شوباتی شووم
ستافی بڵاوکراوه‌ی “بانگه‌شه‌ى گۆڕان”
کوردان به شوباتی شووم ته‌واو نابن
مانگی شوبات مانگێکی ڕه‌ش و شوومه بۆ کوردان، چونکه له‌م مانگه‌دا گه‌له نه‌به‌رده‌که‌مان. له‌ماوه‌ى چه‌ند ساڵی رابردوودا، له‌لایه‌ن تاریک په‌رستان و نه‌یارانى کورده‌وه ڕووبه‌ڕووی زۆر کاری جۆراوجۆری تیرۆری بووه‌وه، هه‌روه‌ها ئه‌م مانگه گه‌لى کورد له‌کوردستانى گه‌وره‌شدا،
جیاواز له‌مانگه‌کانى تر سه‌یرده‌که‌ن، چونکه به‌شێوازى دڕندانه ویستراوه کورد به‌ره‌و قڕکردن و نه‌مان به‌رن. یه‌کێک له‌و کاره تیرۆریانه کاره‌ساته‌که‌ى یه‌کی شوباتى شاری هه‌ولێره که سێ ساڵ پێش ئێستا و له‌ئه‌نجامى دوو هێرشی (وه‌حشیانه)دا له‌هه‌ردوو باره‌گای لقی پارتی دیموکراتی کوردستان و مه‌ڵبه‌ندی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان. ئه‌مه‌ش بووه هۆی شه‌هیدبوونى (100) که‌س و بریندارکردنی (200) که‌س.
شیاو باسه دواى ده‌ستگیرکردنی چه‌ند که‌سێکی گومان لێکراو له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه. بکه‌رانی ئه‌م کرده‌وه تیرۆریستیه خۆشبه‌ختانه ئاشکرابوون. ئه‌و که‌سانه‌ش که ئه‌م کاره قێزونه‌یانه ئه‌نجام داوه سه‌ر به رێکخراوى تیرۆریستین و دوژمنی گه‌لى کورد بوونه.
هه‌روه‌ها هه‌ر له‌مانگى شوباتدا بوو وه له‌ساڵی (1999)دا له (15) فیبریوه‌ری به شێوه‌یه‌کى پیلان بۆ داڕێژراو، له‌لایه‌ن تیرۆریزمى نێوده‌وڵه‌تییه‌وه به‌ڕێز (عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان)یان به شێوازێکی هۆڤانه ڕفاند له‌کینیا. بێ گومان مه‌به‌ستى سه‌ره‌کى نه‌یارانی کورد، ئیستیفاکردنی گه‌له‌که‌مانه، ئه‌ى نازانن هیچ نه‌ته‌وه‌یه‌ک به‌نه‌ته‌وه‌یه‌کی تر ته‌واو نابێ؟ هه‌رچه‌نده ماوه‌ی هه‌شت ساڵه به‌ڕێزى له‌زیندانی ئیمرالیدایه، به‌ڵام گه‌له‌که‌شمان هه‌وڵدانی بێ وچان ده‌ده‌ن بۆ ئازادکردنی، لێ ده‌سه‌ڵاتى فاشیستی تورکیا هه‌روه‌کو چۆن له‌رابردوودا دژایه‌تی کوردیان کردووه و کوردیان به (ئه‌تراک جبال) ناوزه‌د ده‌کرد. هه‌نووکه‌ش ده‌یانه‌وێ له‌شه‌خسی به‌ڕێز ئۆجه‌لاندا بزوتنه‌وه‌ى رزگاری خوازى گه‌لى کورد ته‌واو بکه‌ن، ئه‌مه‌ش خه‌وێکى ئه‌وانه و نایه‌ته دی.
هه‌وه‌ها هه‌ر له‌م مانگه‌شدا کۆمه‌ڵێ چالاکی هه‌مه جۆریش ئه‌نجام دراوه که وێنای ده‌تاونین بڵێن نییه، یه‌کێک له‌و چالاکیانه ساڵی ڕابردوو بوو که کچه گه‌ریلای کورد (له‌یلا والی) ناسراو به (ڤیان سۆران) که خه‌ڵکی شاری سلێمانییه چالاکیه‌کى گیانبازى ئه‌نجامدا له (حه‌فتانین) ئه‌و خاڵه‌ى که باکور و باشوور به‌یه‌ک ده‌گه‌یه‌نێ، ئه‌و چالاکیه‌شیه له‌دژی بیرۆکه‌ى فێوداڵیزم و وه‌ک وه‌فایه‌کیش بوو بۆ رێبه‌ر ئاپۆ ئه‌نجامیدا.
هه‌ر له‌م مانگه‌شدا له‌هه‌ر چوار پارچه‌ى کوردستان کاره‌سات گه‌لێک روویداووه، به‌ڵام به‌دوژمنانى گه‌له‌که‌مان ڕاده‌گه‌یه‌نین و پێیان ده‌ڵێن گه‌لى کورد به‌و کاره تیرۆریانه‌ى که له‌شوبات و هه‌روه‌ها مانگه‌کانى تریش کاری تیرۆری هاوچه‌شنی ئه‌وانه کردوویانه. با بێ گومانبن له‌وه‌ى ئه‌و کرده‌وانه زیاتر (حه‌ماسه‌تمان) پێ ده‌دا بۆ ئه‌وه‌ى له‌سه‌ر خه‌باتی ره‌واى خۆمان به‌رده‌وامبین تا وه‌رگرتنی ته‌واوى مافه ره‌واکانمان.
ستافی “بانگه‌شه‌ى گۆڕان”
خاوه‌نی ئیمتیاز و سه‌رنووسه‌ر: عه‌بدوڵڵا ئه‌حمه‌د گه‌رمکی
به‌ڕێوه‌به‌ری نووسین: عه‌لی شامل نانه‌وا
ده‌سته‌ى نووسه‌ران:
شوکر جلال سابیر
جه‌لال جاف
نیهاد خۆرشید جمعه
(خورماتوو)
تۆ ده‌توانیت بۆچوونێك بنوسیت, یان به‌سته‌ری هه‌میشه‌یی كرته بكه.

