کورد قڕان
کورد قڕان…. نابێ هه‌ر وا بڕوا
له‌م رۆژانه‌دا جه‌لسه‌یه‌کی تری دادگایی سه‌رانی رژێمی پێشوو کرا، له‌سه‌ر دۆسیه‌ی ئه‌نفالی کوردان و چاوه‌ڕوان ده‌کرێ، له‌ماوه‌یه‌کی که‌مدا کۆتایی به‌م دۆسیه‌ش بهێندرێت، ئه‌وه‌ى جێی دڵه‌ڕاوکێی شه‌قامی کوردییه و ده‌ترسێ هه‌روه‌کو چۆن سه‌ددام به بێ پرسی سه‌رانی کورد. به‌شێوه‌یه‌کى تایفه‌گه‌ری له‌سێداره دراو به(ئازایه‌تى) که‌سێکی سه‌ر به حیزبێکی تایفی و مه‌زهه‌بی، زه‌ره‌رێکی زۆری به‌دۆسیه‌ی گه‌له سته‌م دیده‌که‌مان گه‌یاند و ده‌گه‌یه‌نێ که ده‌بوایه چاوه‌ڕیی کۆتایی ئه‌م دۆسیه‌ش بکرابایه و راستیه‌کان نه‌خه‌نه ژێر په‌رده‌ى گومان و ته‌خمینکردنه‌وه، به‌هۆی بێ ئاگابوون و ئه‌نقه‌ستی. له‌رۆژی جه‌ژندا ئه‌و حکومه ئه‌نجام بده‌ن و چه‌ند که‌سێکیش دوور له‌واقیع به (شه‌هید)ى ناو زه‌د بکه‌ن.
ئێمه‌ى گه‌لى کورد که ئه‌مساڵ چه‌ندین ساڵ به‌سه‌ر کاره‌ساتی کورد قڕاندا ده‌ڕوات. که زیاد له (182) هه‌زار بێ تاوان تێدا رۆیی، جارێ دادگا ته‌واو نه‌بوه‌و ئه‌گه‌ر ئه‌و سه‌د و هه‌شتاو دوو هه‌زاره تاکو ئێستا (کاتی دادگا) بمابان. ئێستا زیاد له‌دووملیۆن کورد ده‌بوو هه‌ر به حیسابێکی سه‌ر پێی، که‌واته نابێ و ناکرێ ته‌نها به سێداره‌دران یان گۆڕینی (شوێن) دڵی سووتاوى نه‌ته‌وه‌یه‌ک رازی بکه‌ن، چونکه ئه‌م کورد قڕانه بۆ قڕکردنی گه‌لێک پیاده کرا، به‌ڵکو ده‌بێ ئه‌م مه‌سه‌له‌یه ئه‌م خاڵانه له‌خۆ بگرێ:
1/ بخرێته چوارچێوه‌ى جینۆسایدی نه‌ته‌وه‌یه‌که‌وه له‌نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان بچه‌سپێندرێ و خاڵێک بێت به‌ده‌ستمانه‌وه بۆ کاتی پێویست.
2/ بکرێته رۆژێکی جیهانی به‌ناوى (کورد قڕانه‌وه) ساڵانه یاد بکرێته‌وه وه‌کو یاده‌کانی هیرۆشیماو و هۆلۆکوست….
3/ گه‌ڕان به‌دوای سه‌ره‌داوه‌کانی تر (سه‌رۆک جاش و موسته‌شاره‌کان) و دادگایی و ریسواکردنیان.
4/ قه‌ره‌بووکرنه‌وه‌ى ئه‌و که‌سانه‌ى که پاشماوه‌ى شاڵاوه‌که‌ن..
5/ ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ى سه‌رجه‌م شوێنه روخاوه‌کان (دێ و شاره‌دێ و شارۆچکه‌کان) و ئاسانکاری بۆ نیشته‌جێبوونی خه‌ڵکه‌که‌ى.
6/ دانانی په‌یکه‌رێکی نه‌ته‌وه‌ى به ناوى (کورد قڕانه‌وه) نزیک په‌رله‌مانی کوردستان یا له‌شاری که‌رکوک گه‌ر شاندێکی بیانی بێت بزانێ ئه‌م میلله‌ته چۆن ژیاوه‌و چی به‌سه‌ردا هاتووه.
7/ کردنه‌وه‌ى مۆزه‌خانه‌یه‌کى شیاو و مۆدێرن و دانانی که‌سانی پسپۆر له‌مۆزه‌خانه‌که‌دا بۆ راڤه‌کردنی که‌لوپه‌له‌کانی ناو مۆزه‌خانه‌که که شته له‌پاش به‌جێماوه‌کانی(کورد قڕان) له‌ناو گۆڕه‌به‌کۆمه‌ڵه‌کاندا دۆزرابوونه‌وه.
8/ زیادکردن و دابینکردنی پێداویستیه‌کانی پاشماوه‌کانی (کورد قڕان) له‌هه‌موو روویه‌که‌وه.
9/ کۆکردنه‌وه‌ى هه‌موو جه‌لسه‌کانی دادگایی سه‌رانی رژێمی رابردوو له‌سه‌ر دۆسیه‌ی (کورد قڕان) له‌سه‌ره‌تاوه تاوه‌کو دوا بڕیاری دادگا.
10/ هه‌وڵدان بۆ کۆکردنه‌وه‌ى وێنه‌ى ئه‌وانه‌ى که به‌ر شاڵاوه‌که که‌وتوون و چاپکردنیان له‌کتێبێکی سه‌ربه‌خۆ به ناوی (کورد قڕان)..
ستافی بڵاوکراوه‌ی “بانگه‌شه‌ی گۆڕان
خاوه‌نی ئیمتیاز و سه‌رنووسه‌ر: عه‌بدوڵڵا ئه‌حمه‌د گه‌رمکی
به‌ڕێوه‌به‌ری نووسین: عه‌لی شامیل نانه‌وا
ده‌سته‌ى نووسه‌ران
شکور جلال سابیر
جه‌لال جاف
نیهاد خۆرشید جمعه
“خورماتوو”
تۆ ده‌توانیت بۆچوونێك بنوسیت, یان به‌سته‌ری هه‌میشه‌یی كرته بكه.

