هه‌ڵمی ژیان
هه‌ڵمی ژیان
هه‌نگی خه‌یاڵم
بۆ گوڵی هیوایه‌ک ده‌گه‌ڕێ و
باخی ژیانم وه‌رزی زستانی له‌سه‌ره
چرپه‌ی چرۆی یه‌ک چڵیشم نایته گوێ
وشکه‌داری ره‌گ سوتاوی ساباتێکم
په‌نجه‌ی ساردی چاوه‌ڕوانی
له‌سه‌ر تاری چڵه‌کانم
هه‌وای مه‌رگم ئه‌ژه‌نێت و
کوندی خه‌میش
له‌سه‌ر دوایین قه‌ڵای چۆڵی هیوامه‌وه
گۆرانی بۆ مردن ئه‌ڵێت.
چنگی خه‌یاڵ
خۆڵه‌مێشی هیواکانم بۆ لێک ئه‌دات
ژیله‌موویه‌ک په‌نجه‌کانی ده‌گه‌زێت و
بروسکه‌یه‌ک
وه‌کو تاڵێ قژی سپی له‌خه‌رمانێ زوڵفی ره‌شدا
ده‌ئاڵێته باڵای شه‌وی ناهومێدیم
شنه‌ی یادی تروسکانی دو ئه‌ستێره
شاری مردوی شه‌و داگرتوی ئاواته‌کان پڕ ده‌کات و
ده‌بنه خۆڵ و
ده‌بنه باران
تۆوی هیوام له باخه‌ڵیان چه‌که‌ره ئه‌دا و
هه‌ڵمی ژیان له‌رووباری ده‌مارمدا
زوقمی مردن ئه‌تاوێنێ
ره‌سووڵ ـ وه‌یلان safaryani@yahoo.se
تۆ ده‌توانیت بۆچوونێك بنوسیت, یان به‌سته‌ری هه‌میشه‌یی كرته بكه.

