جارێکی که
جارێکی که خه‌یالڕ
ئه‌وه چۆن له ژێر چاوه زیته‌کانی ئاسمانا
ئێمه وامان لێدێ؟
من رازیم به جامی ژه‌هر و
تۆش له که‌لله‌ی شه‌یتان دێیته خواره‌وه بۆ رۆخی توڕه‌ییه‌کی کوشنده.
ئه‌وه‌تا هاوکێشه‌ی نامرادی من
به‌م جه‌وره‌ی تۆ هاوسه‌نگ بوو
به‌م ئاگره‌ت بووه ئه‌ستێره‌یه‌کی دره‌وشاو.
له پێش وێنه‌کانتا دانیشتوم
دێڕێک شیعر سه‌ره‌تایه بۆ رۆحی زه‌لیلکراوم
له‌ولاشه‌وه لاپه‌ڕه‌یه‌ک عومرت پڕکردۆته‌وه:
“بو تۆ پێشکه‌شه، شێته دڵشوشه‌که‌م”
له‌وێوه عومر وه‌ک سه‌دایه‌کی وونبوو هه‌ڵپڕوزا
ئه‌شکێکی زۆر ئه‌و به‌یانه وه‌نه‌وشه‌ییه‌ی کرده سارا.
هه‌موو شه‌وێ
له ده‌وری تۆ بۆ مانای تر ده‌گه‌ڕێم
تا به‌رده‌وامی بداته رۆح
هه‌ر شه‌وه دونیا شه‌وه،
به‌رده‌وامیی درێژی ره‌شایی له سوبحا و
دووری تۆیه وه‌ک نه‌ی ده‌ناڵێ
تۆی یار
یاری خه‌یالڕ
هه‌ر وه‌ک جاران په‌ژمورده‌م و
گۆرانیه‌کی به دلڕ ئاشنا له‌گه‌لڕ ده‌نگی ساز دێ
“ئێمه عاده‌تمان کردووه به خه‌یالڕ بژین”…
هه‌باس بۆسکانی
تۆ ده‌توانیت بۆچوونێك بنوسیت, یان به‌سته‌ری هه‌میشه‌یی كرته بكه.


خه‌یاڵ
ده‌ست خۆش بۆ ئه‌م شیعره جوانه،شازه
نازانم به‌ڕێزتان جگه له کتێبی ”خه‌ونه‌کانی ئه‌و به‌ر ده‌ریا”کتێبی که‌ی چاپکراوتان هه‌یه؟؟؟
گه‌ر نیتانه ئه‌وه حه‌یفه،تکایه چاپی که‌ن..نووسه‌ری وه‌ک به‌ڕێزتان که‌مه له ناو کوردا ،،،،ئێوه زۆر به توانان…خۆزگه خۆتان نه‌شاردباوه و نووسراوه‌کانتان چاپ کردایه..دووباره سه‌رکه‌وتوو بیت