دایه
دایه
هه‌باس بۆسکانی
سیدنی 2002
له‌کوانوی شه‌وانێکی پارچه‌پارچه‌کراوه‌وه‌وه‌ك مشتێ دڵ
ده‌پرژێم به‌ئێوارانی حه‌سره‌تی دووریما، وه‌ک مناڵێکی به‌ر باد
به‌دامێن سنه‌وبه‌ره‌کانی دووریته‌وه‌نوساوم و ، باکی ئه‌و
دۆزه‌خی هه‌ناسانه‌ت هه‌تا ئێسێ نه‌یکردوومه‌به‌رد،
گوتیان ئه‌وه‌به‌هه‌شته‌کانی خواش هان له‌ژێر پای ئێوه‌دا.
نه‌م ده‌زانی به‌چ حیکمه‌تێکی دونیاییه‌وه‌خوا ئه‌په‌یمانه‌ی
دابونێ!
هه‌تا له‌نێو باوه‌شی ساڵانێکی دووری مه‌نفاییه‌وه‌و ،
به‌حیکمه‌تێکی دییه‌وه‌کۆرپه‌یه‌ک نه‌بووه‌خاوه‌نی ساته‌کانم،
نه‌مزانی هه‌ر دڵۆپه‌فرمێسکێ که‌ده‌یڕێژی مێژوویه‌کی تری
بێباکیمه، وه‌ک که‌لله‌ڕه‌قێکی ڕۆژهه‌ڵاتی له‌ئاست سۆزی ئه‌و
نیشتیمانه‌دا موزمه‌عیل بووم که‌دڵت ده‌یڕواند.
هه‌ر که‌کۆرپه‌م ده‌گری،
دڵم وه‌ک چه‌پکه‌نێرگزێکی گه‌رمیانیی ده‌سوتێ،
تۆش وه‌ک هه‌ناسه‌کانم حازر ده‌بی، وه‌ک موچڕکی شه‌وی
به‌سته‌ڵه‌کستانێکی مه‌نفایی سه‌رتاپام ده‌که‌یه‌ئه‌شک وئاگر.
دایه‌ئه‌مشه‌ویش ه‌وک دوێنێ و پێرێ ساڵ، به هه‌ستێکی
تاوان به‌مه‌چه‌که‌وه‌داومه‌ده‌شت و کێوان.وه‌لێ به‌رده‌ن
و به‌ردی ئێره‌وه‌ک ئه‌وانه‌ی کن ئێوه‌نین.
له‌نامه‌یه‌کی تۆقێنراوی ئه‌وێوه‌مامۆستاکه‌م ( له‌سه‌ر زمانی سه‌عدییه‌وه)
بۆی نوسیبووم :
مه‌چۆ بۆ خاکی هیندستان له‌خاکی خۆت بساچێنه
بۆ هه‌ر کوێ بڕۆی ئاسمان هه‌ر ئه‌م ڕه‌نگه‌ی ئێره‌ی هه‌یه
مامۆستاکه‌م وه‌ک دارگوێزێکی شارباژێری شاده‌ماره‌کانی خۆی
ڕۆکردبوون و چنگی کردبووه‌دڵی عه‌رز.
وه‌لێ من شه‌یدای بۆنێکی دی بووم بۆ گڵ، فه‌زایه‌کی تر بۆ شه‌قژه‌ن،
هه‌ر ئه‌وه‌نده و زه‌نگی سه‌فه‌ر ئێواره‌فرۆشراوه‌کانمی لووشدا ،
ئه‌ز ، خۆم نه‌مام بوومه‌هه‌ناوێکی هه‌ڵواسراو، بۆ ده‌رێک،
داڵێک له‌جنوبه‌وه‌خونچه‌خونچه‌ی به‌یانانمی ده‌کردن و ،
وه‌ک دیارییه‌کی بێ نرخ له‌به‌ر پێی ژه‌نڕاڵێکی به‌غایی به‌دامێنی
ووشه‌ی (سیدی)یه‌وه‌تووڕی ده‌دان.
ئه‌رێ من له‌و زه‌مه‌نی بێ خۆییه‌دا چم کردبا؟
ده‌بوایه‌هه‌رچۆنێک با،بۆنی مێخه‌که‌کانی سه‌رسنگتم
گۆڕیباوه‌به‌له‌تکه‌سه‌ربه‌ستییه‌ک،
به‌ڵام ئاخ له‌ئازادییه‌خودداره‌کانی سه‌فه‌ر،وای له‌شه‌وانی
بێ بریسکه‌و بۆنی ئه‌وێ.
دایه‌ئه‌م ئێواره‌یه‌ش هاتومه‌وه‌دامێن حیشمه‌ته
سه‌یرو سه‌مه‌ره‌کانی ڕۆژانت
ئه‌م ئێواره‌یه‌ش به‌ناز و نیازی شایه‌کی سه‌رخۆشه‌وه
ئیعلانی ئیستیقلالم ده‌که‌م
تۆ، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خۆشه‌ویستیت،کۆتیت
تۆ
هه‌تا ئه‌و ساته‌ی چرکه‌یه‌کی فڕێنراوی سه‌فه‌ر بووی
یادێکی به‌سۆز بووی
من گشت فه‌رهه‌نگه‌کانم
خوێندنه‌وه
ساته‌خه‌مناکه‌کانی ئه‌شکت نه‌بێ
هه‌موو ئازاره‌کانم گرتنه‌وه‌دڵ
که‌چی وێڵی و گه‌دایی
به‌دووی مانا تازه‌کانا
شاعیرێکی تری خوڵقاند
شاعیرێکی وونم
به‌ڵام کاتێ وونبوم
خۆم دۆزیه‌وه.
تۆ ده‌توانیت بۆچوونێك بنوسیت, یان به‌سته‌ری هه‌میشه‌یی كرته بكه.

