هەفتەنامەی هاوڵاتی بۆ میتی تورک کار دەکات

germik.jpg

وەک دەزانرێت لەباشووری کوردستان بەگشتی لەڕووی راگەیاند و رۆژنامەوانییەوە، هەر هەمووی لەلایەن حزبەکانەوە قۆرخکراوە، تەنها چەند رۆژنامەیەک نەبێ ئەویش بەپەنجەى دەست تێپەڕ ناکات کە خۆیان وەکو سەربەخۆ دەناسێنن لەناو جەماوەردا، هەفتەنامەی (هاوڵاتی)ش یەکێکە لەو رۆژنامانەى کە دەیەوێت خۆی لەناو جەماوەردا بەسەربەخۆ و بەزمانی هاوڵاتی خۆی پیشانبدات، بەڵام لەڕاستیدا وانییە، لەماوەى رابردووشدا بەبڵاوکردنەوەی هەندێ هەواڵی ناڕاست بۆ خەڵک دەرکەوتووە کە ئەوان چین و بەتایبەتیش لەم ماوەى دوایدا ئەو حەقیقەتە ئاشکرا بوو، بەبڕوای منیش شێواندنی راستییەکان وەکو خیانەتێکى گەورەیە لەگەل و نیشتمان.

لەبەرواری (11/6/2007) لەسایتی هاوڵاتیدا هەواڵێکی بڵاوکردوەتەوە کە سەرچاوەکەى لەمیتی تورک وەرگرتەوە، پێشتر درکم بەو راستییە کردبوو، بەڵام ئەمجارەو بەبڵاوکردنەوەى ئەو هەواڵە ئەو راستیەمان بۆ دەرکەوت کە بەڕاستی هەفتەنامەى هاوڵاتی لەخزمەتی میتی تورکیدان و بۆ ئەوان کار دەکەن، کاتێک کە مانشێتی ئەو هەواڵەم بینی کە بەم جۆرەبوو (کوژرانی چوار گەریلا و سەربازێکى تورک) یەکسەر ئەو راستیەم بۆ دەرکەوت کە هەفتەنامەى ناوبراو ئەو هەواڵانەى کە تایبەتن بەپەکەکە و باکووری کوردستان سەرچاوەکەى لەمیتی تورکەوە بۆ دێ، لەدرێژەى هەواڵەکەدا هاتووە و دەڵێت (سەرچاوە سەبازییەکە وتی بێگومان سەربازییەکە مەبەستی سەربازى تورکە و باس لەوە دەکات کە ئەو شەڕەى روویدا لەگەڵ سوپای تورکیا کە شەڕەکە لەپارێزگای موس روویداوە لێرەدا ئەوەش دەرکەوت کە رۆژنامەى ناوبراو زانیارییەکى ئەو تۆی نییە لەئەوەى شارەکانی کوردستان ناویان چییە، بۆیە موشی بەموس ناوهێناوە، گریمان ئەمە هەڵەى چاپ بوو، لێ سوکایەتییەکى گەورەیان بەتەڤگەری ئازادیخوازى گەلی کورد کردووە، سوکایەتییەکەش ئەوەیە کە هەر لەو هەواڵەدا هاتووە و دەڵێت، پارتی کرێکارانی کوردستان لەساڵی (1984) دامەزراوە! باشە سووکایەتی لەمە گەورەتر، هەموومان دەزانین پارتی کرێکارانی کوردستان بەفەرمی لەساڵی (1978) دامەزراندنی راگەیاندووە، بەڵام لەساڵی (1984) دەستی بەخەباتی چەکداری کردووە، هەر لەو هەواڵەدا هاتووە و دەڵێت پەکەکە تا ئێستا (37) هەزار کەسی لێ کوژراوە لەئەنجامی شەڕەکاندا، باشە ئەو رێژە ناڕاستە هاوڵاتی لەکوێوە هێناویەتی ئەگەر لەمیتی و ئیستیخباراتی تورک وەری نەگردبێت کە ئەو رێژە دوورە لەڕاستی.
ئێستاش لەکوردستاندا عەسکەر و میتی تورک بەکەیفی خۆیان گێزماخ و تەراتێن دەکەن، لەم چەند رۆژەى رابردووش بوونی عەسکەری تورک لەلای کۆمەڵگای ئاڵتونی سلێمانی بەڵگەى ئەم راستیەن، ئەمەش بەئاشکرا و بەبەرچاوى خەڵکەوە لەراگەیاندنەکانیشدا باس کرا، دە بزانە ئەمە بەئاشکرا بوو ئەى دەبگرە بزانە چەن جێگەى نهێنی و ئاشکرای تریان هەیە بۆ کاری سیخوڕی، ئەمڕۆش لەشارە جیاجیاکانی کوردستان لەژێر ناوى کۆمپانیا جۆراوجۆرەکانیانەوە کاری ئیستخباراتی خۆیان دەکەن. کەچی هەردوو حزبی دەسەڵات و ئەحزابەکانی تر و خەڵکیش باس لەوە دەکەن کە گەر سوپا تورکیا هێرش بکاتە سەر باشوورى کوردستان قسەکانیان وایە کە تەنها قبوڵ ناکەن، ئێ باشە خەڵکینە بوونی عەسکەری تورک لەباشووردا لەوەی زیاتر دەبێ چی بێت، بێگومان ئەم هەلەى میتی تورک کە ڕخساوە بۆیان بەئارەزووى خۆیان گێزماخ بکەن و کاری ئیستیخباراتی بکەن لەباشووردا ئەمەش دەرگایەکی تری رێگە خۆشکەرە بۆ هەفتەنامەى هاوڵاتی و هاوشێوەکانیان، چونکە رەوشەکە لەبارە بۆ ئەوەى بیانخاپێنن بەپارەو پول وایان لێ بکەن کە نەک تەنها بەپەکەکە سوکایەتی بکەن، بەڵکو ئامادەن خاک و دەشت و شاخ و نامووسی خۆیان بفرۆشن بەئیستیخباراتی تورک لەپێناو پارەدا وەک ئەوەى کە هاولاتی کردی.
عەبدوڵڵا ئەحمەد گەرمکی
abdulagermiki@yahoo.com


تۆ ده‌توانیت بۆچوونێك بنوسیت, یان به‌سته‌ری هه‌میشه‌یی كرته‌ بكه‌.

٧ بۆچوون بۆ “هەفتەنامەی هاوڵاتی بۆ میتی تورک کار دەکات”

  1. بەراسی ئەم نوسراوەی سەرەوە جیکەی پیکەنینە…………
    ئاخر بە ج معیاریک و لەسەر ج ئەساسیک هەر روزنامەیەک هەوالی حزبیک یان پارتیک یان کومەلە و هر شتیک کە پیت خوشە ناوی بینە ……بلاو بکاتەوە یان پەرکافیک،ستونیکی لەسەر نوسی ئیتر ئیمە وای دابنیین کەسەر بەوە.ئەمە قبلی قبول نیە ،جونکە روزنامەی ئەهلی جیایە لە روزنامەی زمانحال کە هەموو لاپەرەکانی بە شانوبالی خاوەن روزنامەکەیە………
    خوئەکەر وابیت وبەپیی ئەم نوسینە بیت ئەوا ئەبیت روزنامەی هاولاتی دانیشی هەوالی زیانی روزانەی نوسەرکانی تیا بالو بکاتەوە نەبادا کاکی نوسەرو ئەوانی وەک ئو بیر ئەکەنەوە هەلە لییان تیبکەن…………

  2. ba rsaty roznamay hawlaty barstay kaer xoiy anjayam adayata hawalkyanyan la chkay xoyatae mn waik kurdik haer alayam dastan xosh roznamay hawlaty aw berdara haer agader hej shtyak neya haer la xoyawa bas basy roznamay hawlaty akayt kakay ber da tamasha bkh bzana hawlakanyan lakam saer chwa dayt..
    wa bzanm barzeat taza la xaw halswaset?????

    bertan DANA_DK2 Danmerk

  3. chonin
    bron bo lae dr.araz asis la college pizeshke zankoe sulaimany xezanakae majstere haea la pizeshke commal kachee wak pspore naxoshekanee pest eash akat,bron bo lae aw heeeza
    supas

  4. barasty am nwsrawa mn hech katek ba rasty nazanm mn kasekm tanha xwenary rozhnamay hawlatim awa bash azanm ka rozhnamay hawlaty sarchaway rastyakana wa halay bchwk la hamw rozhnamakana haya nak tanha hawlaty bgra la ragayandnakana har habwa balam ba ray mn am barezay am nwsraway xstota bar dasty xwnaran tanha mabasty shkandn yan lanaw brdny hawlatya balam pem wa nea bam jora rozhnamayak bshke chwnka ba darajay yak la slemanyda wa la hawlerishda rozhnamay hawlaty xawany komaleky zor la xwenarn …..razy fatah

  5. بەریزان دەستەى نوسەرانى هاولاتى
    دوای ریزو سلاو
    دوای وەستانى شەری نیوان عیراق و ئیران رزیمی ێدام حسین ودارودەستەکەى کەوتنە ویرانى کردنى ئەوکوندانەی دەوروبەری شاری هەولیر کەسەربەناحیەى کویرن.
    ئیمە بیمان راکەیەنرا کەوا کوندەکانى سەربەناحیەی کویر قەرەبوی یاسای زمارە 140 وەردەکرەن. لە 16 -1-2008 معاملاتى تایبەتمان تەواو کرد بەسند کردنەوەی رەکەزنامەى عیراقی و بسولەی خوراک لە ناحیەى کویر تسلیمان کرد.
    لە 21-6-2007 موختاری کوندەکەمان بى ى راکەیاندین کەوا هه ندیک معاملات لهبەرناتەواوی کەراونەتەوە دوای بشکنین بوم دەرکەوت لەبەر ناریکی وەرکرتنو هەلکرتنى معامەلەکان ئەم بەلکە نامانەی خوارەوە کەوتون و نەماون
    1- ێێورە قید
    2-مێادقەی مدیر ناحیە
    3- فورمی لیزنەى 140

    سەردانى بەریز کاک رزکار قایمقامی قەزای مخمورم کرد معامەلەکەم بى نیشان دا لەوەلام دا فەرموی
    3000 کیشەى وامان هەیە فایلەکەنان ناتەواون وبەشیکیان ون بوون بەفەرمانی وەزیرى هەریمە دابراوەکان ناتوانم ئیمزا لەسەر هیج معامەلەیەک بکەم تاوەک ە تەواو بکرین و ێورە قیدیان بى بدریت لیرە دا دەبرسین کى بەربرسیارەو ئایا ماوەنادەن بەتەواو کردنى معامەلەکانمان
    یا ئەوەیە عفى الله عما سلف ئەوەى کردی بردی ئەوەى کەرا درا

  6. kak abdulla nishany dawa ka piawy dastalata.,hamu kas azanet hawlaty chya

  7. bbora barrasty zor ab hala dachwi hawlaty aw roznamaya ya ka dabit roznama gary kurdi shnazi piwa bkat bo chonakat tawao halaya

بۆچوونێك بنووسه‌

نوێتر: شه‌هاده‌ت »