ژه‌هری ژینی بیست و چوار ساڵ ئاواره‌یی
ده‌نۆشمه‌وه…
له پێده‌شتێکی وشک و بێ ئاو دا
هه‌میسان من به‌رگی شڕی ئاواره‌یی
ده‌پۆشمه‌وه….
ئه‌ی ئه‌و که‌سه‌ی که بێ‌ئاگای تۆ له ژینی ئاواره‌یی،
ئه‌ی که‌سێک که به‌ختت یاره و
پۆستاڵی هیچ داگیرکه‌رێ سێنگی خاکتی نه‌سمیوه،
گه‌ر ده‌ته‌وێ
له ئازاری ئاواره‌یی و خاک داگیر کراوی بزانی،
بێ بۆ لای من
منی ئاواره‌ی دوور له وڵات
منی خاک داگیرکراو و
منی خاک بێویستی خۆ له‌ت له‌ت کراو،،
هه‌تا له سه‌ر ژیانی پڕ ژانی غه‌ریبی و
ده‌ردی دووری نیشتمان و
جه‌سته‌ی زێدی بریندار به پۆستاڵی داگیرکه‌ران و
دڕنده‌یی داگیرکه‌ران
ده‌یان ڕۆمانت بۆ باس که‌م…!
*** *** *** *** ***
عارف عه‌زیزی
aref_azizi@hotmail.com
07/11/2006 سوئێد
تۆ ده‌توانیت بۆچوونێك بنوسیت, یان به‌سته‌ری هه‌میشه‌یی كرته بكه.

