ره‌وشی ئێستا
ره‌وشی ئێستای کوردستان و ناوچه‌که و رێگاکانی چاره‌سه‌ری
عه‌بدوڵڵا ئه‌حمه‌د گه‌رمکی
abdulagermiki@gmail.com
ده‌مه‌وێت له‌و گۆشه‌نیگایه‌وه ده‌ست پێبکه‌م و بچمه ناو کڕۆکی بابه‌ته‌که‌وه و ریالیستیانه و هه‌ندێکی ورد له‌سه‌ر ره‌وشی ئه‌مڕۆی ئێراق به‌گشتی و هه‌رێمی کوردستان به‌تایبه‌تی،
ئاخۆ ئه‌و مه‌ترسیانه چین که له‌داهاتوودا رووبه‌ڕووی ئێراق و باشووری کوردستان ده‌بنه‌وه؟ چونکه ره‌وشی سیاسی ئه‌مڕۆی ناوچه‌که زیاتر به‌ره‌و گێژاوێکی پڕ مه‌ترسیدار ده‌ڕوات و ئیدی پێویسته ته‌دبیری جددی بۆ وه‌ربگیردرێت و پێشبینییه‌کان ببینرێت که له‌داهاتوویه‌کی نزیکدا چی رووده‌دات و ره‌وشه‌که به‌ره‌و چ ئاراسته‌یه‌ک ده‌ڕوات، به‌ڕاستی ئه‌مڕۆکه له‌ئێراقدا وه‌ک دێته زانین ره‌وشی ئاسایش رۆژ به‌رۆژ به‌ره‌و ئاڵۆزی و خراپی ده‌چێت، تیرۆریستان تادێت مۆڵگا و جێی خۆیان زیاتر ده‌که‌نه‌وه، ئه‌مه‌ش بێگومان وه‌کو چۆن له‌ماوه‌ی ئه‌م چوار ساڵه‌ی رابردوودا گه‌لانی ئێراق رووبه‌ڕووی کووشتن و بڕین بوونه‌ته‌وه، به‌هه‌مان شێوه‌ش بۆ داهاتوو زیاتر به‌ره‌و خراپتری ده‌به‌ن. راستییه‌کی حاشا هه‌ڵنه‌گره که ئه‌مڕۆ له‌ئێراقدا حکومه‌تێک هه‌یه و په‌رله‌مانیش هه‌یه، به‌ڵام سه‌یره‌که له‌وه‌دایه نه‌حکومه‌ت رێنماییه‌کانی په‌رله‌مان بۆخۆی به‌بنه‌ما وه‌رده‌گرێ و نه‌ش به‌پێچه‌وانه‌وه، بۆنمونه هه‌ر له‌م چه‌ند رۆژه‌ی رابردوودا له‌یه‌کێک له‌کۆبوونه‌وه‌کانی په‌رله‌مان چه‌ندین په‌رله‌مانتار داوای سه‌رۆک وه‌زیران و هه‌ردوو وه‌زیری ناوخۆ و به‌رگری کردووه که بێن ئاماده‌ی یه‌کێک له‌کۆبوونه‌وه‌کانی په‌رله‌مان بن بۆ لێپرسینه‌وه، به‌ڵام ئه‌وان ئاماده نه‌بوونه بچنه ده‌م داخوازییه‌کانی په‌رله‌مانه‌وه، بێگومان ئه‌مه خۆی له‌خۆیدا بێ ده‌سه‌ڵاتی په‌رله‌مان ده‌نوێنێ، وڵاتێکیش گه‌ر په‌رله‌مانه‌که‌ی ته‌نها شکڵی بێ له‌وڵاتێکی وه‌کو ئێراق باشتر نابێت، ئه‌مه بۆ کوردستانیش به‌هه‌مان شێوه‌یه، راسته په‌رله‌مانێک بوونی هه‌یه، به‌ناوی په‌رله‌مانی کوردستان، به‌ڵام وه‌ک ده‌زانرێت هه‌ردوو حیزبه زه‌به‌لاحه‌که هه‌موو شتێکیان کۆنتڕۆڵ کردووه و زاڵن به‌سه‌ر په‌رله‌مانه‌وه، که ئه‌مه‌ش پێشێلکردنی یاسایه، ده‌بێت په‌رله‌مان هه‌م خاوه‌ن سه‌نگ و قورسایی ببێت و هه‌میش بڕیارده‌ربێ و توانای لێپرسینه‌وه‌ی هه‌بێت، به‌ڵام له‌هه‌رێمدا به‌پێچه‌وانه‌یه، واتا په‌رله‌مان جه‌سته‌یه‌کی بێ گیانه و هیچ ده‌سه‌ڵاتێکی نییه، چونکه ده‌سه‌ڵات به‌ده‌ستی هه‌ردوو حزبه‌وه قۆرخ کراوه.
بێگومان ئه‌مڕۆ له‌دونیای گلۆبالیزمدا ده‌بێت هه‌م خۆت له‌گه‌ڵ سیاسه‌تی ئه‌مڕۆدا بگونجێنی هه‌میش کارێکی وا بکه‌یت نه‌وه‌کو له‌پاشه‌ڕۆژدا ره‌وشه‌که به خراپی به‌سه‌رتدا بشکێته‌وه، ئه‌مڕۆ تیرۆریستان خه‌ریکه هه‌رێمی کوردستانیش بۆ جارێکی تر ده‌که‌نه مۆڵگای تیرۆریستان له‌لایه‌که‌وه له‌چیای سیاگوێزی لای پێنجوێن دیسان وه‌کو له‌چه‌ند رۆژی رابردوو بیستمان بوونیان هه‌یه و واخه‌ریکه ته‌کان به‌جموجۆڵه‌کانیان ده‌ده‌ن. به‌ڵگه‌ش بۆ ئه‌مانه ئه‌م زنجیره ته‌قینه‌وانه‌ى ئه‌م دواییه‌یه که ئه‌نجامدرا. به‌ڵام گه‌ر ته‌دبیری جددی وه‌رنه‌گیردرێت بۆ ئه‌و کارانه ئه‌وا کار له‌کار ده‌ترازێو ره‌وشی هه‌رێمیش له‌ره‌وشی ئێراقی عه‌ره‌بی هیچ باشتر نابێت، ئه‌مه له‌لایه‌ک و له‌لایه‌کی تره‌وه، نابێت له‌سیاسه‌تدا خۆشباوه‌ڕبین وه‌کو ئه‌وه‌ی بینیمان که له‌ماوه‌ى رابردوودا کورد ئه‌وه‌نده باوه‌ڕی به‌ئه‌مریکا کرد هی ئه‌وه‌یه که ئه‌وڕٍۆکه ژێراوژێر بوونه‌ته کۆسپێک له‌پێش جێبه‌جێکردنی مادده‌ى سه‌د و چلی ده‌ستووری هه‌میشه‌ی ئێراق، بێگومان هه‌مووشمان ده‌زانین باس له‌وه ده‌کرێت که ئه‌م مادده‌یه دوا ده‌که‌وێ بۆ سێ ساڵی تر، لێره‌شدا گه‌لی کورد ئێستا که‌وتۆته گۆمانه‌وه، چونکه بۆ جێبه‌جێکردنی ئه‌و مادده‌یه کات دانراوه، ئه‌و مادده‌یه له‌کۆمه‌ڵێ بڕگه پێکدێت و هه‌ر یه‌ک له‌و بڕگانه‌ش بۆ جێبه‌جێکردنی کاتی دیاریکراوی بۆ دانراوه، به‌ڵام ئه‌وا ئێمه له‌مانگی پێنجداین و جارێ هه‌نگاوێکی وا نه‌نراوه، مه‌سه‌له‌ی که‌رکوکیش ئه‌مساڵ وه‌کو کابرا ووتی خۆمان خۆش.
سیاسییه‌کانی ئه‌مڕۆی باشووری کوردسیتان، ساوێلکانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ رووداو و پێشهاته‌کان ده‌که‌ن، ئه‌مه‌ش خاڵێکی تری لاوازی کورده، چونکه به‌دڵنیایه‌وه گه‌ر سیاسه‌تمه‌دار له‌باشووردا به‌م نه‌زانیینه‌وه سیاسه‌ت بکه‌ن، هه‌رگیز حاڵمان له‌م دۆخه‌ی که تێداین به‌ره‌و باشی ناڕوات و بگره رۆژانی ره‌ش و شووم چاوه‌ڕوانمان ده‌بێت، سیاسییه‌کانمان ئه‌وڕۆکه دوژمنانی کورد به‌دۆستی خۆیان بزانن و گه‌ل به‌موخاتیب وه‌رنه‌گرن، هه‌رگیزاو هه‌رگیز ئه‌م ره‌وشه به‌ره‌و باش بوون ناڕوات، چونکه ئه‌وان هه‌میشه بیریان لای ئه‌وه‌یه که پاش خۆیان منداڵی منداڵه‌کانیان ده‌بێت وه‌کو خۆیان بژین و ژیانێکی جیاواز له‌ژیانی خه‌ڵکی ئاسایان بۆ دابین بکه‌ن.
ئه‌م خاڵانه‌ش ده‌بنه هۆ بۆ ئه‌وه‌ى گه‌له‌که‌مان به‌م شێوازه بمێنێت، هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تیشیان له‌خاڵی ژێر سفره‌وه‌بێ، هه‌موومان ده‌زانین له‌باکوری کوردستان هه‌روه‌کو به‌ڕێز “فه‌له‌که‌دین کاکه‌یی” له‌یه‌کێک له‌بابه‌ته‌کانی نووسیویه‌تی “مومکین نییه کێشه‌ی کورد له‌باکور به‌بێ په‌که‌که چاره‌سه‌ر ببێت”، ئه‌م قسه‌یه‌ی به‌ڕێز وه‌زیری رۆشنبیری راستییه‌کی حاشا هه‌ڵنه‌گره، به‌ڵام به‌داخه‌وه سیاسییه‌کانی تری باشوور هه‌ر باوه‌ڕیان به‌پارت و خه‌ڵکی نیشتیمانپه‌روه‌ر نه‌ماوه، چونکه ئه‌وان خۆیان باوه‌ڕیان له‌سه‌ر خۆیان نه‌ماوه، ئه‌ی چۆن هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تیان بمێنێت.
ئه‌مڕۆ سیاسه‌تێکی زۆر قرێژ دژ به‌کوردان به‌ڕێوه‌ده‌چێ، کوردیش له‌به‌رامبه‌ریدا ده‌بێت به‌ته‌دبیر بێ، ئاشکرایه ماوه‌یه‌کی درێژه له‌سه‌ر داخوازی چه‌ندین لایه‌ن، (ک، ک، ک) ئاگربه‌ستی راگه‌یاند، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئاگربه‌ست وه‌ڵام نه‌درێته‌وه، بێگومان ئیدی ئاگربه‌ستیش واتای نامێنێ، ئه‌مڕۆکه ره‌وشی تورکیاش به‌ره‌و خراپی ده‌چێت ئه‌وه‌تا له‌م ماوه‌یه‌ی دوایدا چه‌ندین ته‌قینه‌وه ئه‌نجامدرا له‌و وڵاته، پێشبینی ئه‌وه‌ش ده‌کرێ که ره‌وشه‌که به‌ره‌و ئاڵۆزتر بچێت، “هێزه‌کانی پاراستی گه‌ل” که‌وا بڕیاربوو تا هه‌ژه‌ده‌ی ئه‌م مانگه چاوه‌ڕێی وه‌ڵامی باش بوون، به‌ڵام ئه‌وه چه‌ند رۆژێکیش به‌سه‌ریدا ده‌رباز بوو، جارێ ئیعلانی شه‌ڕ نه‌کراوه، به‌ڵام دیاره ئاماده‌کارییه‌کی باش هه‌یه بۆ شه‌ڕ، ئه‌م شه‌ڕه‌ش که بکرێت جیاوازه له‌شه‌ڕه‌کانی تری گه‌ریلا و سوپای تورکیا، به‌ڕێز “ئۆجه‌لان”یش چه‌ندین جار له‌رێگه‌ی پارێزه‌ره‌کانییه‌وه بانگه‌وازی ئاشتی ده‌کرد، بۆ ئه‌وه‌ى خوێن نه‌ڕژێ، چونکه پێشبینییه‌کانی به‌ڕێزی روون بوو ده‌زانێ که ئه‌م جاره شه‌ڕ بێ ده‌ریایه‌ک خوێن ده‌ڕژێ، هه‌رچه‌نده به‌ڕێزی له‌گه‌ڵ شه‌ڕدا نییه، به‌ڵام ره‌وشه‌که ئیدی شه‌ڕ ده‌خوازێت، چونکه بێگومان کاتێک زمانی دیالۆگ و ئاگربه‌س سوودی نه‌بوو، ئیدی ده‌بێ زمانێکی دیکه بخه‌یته گه‌ڕ ئه‌ویش زمانی چه‌که، به‌دڵنیاییه‌وه ئه‌م شه‌ڕه‌ش گه‌ر ئه‌نجام بدرێ پێشبینی ده‌کرێ شه‌ڕێکی زۆر گه‌وره بێت، چونکه شه‌ڕی شه‌ره‌ف و نامووسه، ده‌بێت کورد له‌م شه‌ڕه‌دا ده‌ستکه‌وتی باش به‌ده‌ست بخات و بۆ دونیا بیسه‌لمێنێت که کوردیش خاوه‌ن هێزی خۆیه‌تی ئه‌ویش “هێزی پاراستنی گه‌له”، بێگومان ئه‌وا چه‌ندین جار دووباره‌ی ده‌که‌ینه‌وه تاکێشه‌ی کورد له‌باکوور چاره‌سه‌ر نه‌بێ مه‌حاڵه له‌پارچه‌کانی تریش چاره‌سه‌ر ببێ، به‌ڵام مه‌خابن سیاسییه خه‌واڵۆکانی باشوور درک به‌و راستییه ناکه‌ن و هه‌ر چاوه‌ڕێی ئه‌مریکان که شتێکیان بۆ بکات، ئه‌مریکا گه‌ر شتێکی بۆیان بکردبا له‌ماوه‌ی ئه‌م چه‌ند ساڵه‌ی دواییدا ده‌یکرد، به‌ڵام وادیاربوو که هیچ شتێک ناکات و بگره ئه‌مڕۆ به‌رژه‌وه‌ندی له‌گه‌ڵدایه و سبه‌ینێ رووبه‌ڕووت ده‌بێته.
رێگاکانی چاره‌سه‌ری:
بۆ ئه‌وه‌ی کورد له‌م گێژاوه‌ی که تێدایه، ده‌ربکه‌وێت دیسان ته‌ئکید له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌که‌مه‌وه که ده‌بێت پشت ته‌نیا به‌خۆی ببه‌ستێت، پشت به‌دوژمن و وڵاتانی ده‌وروبه‌ری کوردستان نه‌به‌ستێت وه‌ک ئه‌وه‌ى که ئیمڕۆ حکومه‌ت و سیاسییه‌کانی هه‌رێم پشتیان پێ ده‌به‌ستن و ئیدی هه‌موو ده‌رگاکانی چاره‌سه‌ریان له‌خۆیان داخستووه، واده‌زانن ئه‌و رێگه چه‌په‌ڵه‌ی که گرتوویانه‌ته‌به‌ر ئیدی رێگه‌ی دیکه نییه و هه‌ر خۆیان راستن، به‌ڵام ئه‌م چه‌ند ساڵه‌ی که له‌پێشماندایه ساڵانی چاره‌نووسسازده‌بن بۆ میلله‌ته‌که‌مان، ده‌بێت کورد خیتابی یه‌ک بخات و به‌ده‌م ئه‌و بانگه‌وازییه‌ی (ک.ک.ک) ببینه‌وه که ماوه‌یه‌که بانگه‌وازی بۆ کۆنفڕانسی نه‌ته‌وه‌یی ده‌کات، بۆ ئه‌وه‌ی خیتابی کورد یه‌کبخرێ، به‌ڵام وادیاره له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی باشووری کوردستان هیچ به‌رسیڤێکی ئه‌وتۆ نه‌دراوه‌ته‌وه مه‌خابن، بۆیه ئه‌و کۆنفڕانسه‌ی که ماوه‌یه‌که بانگه‌وازی بۆ ده‌کرێت پێویسته ئه‌نجامبدرێت، بۆ ئه‌وه‌ی له‌به‌رامبه‌ری ئه‌و پیلانانه‌ی که دوژمنان بۆمان داده‌ڕێژن یه‌ک ده‌نگ بین بۆ پوچه‌ڵکردنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م پیلانه گڵاوه‌کانیان.
تۆ ده‌توانیت بۆچوونێك بنوسیت, یان به‌سته‌ری هه‌میشه‌یی كرته بكه.

