له که‌نارى پڕبووندا
له که‌نارى پڕبووندا.. لێم رژاو خاڵى بوومه‌وه
ئاوێزان نورى
پێشکه‌شه به‌و کچه ئه‌نفالکراوانه‌ى فرۆشرانه ووڵاتانى عه‌ره‌بى
دایکه گیان
مه‌پرسه چى ده‌که‌م و له کوێم
مه‌پرسه خواردنم چیه‌و چۆن ده‌خه‌وم
بپرسه بۆ منیان برد‌و.. له کوێ هه‌راجیان کردم
من ئه‌وه‌تام له پشت ئاوێنه شکاوه‌کانى ئه‌ودیو
خه‌ریک کۆ کردنه‌وه‌ى جه‌سته‌ى خۆمم له نێو پارچه‌کاندا
من ئه‌وه‌تام
له نێو باوه‌شى دڕنده‌کانى ئه‌و دۆڵ
خه‌ریک ده‌رکدنى ددان و چڕنوکه تیژه‌کانم
له مه‌مک و گه‌ردنمدا
من ئه‌وه‌تام
خه‌ریکى خڕکردنه‌وه‌ى ته‌ڵه مووه‌کانى پرچه‌که‌مم
که له نێو چنگى ئه‌واندا به‌جێما
من ئه‌وه‌تام
خه‌ریک نوسینه‌وه‌ى یاداشتنامه‌ى خۆمم
له نێو مه‌لهه‌کاندا
ئه‌وه‌تام ئه‌وه‌تا
خه‌ریک کڕینه‌وه‌ى ئابرووى خۆمم
که به‌هه‌رزان فرۆشرا
چونکه ئه‌مێستا من خاڵیم
خاڵیى له مرۆڤایه‌تى
خاڵیى له گه‌مه‌ى چاوشارکێ
خاڵیى له خۆم
خاڵیى خاڵیى
خاڵییتر له‌و وشه‌یه‌و
کاڵتر له بوون
له‌و کاته‌وه‌ى بردمیان و فرۆشتمیان
له بنارى بێ ئه‌مه‌کی و نامۆییدا
زۆر چاوه‌ڕێى بابم کرد بێ بماته‌وه
وتیان کاتێ غیره‌تیان دایه ده‌م که‌ڵبه‌کانى نوگره سه‌لمانه‌وه
واژوى حاشاکردنیان پێ کرد
له‌و پێکه‌ى
بۆ دروست بوونى تۆ هه‌ڵیدا
زۆر چاوه‌ڕێى برام کرد بێ له‌سه‌رم بکاته‌وه
وتیان کاتێ به‌رگى که‌رامه‌تیان له‌به‌رتدا دادڕى و..
ئه‌ویشیان ده‌رخواردنى دێوجامه‌کانى بیابان کرد
حاشاى له خوشکایه‌تیت کرد
زۆر چاوه‌ڕێى ووڵاتم کرد بێ بمباته‌وه
وتیان کاتێ تۆ بوویت به‌شایه‌تحاڵى خه‌باته‌که‌ى
پێویستى به جه‌سته رووته‌که‌ى تۆ نه‌ماو..
هه‌زارانى وه‌ک تۆشى ئه‌تک کردووه
زۆر چاوه‌ڕێى خودام کرد بێ ده‌ستم بگرێ بمباته‌وه
وتیان کاتێ سوره‌تى ئه‌نفالى به‌یان کرد
تاوانى که‌نیزه‌ى به رۆحتا هه‌ڵواسی
ناڵه نزاکانى تۆش دایکه گیان
ناگه‌نه من
تا په‌لم راکێشێ و بێ بمباته‌وه
گریانه‌کانى تۆش دایکه گیان
به‌شى ئه‌وه ناکه‌ن
خۆمى پێ بشۆمه‌وه
من رۆیشتم و..
که‌س بانگى لێ نه‌کردم
من مردم و که‌س له پرسه‌که‌م دانه‌نیشت
بۆیه لێم رژاو خاڵیى بوومه‌وه
خاڵیى خاڵیى
خاڵیى له هه‌موو شتێک و..
پڕ پڕیش له هیچ
١٤ی ٤ی ٢٠٠٦ که‌رکوک
تۆ ده‌توانیت بۆچوونێك بنوسیت, یان به‌سته‌ری هه‌میشه‌یی كرته بكه.


وه‌یلان
ئه‌مکاته‌ت باش خوشکی به‌رێز ده‌ستت خۆش بێت ،شێعره‌که‌ت وه‌ک شانه هه‌نگوین شیله‌ی هه‌ستی لێ ئه‌تکێ.به‌ڵام من پێم وایه‌ئه‌گه‌ر ئێمه‌ی کورد هه‌موشتێکمان به ده‌ستی دوژمنان له کیس چوبێت ،به‌ڵام ئه‌وه ئابروی ئه‌وانه که چووه و ئه‌چێت به جینایه‌ته‌کانیان نه‌ک هی ئێمه‌ی کورد،پێویستیش ناکات هه‌ولی کۆکردنه‌وه‌ی بده‌ین.ئابرو کاتێک ئه‌چێت که به مه‌یل و ئێختیاری خۆمان ده‌س بده‌ینه خۆفرۆشی.ئه‌و کچانه وه‌ک سیمبولی شه‌رمه‌زاری دوژمنان له مێژودا ده‌مێنن.
گوڵه‌باخ
ڕۆژ باش…
پێم وابێت باسکردنی ئانفال و که‌نیزه‌کانی ئه‌نفال به‌و شێوه‌یه، له گه‌وره‌یی کاره‌ساته‌که کام ده‌کاته‌وه. ئه‌وانه‌ی ئه‌نفال کران ته‌نا ئافره‌ت نه‌بوون. باوک و برای که‌نیزه‌کان سه‌ربه‌سوت نه‌بوون، تاوه‌کو بتوانن بچن به‌ده‌نگ کچ و خوشکیانه‌وه.له‌و کاتانه‌ی ئه‌وان وه‌ک که‌نیزه فرۆشران، په‌پووله‌ی ڕۆحی باک و براکانیان له ئاسمانی خوێنی به‌عسیاندا ده‌فڕین به‌ره و لای خوا، تاوه‌کو نه‌فره‌ت له ئه‌نفال بکه‌ن.ئه‌و کاتانه‌ی که‌نیزه‌کان فرۆشران، باوک و براکانیان،به زندوویی له چاڵ ده‌نران و شه‌هید ده‌کران.باوک‌و برای که‌نیزه‌کان هێنده بێ باک نه‌بوون له شه‌ره‌ف ، له به دواچوون و سۆراخی کچ و خوشکه‌کانیان، تاوه‌کو ته‌نها چاوه‌ڕێی نوزه‌ی دایکیان بکه‌ن.
پێم وابێت داڕستن و باسکردنی هه‌ڵوێستی باوک و برای که‌نیزه‌کان ناحه‌قییه‌که به حه‌قیان. سووپاس
rebwar alany
dastakant xosh bet
ballam agar dadgaeyakat debet
kamek la azarakanman sarezh bu.
rebwaralany@live .co.uk