عه‌شقێکی خودایی
عه‌شقێکی خودایی
گیانه بێ تۆ ساتێ چی یه من هه‌ڵناکه‌م
له‌ئامێزت ماڵێکم پڕ دڵنیایی
چاو له قیبله‌م من ئه‌مڕۆ ، هه‌ست به‌به‌خته‌وه‌ری یه‌ک ده‌که‌م
ڕوو له خاک و خۆڵ و ته‌پو تۆزی تۆم
پشت له مه‌نفاو غوربه‌ت و ژانی بێ تۆیی ده‌که‌م
ده‌رناچێ سۆزی تۆ له جه‌سته‌و دڵ
تا ته‌مه‌ن مابێ له ڕۆحمای
ڕوو له باخچه‌و جوانی گووڵزارت ده‌که‌م
تا هێزی بینین و تروسکایی چاوم مابێ
غافڵت نابم هێنده‌ی گه‌ردوون نیگات ده‌که‌م
سه‌دان جار مردووم و شه‌یدای بۆنی ڕووت بووم
بۆیه بۆنی باڵای چیمه‌ن و مێرگی که‌س ناکه‌م
گه‌ر نه‌ما هێزو تینی گوڕ‌و ڕۆیشتن
به‌ره‌و لوتکه‌ت به چنگه‌کڕێ*
سه‌رده‌که‌وم ئه‌ی نیشتمان خۆمت به‌قوربان ده‌که‌م
چنگه‌کڕێ : سه‌رکه‌ووتن به ده‌ست و چنگ و نینۆک بۆ سه‌ر شاخ یان دیوار یان دار .
م . حه‌مید عه‌زیز
Hamid773@hotmail.com
تۆ ده‌توانیت بۆچوونێك بنوسیت, یان به‌سته‌ری هه‌میشه‌یی كرته بكه.


zhin
kaka hamid aziz dastpanjakant mando nabn barezm barsti honrawaeki zoooooooooor jwan u naska hewadarm bardawam bet malakam axwazm sarkawtobet >>>>>>>>>