په‌که‌که
په‌که‌که پاکتاو ناکرێت
عه‌بدوڵڵا ئه‌حمه‌د گه‌رمکی
فۆاد حسێن، سه‌رۆکی دیوانی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردستان، بۆ جارێکی تر سیاسه‌تی دوژمنکاری دژ به‌ته‌ڤگه‌ری ئازادیخوازی گه‌لی کورد په‌یڕه‌و ده‌کات. بێگومان ئه‌م هه‌ڵوێسته نێگه‌تیڤانه‌ی سه‌رۆکی دیوانی سه‌رۆکایه‌تی ده‌ره‌وه‌ى ئه‌وه‌ى خزمه‌تکردنه به‌دوژمنانی گه‌له‌که‌مان هیچی تر نییه،
له‌م چه‌ند رۆژه‌ى دواییدا ئه‌وه‌بوو شه‌کرێکى گه‌وره‌ى شکاند له‌یه‌کێک له‌لێدوانه‌کانیدا گوتوویه‌تی (ئه‌گه‌ر ئێمه بتوانیین په‌که‌که پاکده‌که‌ینه‌وه) به‌شێوازێکی دوژمن ئاسا باسی له‌و بزووتنه‌وه‌یه کردووه، ئه‌م گوتنه‌یه‌ش به‌دڵنیاییه‌وه رازیکردنی دڵی نه‌یارانی کورده، حه‌قیقه‌تێک هه‌یه پێویسته ئیشاره‌تی پێ بکرێت (فۆاد حسێن) بۆ خۆی و حکومه‌ته‌که‌ى و هه‌موو دونیا ده‌زانێ که (په‌که‌که) تاقه هێزه ئه‌وڕۆکه له‌گۆڕه‌پانه‌که‌دا بوونی هه‌یه و ته‌ڤگه‌رێکه خه‌باتی هه‌یه، له‌هه‌موو به‌شه‌کانی کوردستان ئه‌وا بۆ چه‌ندین ساڵیشه ده‌چێت ئه‌و خه‌باته پیرۆزه‌ی به‌رده‌وامه و به‌رده‌وام ده‌کات، بۆیه نه به‌حکومه‌ته‌که‌ى (فۆاد) و نه‌به‌هیچ هێزێکی دیکه ئه‌و تواناییه‌ی تێدا نییه که (په‌که‌که) پاکتاوبکات، به‌ڵگه‌ش بۆ ئه‌مه له‌ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردوودا زۆر هێز و لایه‌ن ویستی به‌کرده‌وه ئه‌و حه‌ره‌که‌ته له‌ناو به‌رن، به‌ڵام هه‌موو هه‌وڵه‌کان پوچه‌ڵ کرایه‌وه سه‌رکه‌وتنیش هه‌ر بۆ (په‌که‌که‌ی)ه.
ئه‌م لێدوانه نا پێویسته‌ی سه‌رۆکی دیوانی سه‌رۆکایه‌تی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم که دژی بزاڤێکی کوردی کردوویه‌تی که تاقه ته‌ڤگه‌ره له‌سه‌ر پێی خۆی ماوه‌ته‌وه بێ ئه‌وه‌ى هیچ لایه‌نێک بتوانێت یاری پێوه بکات، به‌ڵام حکومه‌ته‌که‌ی سه‌رۆکى دیوانی سه‌رۆکایه‌تی و خۆشی بوونه‌ته ده‌سکه‌ده‌لای وڵاتانى ده‌وروبه‌ری ئێراق و تۆپێکن هه‌ر رۆژه‌و وڵاتێک یاریان پێ ده‌کات و سه‌رجه‌م ئه‌و وڵاتانه‌ش که یاری به‌و تۆپه ده‌که‌ن هه‌موویان گۆڵ و هه‌ده‌فی زۆر گه‌وره ده‌که‌ن، چونکه موده‌ریبه‌کانی هه‌رێم خه‌شیمن، بۆ ئه‌مه‌ش ده‌بێت خۆیان له‌و خه‌ششیمییه رزگار بکه‌ن، ئه‌گینا وه‌کو ئه‌و تۆپه‌یان لێ دێت که چه‌ند ساڵێک له‌مه‌وبه‌ر هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ى ناشئینی ئێراق و به‌رازیل یاریان کرد ئه‌و تۆپه ببووه هۆی ئه‌وه‌ى چه‌ندین گۆڵی به‌هێز له‌ئێراق بکه‌ن، ئێراقیش بووه فلیم ئاسا، به‌ئه‌مه‌ش نه‌ک حکومه‌ته‌که‌ى (کاک فۆاد) وه‌کو ئه‌و یارییه‌ی لێبێت پێویسته، راهێنه‌ره‌کانی خۆیان راست بکه‌نه‌وه یان بگۆڕێن یانیش هه‌ڵه‌ى واگه‌وه‌ره نه‌که‌ن. که به‌ره‌و هه‌ڵدێڕیان ببات.
دیار بۆ جاری یه‌که‌م نییه که مسئوولی حکومی و ناحکومى هه‌رێم ئاخاوتن و لێدوانی چه‌وت ده‌ده‌ن دژ به‌بزاڤى ئازادیخوازى گه‌لی کورد به‌رابه‌رایه‌تی (په‌که‌که) ئه‌مه‌ش نه‌ک ته‌نها شاشێتییه، به‌ڵکو سیاسه‌تێکی قرێژ و رووخێنه‌ره دژ به کورد و کوردایه‌تی به‌ڕێوه‌ی ده‌بن. ئه‌وه‌ش ئاشکرای لای هه‌مووانه که‌تاقه هێز له‌گۆڕه‌پانه‌که‌دا بوونێکی کارێگه‌ری هه‌بێت هه‌م له‌رووی دیبلۆماسییه‌وه هه‌میش له‌رووى سه‌ربازییه‌وه (په‌که‌که‌ی)ه، بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافه‌کانی ته‌واوى گه‌لی کورد تێده‌کۆشێ، بۆ ئه‌مه‌ش دژایه‌تیکردنی په‌که‌که به‌دژایه‌تی کردنی کوردان دێته‌وه، ده‌بێت به‌رپرسانی هه‌رێم ئه‌م راستییه ڵێڵ نه‌که‌ن و نکۆڵیشی لێ نه‌کن. بۆ وڵامدانه‌وه‌ى ئه‌مه‌ش من وه‌کو کوردێک به‌واجبێکم بینی که بێ هه‌ڵوێست نه‌بم به‌رامبه‌ر هه‌ر ته‌شهیرێک به‌رامبه‌ر به‌ته‌ڤگه‌ری ئازادیخواوز بکرێت و پێویسته ئه‌م جۆره هه‌ڵوێستانه به‌هیچ شێوه‌یه‌ک په‌سه‌ند نه‌کرێت و رێسوا بکرێت.
تۆ ده‌توانیت بۆچوونێك بنوسیت, یان به‌سته‌ری هه‌میشه‌یی كرته بكه.

