به‌رده‌وشه
به‌رده‌وشه
هاوینه‌شه‌وێ ئاوخۆشه‌ویست
له‌میوانی گۆمێ مه‌ند و بێ له‌ره‌بووم
زێوین ماسی مانگه‌شه‌ویش
به‌رانبه‌رم له فێنکاوی گۆمه‌که‌دا.
له‌په‌نجه‌ره‌ی دڵمانه‌وه یه‌کمان ئه‌دی و
په‌نجه‌کانمان هه‌مو ببون به‌زمان و
بێده‌نگانه
به‌رزترین وشه‌کانیان هاوار ئه‌کرد
شڵپه‌ی شنه‌ی پێکه‌نینی
هه‌تا دوایین خشته‌کانی
پێکهێنه‌ری له‌شی منی خوساندبوو
له‌ناکاوا
وشه‌به‌ردێ زبر‌و چه‌توون
به‌هه‌ڵه‌ی من که‌وته ئاو و
گۆم شڵه‌ژا و
مانگه‌شه‌وی لێ تاراندم.
تۆفان هه‌ستا،
گه‌رده‌لولی خه‌یاڵ بردمی
هه‌تا دوایین لوتکه‌کانی
شه‌وه به‌رز وبه‌رینه‌که‌ی زستانانی سکاندیناڤ و
له‌به‌رده‌می رۆژه کز و شه‌واڵوه‌که‌ی فڕێی دام و
شه‌وی هه‌مو به‌یه‌کجاری
گوشیه نێو جووتێ جامی پڕ له‌شیرێ لێو قه‌ترانی و
گۆمه‌ئاوی
کرده جووته دڵۆپێکی ئاگراوی و
به‌قه‌راخی جامه‌کاندا به‌ریدانۆ و
لێوه‌کانی له‌یه‌کنان و
دڵنیایی کرده مۆمێک بۆ ژوره‌که‌ی
نه‌ده‌لاقه‌ی نیگایه‌ک و
نه‌ده‌رکی ئاوڕدانه‌وه
بۆیه‌کجاری
سه‌هۆڵاوی فه‌رامۆشی
رژانه سه‌ر
گڕی هه‌ست و خۆشه‌ویستی.
03.01.2003 ره‌سوول ــ وه‌یلان safaryani@yahoo.se
تۆ ده‌توانیت بۆچوونێك بنوسیت, یان به‌سته‌ری هه‌میشه‌یی كرته بكه.


Hast
سلاو حورمه‌ت و خۆ شه‌وستیم بۆ تۆی ئازیز ده‌سته‌کانت خۆشبێت قه‌ڵه‌مت به بره‌وتربێت ، هۆنراوه‌که‌ت زۆر جوان و پڕ له سه‌سویره
هیوادارم به‌رهه‌می زیاتر ببینم له گه‌ڵ هیوای سه‌رکه‌وتندا