وه‌ک هه‌ڵه‌بجه
وه‌ک هه‌ڵه‌بجه
هه‌باس بۆسکانی
وه‌ک هه‌ڵه‌بجه ته‌نهاییم ئه‌نوێنم،
وه‌ک ئه‌و ئه‌بمه پرسیارێکی هه‌ڵواسراو
به خه‌نده‌یه‌کی پێکراو،
ئه‌و رۆَژه‌ی به سه‌تووه‌تی ئامێر ئاسمانی منیان کرده بۆنی سێ‌و،
ئه‌و کاته له شارێکی نزیک میحنه‌ته‌وه قافڵه‌ی پاسه‌کانی ئه‌شکم ئه‌دی،
زنجیره‌ی چاوانی بچوکم ئه‌دین، هاواریان ئه‌کرد:
-”ئه‌ها چیمان لێده‌که‌ن؟
ئه‌ها له که‌ناره‌کانی فرمێسکه‌وه به‌ره‌و چ سه‌حرایه‌کی رۆحمان ده‌به‌ن؟”
له‌و رۆژانه‌وه به‌بێئه‌وه‌ی بزانم بۆ،
چیرۆکی لاوانه‌وه‌یه‌ک له ناخما تروسکا
جوجه‌ڵه‌ی رقێک هه‌موو نه‌ورۆزێ دێ و
ده‌نوک له یادی ئه‌و چاوانه ده‌گرێ و
دڵیش “نالی” وته‌نی
ئه‌بێته ئاو.
له “مارت”دا ئازار،
له خه‌ڵوه‌تی مه‌ولاناوه بۆ ئه‌فسانه‌ی ئه‌م گازه
له هه‌ورامانی “گۆران” ه‌وه بۆ ئه‌م چیا هه‌زار به‌هه‌زاری ئاسنه،
له بزه‌ی “ئه‌حمه‌د مختاره‌وه” بۆ ئه‌م خه‌رابستانه…
بمژه‌نه وه‌ک ئازاره‌کانت هه‌ڵه‌بجه،
وه‌ک خولیا هه‌ڵپڕوزاوه‌کانت ئه‌م جه‌معی ئاشقانه شتێ لێبکه،
تۆ بڵێی ئه‌مه کۆتایی شیعر و سیاچه‌مانه بێ!
تۆ بڵێی خوێنی ئه‌م زمانه کوردیه هه‌نگوینه ئه‌وه‌نه‌ی له‌به‌ر رۆشتبی
هه‌تا هه‌ناسه پروزه‌کانیشی بوبێته بێده‌نگییه‌کانی دره‌خت؟
تۆ بڵێی ئه‌م ئیشقه لێره‌یا ئه‌خیر نوزه‌ی خه‌نده بێ،
تۆ بڵێی ئه‌م ووشه‌ی “شه‌هید” ه ئه‌خیر خه‌نده‌ی بێ
به ته‌وێڵی نورانی ئه‌م شاره‌وه؟ تۆ بڵێی…
هه‌تا ئه‌و کاته‌ی ئارامبونه‌وه له سوتانی جگه‌ره‌کانا نامێنن،
هه‌تا ئه‌و ساته‌ی
ئاوازی خه‌مه مه‌نفاییه‌کانی نیشتیمان
ئه‌بنه‌وه گۆرانیه‌کانی گوڵاڵه‌سووره
ئه‌م ئه‌شقه هه‌ر سووره،
یار سووره و سه‌دا سووره
له‌شکری خه‌م په‌یامی پێنه‌بوو
خورپه‌ی پێ بوو
بینایی هه‌ر سوور بوو دونیا سوور و
شیعر سوور…
ئه‌و رۆژه‌ی “مارت”
ئه‌و رۆژه‌ی له ئازارا ببومه سه‌نتور
ئه‌و رۆژه‌ی له دامێن ئه‌و شاخه ماڵانوێرانه‌یا ئه‌مقیژان
ئه‌و رۆژه‌ی ئه‌و ده‌شتوده‌ره پڕببو له چرای شکاو
من له‌م هه‌گبه تازه‌یه‌ی گرین چم کردبا؟
خه‌م خه‌م بوو، میهره‌بانییه‌کی سه‌یری هه‌بوو
گوڵه خه‌رده‌لی دابوو له سه‌ری و
چاوی مناڵانی کردبووه گه‌ردانه…
بمژه‌نه وه‌ک خولیاکانت ئه‌ی هه‌ڵه‌بجه
بمکه‌ره‌وه مناڵه‌که‌ی دوێنێ ،
مستێ له به‌ردی تووڕه‌ییتم به‌رێ
منیش دێمه ریزی ئه‌و مناڵه لاسارانه‌ی
که زۆر زوو گه‌وره بوون
ئه‌و مناڵانه‌ی نازانن جۆلانێ چییه
ئه‌و مناڵانه‌ی خه‌ریکی دیلانێی سیاسه‌ت و چاوپێکه‌وتنه رۆژنامه‌ییه‌کانن…
له “مارت” دا شتێک ئه‌دۆزینه‌وه وه‌ک “کورد”
خه‌مبار وه‌ک ئه‌و
دڵشکاو وه‌ک خه‌ونه‌کانی
له “مارت” دا
سه‌رابه‌کان لێمان ده‌بێته رووبار
ئه‌شکه‌کان ده‌بنه‌وه شه‌ونمی لا ملی دره‌ختێک
خه‌نده‌کان وه‌ک کانیاوه‌کان له‌رزیان لێدێ
له “مارت” دا
جه‌معی ئاشقان به‌ره‌و سێوسێنان ده‌بنه‌وه
قه‌ره‌داغ ئه‌بێته‌وه مه‌نزڵگای شێخانی شاعیر
هه‌ڵه‌بجه‌ش خورتێکی دڵگه‌رم
به دووای چیرۆکی ئه‌شقیا سه‌رگه‌ردان،
ئاسمان له باوه‌شێتی و
ئاسۆ له “بینایی”دا.
تێبینی: ئه‌م شیعره له یادی ئه‌نفال و هه‌ڵه‌بجه، که ناوه‌ندی رۆشنبیری کورد/ئوسترالیا رێکیخستبوو پێشکه‌شکراوه.
تۆ ده‌توانیت بۆچوونێك بنوسیت, یان به‌سته‌ری هه‌میشه‌یی كرته بكه.


sheelan
afarm 3abo xom lawe bum ter gryam lagal aw xalka, dramayaki juani tyaya am shi3ra..
bedang wak to
به ڕاستی بژیت …یه‌کێک بوو له جوانترین شیعره‌کانی هه‌ڵه‌بجه….
وه‌ک هه‌موو جارێ فرمێسکه‌کانم زاڵ بوون به سه‌رما ….سه‌رکه‌وتوو بیت
سامان- هه وری
ده‌ست خۆش شیعره‌که زۆر جوانه. به خوێندنه‌وه‌ی جاره یه‌کتر ‘وه‌ک هه‌ڵه‌بجه ی’ هه‌میشه ره‌ش پوش دلم پر له خه‌م.