خۆشه‌ویستی
نیشانه‌ی خۆشه‌ویستی
١
خۆشه‌ویستیت
چیایه‌که،
هه‌واری ئاسکی ده‌روونمه.
په‌یکه‌رێکه،
قیبله‌نمای ئه‌وینمه.
هه‌توانێکه،
ساڕێژکه‌ری برینمه.
هه‌تاوێکه،
هه‌موو ڕۆژێ له شه‌فه‌قا
مێوانی ئاسۆی ژینمه…
*** *** *** ***
٢
خۆشه‌ویستیت
زه‌ریایه‌که
ماسی دڵم ده‌لاوێنێ
به‌هارێکه
چه‌پک… چه‌پک،
گوڵی سووری بیره‌وه‌ریم
بۆ ده‌ڕوێنێ.
*** *** *** ***
٣
ئه‌ی په‌پووله نازداره‌که‌م
باوه‌ڕبکه
سه‌رده‌مێکه شه‌می دڵم
له ژێر ده‌واره‌که‌ی جاران
به‌یادی تۆوه ده‌سووتێ،
ئازیزه‌که‌م
خۆشه‌ویستیت وای لێکردم
خۆری هیوام بۆ یه‌که‌م جار
له سه‌ر‌ئاسۆی ڕوونی ژینم
سه‌ر هه‌ڵ بێنێ
مۆمی ئاوات و
ئاره‌زووم
بۆ هه‌میشه داگیرسێنێ…!
*** *** ***
عارف‌عه‌زیزی
aref_azizi@hotmail.com
سوئێد 01/11/2006
From: aref_azizi@hotmail.com
Powered by: Kurditgroup.org
تۆ ده‌توانیت بۆچوونێك بنوسیت, یان به‌سته‌ری هه‌میشه‌یی كرته بكه.


rebeen
choni barzan mn rebeenm am shirat bo danerm bo awai taibata ba to
zhin
dastt xosh bet arf azizi barasi zor zor jwana taman drazh bet hewadarem bardawam bet>>>>>>>>>
عارف عه‌زیزی
بۆ به‌ڕێزان ڕێبین و ژین خان سڵاو…
هیوادارم هه‌رده‌م شاد و به‌خته‌وه‌ر بن.
منیش سوپاسی ئێوه ده‌که‌م که شیعره‌که‌تان لا په‌سه‌نده، هیوادارم به دڵتان بووبێت.
سڵاوی به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌و ماڵپه‌ڕه جوانه و خوێنه‌رانی ده‌که‌م، هیوام ساق و سڵامه‌تیتانه.
بچووکتان عارف عه‌زیزی،سوێد