رۆژی جیهانی
له‌رۆژی جیهانی دایکدا”
نۆی ئایار، رۆژی پیرۆزترین مرۆڤ”
عه‌بدوڵڵا ئه‌حمه‌د گه‌رمکی
abdulagermiki@yahoo.com
دایک، ئه‌و مرۆڤه‌ی به‌گه‌وره‌ی خۆی ئێمه‌ی په‌روه‌رده کرد، ئه‌و جگه له‌ئامێزی گه‌رمی و سۆزی دایکایه‌تی دیکه‌ی نییه، بۆیه ئه‌گه‌ر ئه‌و نه‌بێت مه‌حاڵه ئێمه ببین!.
نۆی ئایار له‌سه‌ر گۆی زه‌وی و له‌وڵاتانی پێشکه‌وتوودا به‌رۆژی دایک دێته ناساندن، سه‌ره‌تا ئه‌م رۆژه له‌سه‌رجه‌م دایکانی جیهان به‌گشتی و کوردستان به‌تایبه‌تی پیرۆز ده‌که‌م، به‌تایبه‌تیش ئه‌م رۆژه و یاده له‌دایکانی جه‌رگ سووتا و ژنانی سته‌ملیکرا و قوربانیانی سیسته‌می چه‌وتی پیاوسالاری پیرۆز ده‌که‌م.
له‌راستیدا (9) گوڵان بۆ خۆی گه‌لێک به‌ها و تایبه‌تمه‌ندی هه‌یه، به‌ڵام به‌داخه‌وه جارێ له‌کوردستاندا نه‌بۆته نه‌ریتێک که له‌لایه‌ک دایکان له‌لایه‌کی دی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک ئه‌و رۆژه نه‌ک له‌دایکان پیرۆز ناکرێ، بگره له‌وانه‌یه هه‌ر نه‌زانن رۆژێکی تایبه‌تی دایکان هه‌یه، بێکومان وشه‌ی دایک بۆ خۆی زۆر شت ده‌گه‌یه‌نێ. سه‌رجه‌م ئاین و ئاینزاکان و مه‌زهه‌ب و نه‌ته‌وه جیاجیاکان قه‌دری دایک ده‌گرن، چونکه دایک به‌رهه‌مهێنه‌ری مرۆڤایه‌تییه، بۆیه ده‌بێت به‌رز و پیرۆز لێی بڕوانین، دایک ئه‌و ناوه پاکیزه‌یه یه که ئێمه‌ی مرۆڤ لێی درووست بووین، دایک ئه‌و خاکه‌یه که ئێمه له‌سه‌ری ده‌ژین، دایک ئه‌و که‌سه‌یه که له‌هه‌مووی که‌سه‌کان پیرۆز تره، ده‌بێت ئێمه رێزی لێبگرین و قه‌دری بزانین، به‌تایبه‌تی ئێمه‌ی کورد، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی کوردستان هه‌میشه له‌لایه‌ن دێوه‌زمه‌کانه‌وه داگیرکراوه و نه‌ته‌وه‌یه‌کی سته‌ملێکراوین، بۆیه هه‌رده‌م له‌به‌رگریکردندا بووینه، بێگومان له‌و به‌رگریکردنانه‌ش زۆرێک له‌لاوانی ئه‌م نیشتیمانه بوونه‌ته قوربانی و سووته‌مه‌نی شۆڕشه‌کانی گه‌له‌که‌مان، راسته ئه‌وانه ناویان تۆمارکراوه له‌مێژوودا، به‌ڵام پتر دایک خه‌م و ئازاری ئه‌وانی چێشتووه، جه‌رگ و دڵیان سووتاوه.
دایک سیمبولی مانه‌وه‌ی ئه‌م چڤاکه‌یه، به‌ڵام مه‌خابن ئه‌م رۆژه که رۆژی جیهانی دایکه، وه‌کو پێویست نابینرێ، به‌راستی قودسیه‌تی دایک زۆره له‌وه پیرۆزتره که ئێمه بیری لێ ده‌که‌یه‌نه، به‌ڵام مه‌خابن له‌چڤاکی فێوداڵیزمی ئێمه‌دا رۆژ نییه دایکان نه‌سووتێنرێن یان ئه‌شکه‌نجه نه‌درێن یانژی له‌لایه‌ن پیاوه دڕنده‌کانه‌وه رووبه‌ڕووی فشار و زۆر‌و زه‌حمه‌تی نه‌بنه‌وه، راسته له‌قورئانی ئیسلامدا هاتوه‌وه و ده‌ڵێت: (الجنات تحت اقدام الامهات)، ئه‌مه له‌روانگه‌یه‌کی ئیسلامییه‌وه، به‌ڵام من ده‌لێم دایک له‌وه پیرۆز تره و به‌به‌هاتره، به‌ڵگه‌یه‌کی حاشا هه‌ڵنه‌گره که دایک سه‌رچاوه‌ی ژیانه، چونکه گه‌ر به‌خێرای چاوێک به‌مێژووی کۆندا بخشێنین، ئه‌و راستیه‌مانه بۆ ده‌رده‌که‌وێت که دایک چ رۆڵێکی گێڕاوه له‌رابردوودا، به‌تایبه‌ت له‌سه‌رده‌می خوداوه‌نده ژنه‌کان، به‌ڵام هه‌نووکه، ده‌بینیت له‌وڵاتی ئێمه‌دا دایک ته‌نها به‌شی خه‌م و ئازارچه‌شتنه، به‌شی لێدان و تێهه‌ڵدانه، به‌شی کوشتن و قژبڕینه، به‌شی کووشتن و سووتاندنه، به‌شی هه‌ڵواسین و ئه‌شکه‌نجه‌دانه، به‌شی نه‌ک ته‌نها به‌ردباران، به‌ڵکو به‌شی بلۆک بارانکردنیشه، به‌شی گریان و شیوه‌نه، به‌شی مردن و زیندانه، ئیدی به‌شی به‌شی…
دایکانی خۆشه‌ویستی ئه‌م وڵاته بۆ ئه‌وه‌ی له‌و هه‌موو به‌شی و به‌شییه رزگارتان بێت ئێوه‌ش ده‌بێت، راپه‌ڕن و ژنێتی خۆتان بسه‌لمێنن، چونکه به‌ڕاستی هه‌ر ئێوه‌ن ژنی ماڵه‌وه و زیندان له‌بین چوار دیوار، ده‌بێت ئیدی ئه‌م ژیانه کوڵه مه‌رگییه په‌سه‌ند نه‌که‌ن. چونکه ئه‌وا ئێمه له‌سه‌د ساڵه‌ی بیست و یه‌که‌مداین و ناکرێت و نابێت و مه‌حاڵه ئیدی ژیانی وا په‌سه‌ند بکرێت.
له‌وڵاتی ئێمه‌دا ژن وه‌کو ژنێتی راسته‌قینه‌ی خۆی نه‌ماوه، بێگومان لێره‌دا دوو هۆکاری سه‌ره‌کی هه‌ن:
یه‌که‌م/ سیسته‌می باوکسالاری به‌پله‌ی یه‌ک، رێگریه‌کی گه‌وره‌یه له‌پێش ژنان و دایکاندا، بۆ ئه‌وه‌ی له‌م ژیانه کۆڵه مه‌رگیه‌ی که تێدا ده‌ژین هه‌روه‌ها بژین،
دووه‌م/ ژنان و دایکان بۆ خۆیان رێگرن له‌پێش ئه‌و فشارانه‌ی که رووبه‌ڕوویان ده‌بێته‌وه، ئه‌مه‌ش بۆ خۆی چه‌ند هۆیه‌کی سه‌ره‌کی هه‌یه.
بۆ چاره‌سه‌رکردنی ئه‌م گرفته، هه‌رگیز نابێت، چاوه‌ڕێ پیاوان بکرێت بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وان له‌و دۆخه‌ی که تێدا ده‌ژین رزگاریان بکات، بۆ ئه‌مه پێویستی به‌خه‌باتی ژنان خۆیان هه‌یه، به‌ڵام نه‌ک ژنانی ئه‌و رێکخراوانه‌ی که به‌نێو ژنانه‌وه ئه‌وڕۆکه له‌کوردستاندا بوونیان هه‌یه، به‌و ژنانه چاره‌سه‌ر نابێت، چونکه زۆرێک له‌و ژنانه ده‌ست لێدراو‌ن و به‌قه‌سه‌ش بێ رێگه و ده‌رفه‌تی که‌س ناده‌ن، به‌ڵام له‌کرده‌وه‌دا به‌د ره‌وشتن، مه‌خابن رێکخراوه‌کانی ژنان له‌م وڵاته‌دا بوونه‌ته فاکته‌رێک بۆ به‌ڕه‌ڵایی و به‌د ره‌وشتی، به‌ڵگه‌ش بۆ ئه‌م رووداوانه زۆرن، ژنی واش هه‌یه سه‌د جار به‌داخه‌وه له‌ناو رێکخراوه‌کاندا ته‌نها کاری ئه‌وه‌یه ژنی جوان ئاماده بکات بۆ به‌رپرسه دز و هیچ و پووچه‌کان، رێکخراوه‌کانی ژنان له‌گه‌ڵ رێزم بۆ هه‌ندێکیان، به‌ڵام باقێکه‌یان، ته‌نها ئامرازێکن بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م کۆمه‌ڵگه فێوداڵیه‌ی ئێمه که ئێستا هه‌یه ئه‌وان ئه‌و ئامرازن که به‌ره‌و خراپتری ببه‌ن، چونکه زۆربه‌یان به‌کرێگیراون ئه‌و ژنانه، ئاماده‌ن بۆ پاره جه‌سته‌یان بفرۆشن. ئه‌زموونی رابردوو ئه‌و رێکخراوانه‌ش ئه‌و راستیه ده‌سه‌لمێنێ و سه‌به‌به‌که‌ی تریش هه‌ر ئه‌وانن ژنان به‌ره‌و فاحیشه‌ی ده‌به‌ن و خۆیان له‌مه‌سه‌له چاره‌نووسسازه‌کان به‌دوور ده‌گرن و ته‌نها بیریان لای زێڕو مکیاچ و پیاوه، ئیدی هه‌موو به‌هاکانی ژنێتی خۆیان له‌ده‌ست داوه. به‌راستیش ئه‌مه جێی داخه، پێم باش نه‌بوو به‌ز زمانه تیژه بدوێم، به‌ڵام ناچارم که ئه‌و حه‌قیقه‌تانه باس بکه‌م، ئه‌وانه‌شی که باسم لێوه‌کرد، شتێکی حاشا هه‌ڵنه‌گره، بۆیه بۆ خۆ رزگار کردن له‌و هه‌موو کرده‌وانه ده‌بێت ئه‌و ژنانه‌ی که خۆیان به‌پێشه‌نگ ده‌زانن و پێشه‌نگایه‌تیان پێده‌کرێت، ئه‌وانه‌ی که ژن و ژیانی راسته‌قینه‌ن و به‌پیاو پاره و موڵک و ژیانی پڕوپووچ هه‌ڵناخه‌ڵه‌تێن، ته‌نها و ته‌نها ئه‌و ژنانه ده‌توانن سه‌رکێشی کارێکی گه‌وره بکه‌ن بۆ رزگارکردنی ژنان و کچان له‌و کرده‌وانه‌ی که رووبه‌ڕوویان ده‌بێته‌وه.
دووباره نۆی گوڵان، “رۆژی جیهانی دایک” له‌سه‌رجه‌م دایکان پیرۆز ده‌که‌م، به‌وهیوایه‌م ساڵ به‌ساڵ دایکانی ئه‌م نیشتمانه راستینه‌ی خۆیان زیاتر بزانن و له‌م رۆژه‌دا سه‌ری رێز و نه‌وازش بۆ سه‌رجه‌م ئه‌و دایکه به ئه‌مه‌ک و وه‌فدارانه داده‌نوێنم، هه‌روه‌ها ده‌بێت ئه‌م رۆژه پیرۆزه‌ش بکه‌ینه نه‌ریتێک بۆ پیرۆزبایی کردن له‌دایکان، هه‌روه‌کو چۆن له‌هه‌شتی مارسدا ژنان به‌ئاهه‌نگ و پیرۆزبایی ئه‌و رۆژه له‌یه‌کتر ده‌که‌ن و ده‌بێت ئه‌م رۆژه به‌رز و پیرۆز تر سه‌یر بکرێت و رۆژی دایکانی ئه‌مساڵیش ببێته هۆیه‌ک بۆ ئه‌وه‌ی ئیدی کۆتایی به‌زۆری و سته‌می له‌سه‌ر ژنان بهێنرێت، چونکه ژنان ده‌بێت له‌که‌سێتی دایکدا بخوێنرێته‌وه، ئه‌وه‌ش دایکه که چه‌نده پیرۆز و خۆشه‌ویسته.
تۆ ده‌توانیت بۆچوونێك بنوسیت, یان به‌سته‌ری هه‌میشه‌یی كرته بكه.

