خاک و نه‌ته‌وه
خاک و نه‌ته‌وه … !! . (کوردوکوردستان)
کێ ئه‌زانێ جوانی ئاسمانی نیشتمان و خۆشه‌ویستی خاک و خۆڵی چی‌یه
کێ ئه‌زانێ گه‌وره‌یی بوون له‌نه‌ته‌وه‌و، نه‌ته‌وه له‌بووندا چی‌یه
ژینی دوور له‌دۆستان و ته‌نهایی، ده‌ردوو ژان و نامۆیی یه
مرۆڤی بێ خاک و نه‌ته‌وه بمرێ چاکتره، بوونی له‌غووربه‌تدا چی‌یه
هه‌رکه‌سێ خاکی نه‌بێ، قوڕبه‌سه‌رو به‌دبه‌خته وه‌ک قه‌ره‌جی بێ نیشتمان
باهه‌موو دنیا موڵکی ئه‌و بێت، چرکه‌یه‌ک هه‌ناسه‌و ڕاکشان بێ ماڵ چی‌یه
له هه‌ر شوێنێکی جیهاندا لێیان پرسیت، خه‌ڵکی کوێ و کام نه‌ته‌وه‌ی
خاک و میلله‌ت شانازی یه، بێ ئه‌و دووانه مرۆڤی ژیر بوونی نی‌یه
هه‌زاران پیاوی خۆفرۆش ده‌وڵه‌مه‌ند بوون، کوته‌ک و دارده‌ست بوون ئه‌وانه
لاپه‌ڕه‌ی ته‌مه‌نیان ڕه‌شه، ڕه‌نج و سه‌رمایه بۆ نه‌ته‌وه‌ی خۆت نه‌بێ چی‌یه
هه‌ژارو بێکه‌س و سالم، پیره‌مێردو نالی و مه‌حوی
قڕانێکیان نه‌بوو بیخۆن، به‌ڵام کتێبخانه‌ی ووڵات به‌بێ ناوی ئه‌وان چی‌یه
ته‌نها نیشتمان په‌روه‌ری شانازی و جوانه، خۆ مردنێک قه‌رزارین گشت
کۆچ و بار‌و کووله مه‌رگی بۆ خاک نه‌بێ، جیاوازی چای تاڵ و شیرین چی‌یه
ده‌سه‌ڵات بووی به‌سه‌ر نیشتمان و میلله‌تی خۆت ده‌بێ خزمه‌تکاری بچووکی بیت
نه‌وه‌ک خه‌ڵتانی خوێنی که‌ی، جیاوازی تۆ له‌گه‌ڵ سه‌دام و ئه‌تاتورکا چی‌یه
هه‌ر پیاوێ مه‌ردو ئازا بێت، قه‌د نه‌ته‌وه‌ی ئازار نادات له‌پێناوی ئافه‌رینێ
ژینی ئازادی مه‌زنه ووڵات پارێزییه شه‌ره‌ف ده‌نا چیت کرد بۆ نه‌ته‌وه‌ت نی‌یه
ماستاوچێتی و مه‌رایی کردنی ده‌سه‌ڵات، شه‌رم و بێگانه په‌ر‌ستی و دیلی یه
کاسه‌لێسی به‌گی خۆت بیت یان بێگانه تۆنۆکه‌ری جیاوازی خیانه‌ت چی‌یه
پیاوێک ڕووسپی و سه‌ربه‌رزه، که‌بۆنه‌ته‌وه‌ی خه‌مخۆرو یه‌ک چه‌شن بێت
دوڕو بێت و له‌سه‌ر دوو په‌ت له‌گه‌ڵ میت و جاسووس و ئیتڵاعات فه‌رقی چی‌یه
هه‌رچی یه‌ک بیت ئه‌بێ بیری سبه‌ینێت بێت، سه‌ربه‌رزی بیت بۆ گه‌ل و هۆز
نه‌ک به‌ئاگر میلله‌تی خۆت بسووتێنی، ئه‌ی جیاوازی پاسدار‌و پێشمه‌رگه چی‌یه
م . حه‌مید عه‌زیز
hamid773@hotmail.com
تۆ ده‌توانیت بۆچوونێك بنوسیت, یان به‌سته‌ری هه‌میشه‌یی كرته بكه.


جمال
کام نیشتیمان
ئه‌و نیشتیمانه‌ی که گا کردی و که‌ر خواردی
من حاشا ده‌که‌م له‌و نیشتمانه‌ی دز و جه‌رده سه‌رکردایه‌تی ده‌که‌ن