ساڵیاد
له‌یادی سه‌د و نۆهه‌مین ساڵیادی رۆژنامه‌گه‌ری کوردی‌دا
“ئه‌گه‌ر قه‌ڵه‌مه‌کان ئازادانه نه‌نووسن، شکاندنیان چاکتره”
عه‌بدوڵڵا ئه‌حمه‌د گه‌رمکی
abdulagermiki@hotmail.com
بیست و دووی نیسانی ساڵی (1898) بۆ یه‌که‌مین جار رۆژنامه‌یه‌کی کوردی به‌نێوی (کوردستان) له‌قاهیره‌ی پایته‌ختی میسر ده‌رچووه، ئه‌مه‌ش بۆخۆی هه‌نگاوێکی زۆر گه‌وره بوو و ده‌بێت ئه‌م رۆژه به‌رز و پیرۆز رابگیرێت، چونکه له‌دایکبوونی یه‌که‌مین رۆژنامه‌ی کوردییه، به‌مه‌ش ئه‌م رۆژه بۆته رۆژی رۆژنامه‌گه‌ری کوردی. بۆیه هه‌ر به‌م بۆنه‌یه‌وه ئه‌م رۆژه له‌ته‌واوی گه‌لی کورد و له‌نووسه‌ران و رۆژنامه‌وانان پیرۆز ده‌که‌م.
له‌دوای سه‌دونۆ ساڵ، له‌کوردستان و هه‌نده‌ران کوردان ئه‌و حه‌قیقه‌ته‌یانه زانیوه که تاقه رێگه بۆ ئه‌وه‌ی وه‌کو میلله‌تانی تر پێشبکه‌ون، ده‌بێت له‌رووی کو‌لتوور و رۆژنامه‌گه‌رییه‌وه پێشبکه‌ون. بۆیه له‌دوای بره‌و به‌ده‌رخستنی رۆژنامه و بڵاوکراوه‌ی کوردی دراوه و ئه‌مڕۆ به‌سه‌دان رۆژنامه‌ی کوردی ده‌رده‌خرێن. به‌ڵام من لێره‌دا پێم باشه به‌خێرایی راڤه‌یه‌کی کورت بکه‌م له‌سه‌ر ئاستی رۆژنامه‌وانی له‌به‌شه‌کانی کوردستاندا و ئه‌و پرسیاره‌ش له‌خۆمان بکه‌ین، ئایا رۆژنامه‌گه‌ری کوردی تاچه‌ند توانیویه‌تی میلله‌تێکی وه‌کو کورد که به‌درێژایی مێژوو بنده‌ست بووه، پارچه پارچه کراوه، له‌رێگه‌یه‌ی ده‌سه‌ڵاتی چواره‌مه‌وه توانیویه‌تی ببێته نه‌ته‌وه‌ی یان نا؟ هه‌ر له‌م نووسینه کوورته‌شدا پێم باشه هێما بۆ ره‌وتی رۆژنامه‌گه‌ری کوردی به‌گشتی بکه‌م.
وه‌ک ده‌زانرێت باکووری کوردستان له‌ساڵانی رابردوو به‌حوکمی ئه‌وه‌ی قسه‌کردن به‌زمانی کوردی یاساخ بوو، ئیدی هه‌م له‌رووى زمان و هه‌میش رۆژنامه‌وانی کوردییه‌وه هیچ شتێکی وانه‌بوو که‌ببێته جێگه‌ی ئومێد و بۆ ئه‌وه‌ی له‌و سۆنگه‌یه‌وه خزمه‌ت به‌گه‌له‌که‌مان بکات، به‌مه‌ش کۆسپێکی گه‌وره‌بوو بۆ ئه‌وه‌ی له‌به‌شه‌ی کوردستاندا وه‌کو پێویست، ئاستی رۆژنامه‌گه‌ری پێش نه‌که‌وێت، به‌ڵام له‌م ساڵانه‌ی رابردوو هه‌ندێ ره‌وشه‌که گۆڕا، کوردانی ئه‌وێش ئاکتیڤانه توانیان ره‌وشه‌که بقۆزنه‌وه بۆ خۆیان. ئه‌وه‌بوو ئیدی توانیان کۆمه‌ڵێ رۆژنامه و بڵاوکراوه ده‌ربخه‌ن، هه‌رچه‌نده دوژمن به‌بیانوی جۆراوجۆر فشار ده‌خاته سه‌ر ئه‌و بڵاوکراوه کوردیانه‌ی که‌بڵاوده‌کرێته‌وه، به‌ڵام گرنگییه‌که له‌وه‌دایه کۆڵ نه‌ده‌ێت و له‌سه‌ر ئه‌و بیروباوه‌ڕییه‌ی که گرتویانه‌ته به‌ر به‌رده‌وامبن، ئه‌و پێشکه‌وتنانه‌ی که له‌و به‌شه‌ی کوردستاندا هاتونه‌ته گۆڕێ له‌رووی رۆژنامه‌وانییه‌وه ده‌وڵه‌تی تورکیا بینی که رۆژ به‌رۆژ رۆژنامه‌وانی کوردی له‌به‌ره‌وپێشچووندایه، بۆیه دیسان زمانی زه‌بروزه‌نگی به‌کارهێنایه‌وه. ئه‌وه بوو له‌چه‌ند رۆژی رابردوو بۆ جارێکی تر رۆژنامه‌ی (ئازادیا وڵات)ی داخست، ئیدی حاڵی رۆژنامه‌کانی تریش وایه، به‌ڵام لێره‌دا بۆ ئه‌وه ئه‌و رۆژنامه‌یه‌م به‌نمونه هێنایه‌وه، چونکه ئه‌و رۆژنامه‌یه هه‌م رۆژنامه‌یه‌کی رۆژانه‌یه و هه‌میش رۆژنامه‌یه‌کی که‌م وێنه‌یه له‌مێژووى رۆژنامه‌گه‌ری کوردی‌دا.
له‌رۆژهه‌ڵاتی کوردستانیش راسته له‌و به‌شه‌ی کوردستانیش به‌هه‌مانشێوه رۆژنامه و بڵاوکراوه‌ی کوردی ده‌رده‌چێ، به‌ڵام هه‌میشان به‌هۆی ئه‌وه‌ی رژێمه‌که‌ی ئێران هه‌روه‌کو دوژمن سه‌یری کورد ده‌کات و مافه ره‌واکانی پێ ره‌وا نابینێ، ده‌یه‌وێت ئه‌و ده‌نگانه‌ش کپ بکات که گه‌ل هه‌ڵیده‌بڕێ، وه‌کو له‌میدیاکان هه‌میشه ده‌بینین رۆژنامه‌وانان له‌و به‌شه‌ی کوردستان رۆژانه تووشی گرتن و کوشتن و لێدان ده‌بنه‌وه، زۆر جار ده‌بینی بۆ کپکردنه‌وه‌ی ده‌نگه ئازادیخوازه‌کان رۆژنامه‌کانیان، یان بڵاوکراوه‌کانیان داده‌خه‌ن، ئه‌مه‌ش به‌هه‌مانشێوه رێگرییه‌کی گه‌وره‌یه له‌به‌رده‌م هه‌ر پێشکه‌وتنێک که ئینسان بیه‌وێت له‌رێگه‌ی رۆژنامه‌وه بیکات،ئیدی ئه‌مه‌ش له‌باشووری کوردستان و له‌رۆژئاوای کوردستانیش وایه، به‌گشتی رۆژنامه‌وانی کوردی تائێستاش له‌دوای سه‌دونۆ ساڵ مه‌خابن نه‌یتوانیوه ببێته نه‌ته‌وه‌یی، له‌به‌ر ئه‌م دوو خاڵه:
1- هه‌ر یه‌کێک له‌و پارچانه‌ی که کوردی تێدا ده‌ژێت، ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌و وڵاته تۆتالیتاریزمن، ئه‌مه‌ش رێگرییه‌کی گه‌وره‌یه که نه‌توانی بۆچوونه‌کانت ده‌رببڕی.
2- رۆژنامه‌کان تا ئه‌مڕۆ ده‌بینی نه‌ک ته‌نها بۆ پارچه‌یه‌ک له‌و پارچانه ده‌رده‌خرێ، به‌ڵکو زۆربه‌ى بڵاوکراوه‌کان له‌چوارچێوه‌ی شارێکدا ده‌مێنێته‌وه، واتا شارێک بۆ شارێکی تر ئه‌و رۆژنامه‌یه نابینێ.
به‌هۆی ئه‌م دوو خاڵه‌وه‌یه پتر تا هه‌نووکه‌ش ئاستی رۆژنامه‌وانی کوردی وه‌کو پێویست نییه و نه‌یتوانیوه سنووره‌کان ببه‌زێنێت.
نکۆڵی له‌وه‌ناکرێت که ئاستی رۆژنامه‌وانی کوردی له‌باشووری کوردستاندا له‌ماوه‌ی شانزه ساڵی رابردوودا پێشکه‌وتنێکی به‌رچاوی به‌خۆیه‌وه بینیوه، له‌ماوه‌ی ئه‌و چه‌ند ساڵه‌ی رابردوودا نه‌ک ته‌نها له‌شاره گه‌وره‌کان، به‌ڵکو له‌هه‌ندێ گوندیشدا توانراوه که تایبه‌ت بڵاوکراوه‌ی خۆی هه‌بێت، ئه‌مه‌ش بۆ خۆی قه‌ڵمبازێکی گه‌وره‌یه له‌بواری رۆژنامه‌وانییه‌وه، به‌ڵام به‌داخه‌وه زۆربه‌ی زۆری رۆژنامه‌کان له‌لایه‌ن هه‌ردوو پارتی ده‌سه‌ڵاتداره‌وه قۆرخکراوه، ئه‌مه‌ش ئاسته‌نگییه‌کی گه‌وره‌یه له‌پێش ئه‌وه‌ى که رۆژنامه‌گه‌ری کوردی له‌باشووردا ئازاد نه‌بێ، چونکه ئه‌و دوو پارته‌ی که هه‌ن ده‌ره‌وه‌ی وه‌سفدانه‌وه‌ی خۆیان راو بۆچوونی جیاواز په‌سه‌ند ناکه‌ن. به‌مه‌ش گه‌ر وابێت دوو رێگه‌ت له‌پێش ده‌مێنێت یان ئه‌وه‌تا به‌سه‌ر ئه‌واندا پیاهه‌ڵدان بکه‌یت وه‌ک زۆرێک له‌نووسه‌ره قه‌ڵه‌مفرۆشه‌کان ده‌یکه‌ن، یان ئه‌وه‌تا بێ ده‌نگ بێت و به‌رامبه‌ر هه‌ر ناحه‌قیه‌کیش نابێت ده‌نگ و فزه بکه‌یت، هه‌بوونی هه‌ندێ بیری جیاواز و ئازاد زۆر جار ده‌سه‌ڵات توڕه ده‌کات. ئه‌وه بوو له‌ماوه‌ی رابردوودا وه‌ک بینیمان چه‌نده‌ها نووسه‌ر و رۆژنامه‌وان سه‌رنوگم کران و چه‌ندێکی تر زیندانی کران و چه‌ندی تر غه‌رامه‌کرا، له‌کاتێکدا ده‌سته‌یه‌کیش هه‌یه به‌ناوی ده‌سته‌ی به‌رگریکردن له‌رۆژنامه‌وانان، له‌هه‌موو باشووری کوردستاندا ته‌نها چه‌ند قه‌ڵه‌مێکی جه‌ریئ هه‌یه، ئه‌ویش به‌په‌نجه‌ی ده‌ست ده‌توانی بیانژمێری که بێ گوێدانه ده‌سه‌ڵات، بابه‌تی وروژێنه‌ر و گرنگ ده‌نووسن، بێگومان هه‌ر ئه‌و قه‌ڵه‌مانه ده‌توانن گۆڕانکاری ئه‌نجامبده‌ن. بێجگه له‌مه‌ش نووسه‌ر گه‌لێک هه‌ن ده‌یانه‌وێت وا خۆیان پیشان بده‌ن که ره‌خنه‌گرن، به‌ڵام له‌ئه‌ساسدا وانییه، بۆ ئه‌مه‌ش بانگه‌وازیم وایه (ئه‌گه‌ر قه‌ڵه‌مه‌کان ئازادانه نه‌نووسن، شکاندنیان چاکتره)، چونکه ته‌نها قه‌ڵه‌مه راسته‌کان ده‌توانێ ئه‌و ده‌سه‌ڵاته ناراسته راست بکاته‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هیچ رێگه‌یه‌کی تر نییه که ببێته رێگر له‌پێش ئه‌و هه‌موو گه‌نده‌ڵی و نه‌بوونی ئازادی و مافپه‌روه‌رییه‌ی که‌بوونی هه‌یه ته‌نها له‌رێگه‌ی قه‌ڵه‌مه راسته‌کانه‌وه نه‌بێت.
هه‌نووکه‌ش تاقه رێگه‌یه‌ک که مابێ بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین بۆچوونه‌کانمان به‌ئازادانه ده‌ربڕین و ئاستی رۆژنامه‌گه‌ری پتر به‌ره‌و نه‌ته‌وه‌یی بوون به‌رین (ماڵپه‌ڕ و سایته‌کان)ه سه‌ربه‌خۆکانه، له‌به‌ر ئه‌م هۆیانه:
یه‌که‌م: له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌دونیای گڵۆبالیزمدا ئه‌وڕۆ سایته‌کان ئه‌و سنووره‌یان به‌زاندووه، ئه‌مه‌ش ده‌رفه‌تێکی زێرینه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانی ئه‌و تێزه‌ی که مه‌به‌سته‌مه بێته دی و ئاستی رۆژنامه‌گه‌ری کوردی به‌ره‌و نه‌ته‌وه‌یی بوون ببات، چونکه هه‌ر له‌رێگه‌ی سایته‌کانه‌وه ئه‌وپه‌ڕی دونیا ده‌توانێت بۆچوونه‌کانت بخوێنێته‌وه.
دووه‌م: ئه‌و ماڵپه‌ڕه سه‌ربه‌خۆیانه‌ی که بوونی هه‌یه، سانسۆر ناخاته سه‌ر ئه‌و ته‌وه‌رانه‌ی که بۆچوونه جیاوازه‌کانیش له‌خۆ ده‌گرێت، به‌ڵام له‌رۆژنامه‌کاندا وانییه، هه‌ر بابه‌تێک به‌گوێره‌ی رێبازی ئه‌و رۆژنامه‌یه نه‌بێت بڵاوناکرێته‌وه، بۆیه ده‌بێت نووسه‌ره ئازادیخوازه‌کان هه‌ر له‌رێگه‌ی سایته‌کانه‌وه، هه‌وڵبده‌ن شۆڕشێکی رۆژنامه‌گه‌ری بکه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ى بتوانرێ له‌ئاینده‌یه‌کی نزیکدا قه‌ڵه‌مبازی گه‌وره ئه‌نجام بدرێ.
له‌کۆتایدا پێم باشه ئه‌م بابه‌ته به چه‌ند په‌یڤێک کۆتای پێ بهێنم و په‌یڤه‌کانیشم ئاراسته‌ی نووسه‌ر و رۆژنامه‌وانان ده‌که‌م و ده‌ڵێم ئه‌و کاره رۆژنامه‌وانییه‌ی که ئێستا بوونی هه‌یه، پێویسته قبوڵ نه‌کرێت و به‌بێ گوێدانه هیچ لایه‌نێک بتوانین بۆچوونه‌کانمان بخه‌ینه سه‌ر کاغه‌ز و بڵاویان بکه‌ینه‌وه، ئه‌گه‌ر وانه‌بێ ئه‌و نووسینانه‌ش که ده‌نووسه‌رێ هیچ کاریگه‌رییه‌کی نابێت و هیچ گۆڕانکارییه‌کیش له‌گه‌ڵ خۆیدا ناهێنێت، بۆیه هه‌رگیز نابێت له‌کوشتن و لێدان و زیندان بترسین، دووریش نییه له‌داهاتوودا ئه‌و کارانه که له‌رابردوودا گرتووبیانه به‌ر له‌داهاتووشدا نه‌یگرنه به‌ر، بۆ شکاندی ئه‌و هزره پاشڤه‌ڕۆیانه و هێنانه کایه‌ی کۆمه‌ڵگه‌یه‌ی مۆدێرن و نوێخواز، پێویسته قه‌ڵه‌مه به‌جورئه‌ته‌کان هه‌میشه له نیڤساندندا بن.
تۆ ده‌توانیت بۆچوونێك بنوسیت, یان به‌سته‌ری هه‌میشه‌یی كرته بكه.

