دوعا
(دوعا) هه‌موو که‌سێکی هه‌ژاند، گه‌نده‌ڵچییه‌کان نه‌بێت!!
عه‌بدوڵڵا ئه‌حمه‌د گه‌رمک
abdulagermiki@yahoo.com
خورماتوو
ئاشکرایه کوشتنی ژن و به‌ردبارانکردنی و ئه‌تککردنی و هه‌موو ئه‌و تاوانانه که ده‌رهه‌ق به‌و ره‌گه‌زه ئه‌نجامده‌درێت، کارێکی هۆڤانه و دووره له‌پره‌نسیبه‌کانی مرۆڤایه‌تی، هه‌روه‌ها قژبڕینی ژنانیش که جاران له‌ناو کوده‌واریدا باوبوو، ئه‌مه‌ش یه‌کێکی تره له‌شێوازه‌کانی دڕندایه‌تی که به‌رامبه‌ر کچان و ژنان ئه‌و رێگه دزێویانه ده‌گرته‌به‌ر، بێگومان هه‌موو ئه‌و شێوازه نا ئینسانیانه که له‌هه‌مبه‌ر ژناندا به‌کارهاتووه، هۆی سه‌ره‌کی راسته ئایینه، لێ ئه‌و ده‌سه‌ڵاتیش به‌پله یه‌ک تاوانباره، چونکه ده‌بینی هیچ رێگایه‌کى ئه‌و تۆیان نییه، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و دیاردانه بنبڕ بکرێت.
له‌م چه‌ند رۆژه‌ی رابردوودا ئه‌وه‌بوو کچه جوانه‌مه‌رگی کورد له‌شارۆچکه‌ی به‌عشیقه، له‌لایه‌ن کۆمه‌ڵێ وه‌حشییه‌وه به‌ردباران کرا و تا ئه‌و راده‌یه‌ی شه‌هیدیان خست، ئه‌مه‌ش بووه باسی سه‌ره‌کی رۆژنامه و سایته‌کان به‌تایبه‌تی، سه‌ره‌تا پێم نه‌کرا شتێک بنووسم ده‌رباره‌ى ئه‌و کاره‌ساته‌ى که روویداوه، چونکه بینیم کۆمه‌ڵێ نووسه‌ری به‌ڕێز ده‌رباره‌ى ئه‌و تاوانه هه‌ڵوێستی خۆیان ده‌بڕیوه، به‌ڵام له‌گه‌وره‌یی ئه‌و فه‌زاحه‌ته پێم نه‌کرا هیچ شتێک نه‌نووسم، بۆیه بڕیارمدا که به‌چه‌ند په‌یڤێک منیش رای خۆم ده‌رببڕم سه‌باره‌ت به‌شه‌هیدکردنی (دوعا).
به‌بیرم دێ له‌پۆلی پێنجه‌می سه‌ره‌تایی بووم، کچێکی دراوسێمان هه‌بوو، ته‌مه‌نی پازده تا شازده ساڵێک ده‌بوو، ئه‌و کچه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی زۆر حه‌زی ده‌کرد قۆناخه‌کانی خوێندن ته‌واو بکات، به‌ڵام مامه‌کانی نه‌یانده‌هێشت بچێته خوێندنگا، به‌بیانووی ئه‌وه‌ى که ئه‌م کچه ئیدی عازه‌و بووه، عه‌یبه ده‌شت و ده‌ر بکات، منیش بۆخۆم زۆر هاتوچۆی ئه‌و ماڵه‌م ده‌کرد، ئیدی هه‌رچه‌نده منداڵبووم، به‌ڵام ئه‌و کچه به‌سته‌زمانه ئازاره‌کانی خۆی بۆ من ده‌گێڕایه‌وه، بۆیه تا وام لێ هاتبوو زۆریم خۆشده‌ویست، چونکه ئه‌ویش هه‌رده‌م وه‌کو رێنیشانده‌رێکم بوو ، رێگه راسته‌کانی به‌من پیشانده‌دا، ئه‌و کچه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ى تا پۆلی سێی ناوه‌ندی خوێند، به‌ڵام زۆر ئاشقی کتێبخوێندنه‌وه‌و فێربوونی زانست بوو، ئیدی به‌نه‌خۆشییه‌کی کت‌وپڕ باوکی ئه‌و کچه‌ی دراوسێمان کۆچی دوایکرد، دوابه‌دوای ئه‌مه به‌چه‌ند مانگێک، ئه‌وه‌نده‌م زانی گووتیان ئه‌و کچه‌ی دراوسێتان ماره‌بڕاوه، من به‌م هه‌واڵه زۆر دڵگران بووم، چونکه فامم ده‌کرد که ئیدى شوو بکات له‌دراوسێیه‌تیمان نامێنێ، ئیتر بڕۆم بۆ لای کێ قسه‌ى خۆشم بۆ بکات و فێری مه‌عریفه‌تم بکات. بۆیه هه‌ر ئه‌و ئێواره‌یه هه‌ڵسام چوومه لای، سه‌ره‌تا خۆم عاجز کرد، وتم ئه‌وه ماره‌بڕاویت و منیش ئاگام لێی نییه، ئه‌وه‌نده‌م زانی له‌پڕ ده‌ستی کرده گریان، وتم بۆ ده‌گری؟ له‌وه‌ڵامدا گووتی: ئه‌و پیاوه‌ى که ماره‌م لێ بڕاوه، شانزه ساڵ له‌خۆم گه‌وره‌تره و ژنێکی تریشی هه‌یه، ووتم: ئه‌ى چۆن رازی بوو؟ له‌وه‌ڵامدا گووتی: مامه‌کانم منیان به‌زۆر لێی ماره بڕکرد، باسی ئه‌وه‌شییه لام کرد گه‌ر ئه‌م ماره‌بڕینه‌ی پووچه‌ڵ نه‌کرێته‌وه ده‌یگووت یان خۆم ده‌کوژم یان خۆم ده‌سووتێنم، ئه‌و قسه‌یه‌ی زۆر کاریگه‌ری خسته سه‌رم، تا ماوه‌یه‌کیش به‌و وتنه‌ى ده‌به‌نگ بووم، چونکه بۆ جاری یه‌که‌م بوو که بزانم خه‌ڵک خۆیان ده‌سووتێنن یان خۆیان ده‌کوژن، ئیدی دوای ماوه‌یه‌ک ئه‌و کچه گواسترایه‌وه، له‌شارۆچکه‌که‌مانه‌وه بۆ شارێکی گه‌وره، دوای دوو رۆژ له‌گواستنه‌وه‌ی، ئه‌وه‌نده‌م زانی له‌کۆڵانه‌که‌مان ده‌نگی قیژه و فیزاح دێت، به‌په‌له رام کرده ده‌ره‌وه، بینم، به‌ڵام چیم بینی، کاتێک گه‌یشتمه ده‌رماڵیان پرسیم کێ مردووه؟، وویان: ئه‌و کچه‌یه، ئیدی من بڕام، وتم چۆن مردووه، وتیان له‌داخدا به‌و شووکردنه‌ی رازی نه‌بووه، بۆیه خۆی سووتاندووه.
به‌ڵێ خوێنه‌ری هێژا من له‌و کاته‌وه ئاشنای ئه‌و دیاردانه بووم که ده‌رهه‌ق به‌ژنان و کچان ده‌کرێت. بۆیه به بیستنی هه‌واڵی به‌ردبارانکردنی (دوعا)ی جوانه‌مه‌رگ ئه‌وه‌نده کاریگه‌ری تێ‌کردم و ویژدانی زۆرێک له‌ویژدانداره‌کانی هه‌ژاند، به‌ڵام له‌شێوازی ئه‌و ته‌عه‌دایه‌ی که لێی کراوه زۆر هۆڤانه بووه، ده‌بێت لێکۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر بکرێت تاوه‌کو ئه‌و جه‌لادانه بدرێنه دادگا که به‌و شێوازه وه‌حشیگه‌رایه ئه‌و به‌سته‌زمانه‌یان له‌ناوداوه.
ئه‌وه‌ی جێ داخه نه‌مانبینی له‌راگه‌یاندنه‌کاندا به‌رپرسیارێکی حزبی یان حکومى لێدوانێک بدات و ناڕه‌زایی خۆی ده‌رببڕی سه‌باره‌ت به‌و مه‌رگه‌ساته، هه‌رچه‌نده گه‌نده‌ڵچییه‌کانی سه‌ده بۆ شتێکی لاوه‌کی بێت، ده‌یان به‌یاننامه و لێدوان ده‌ده‌ن، به‌ڵام فزه‌یان لێوه نایه‌ت بۆ ئه‌م کاره‌ساته، بێگومان بێده‌نگبوون له‌ئاست ئه‌م تاوانه زه‌به‌لاحه، رازیبوونه به‌و کرده‌وه‌یه‌ی که ئه‌نجامدراوه، بۆیه هه‌رچی زووتره هه‌موو لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌کان و که‌سانی رۆشنبیر و ئه‌و ژنانه‌ی که خۆیان به‌ده‌مڕاستی ژنان ده‌زانن بێ ده‌نگ نه‌بن ناڕه‌زایی ده‌ببڕن بۆ ئه‌وه‌ی چیتر له‌کوردستاندا کاره‌ساتی له‌م چه‌شنه دووباره نه‌بێته‌وه.
تۆ ده‌توانیت بۆچوونێك بنوسیت, یان به‌سته‌ری هه‌میشه‌یی كرته بكه.


كورد‌و
oh, my god
how u talk about kurdish state
duha
was not animal
even
was animal
why
so that
may onother people killed so that
i am sorry
iam not
كورد‌و
change ur history to 140ad-
ناخ
به داخه‌وه بۆ بیده‌نکی قاره‌مانانی شه‌ری ناوخو……
دوعا
ئه‌ى مروفی نیو ئازه‌لان….ناتوانم هیجت بو بکه‌م.