هه‌ڕه‌شه
هه‌ڕه‌شه له‌خۆتان بکه‌ن؟
عه‌بدوڵڵا ئه‌حمه‌د گه‌رمکی
له‌دواین لێدوانی ئه‌ردۆگانی سه‌رۆک وه‌زیرانی تورکیا له‌ناو هۆڵی په‌رله‌مانی ئه‌و وڵاته‌دا دیسان باسی له‌مه‌سه‌له‌ی که‌رکوک کرد. که ئه‌مه چه‌ندین جاره باسی لێوه ده‌کات. وه‌کو ئه‌وه‌ى بڵێ خۆی به خاوه‌نی مه‌سه‌له‌که بزانێت.
هه‌ر له‌وته‌که‌یدا باس له‌وه ده‌کات که هه‌نووکه هه‌وڵ بۆ ئه‌وه ده‌درێت که گۆڕانکاری له‌ژماره‌ى دانیشتوانی که‌رکوکدا بکرێت، ئێمه هه‌رگیز نابێت به مه‌وقیفێکی ته‌ماشاکه‌ر بڕوانینه ئه‌و کێشه‌یه که له‌شه‌ڕی ناوخۆ کاره‌ساتی خراپتر روو ده‌دات. هه‌موو ناوچه‌که‌ش ده‌گرێته‌وه. دیاره مه‌به‌ستى سه‌ره‌کی تورکیا مه‌رامی جۆرا و جۆروخراپی هه‌یه، له‌مه‌سه‌له‌ى که‌رکوکدا و هه‌موو هه‌وڵه‌کانیان ده‌خنه گه‌ڕٍ بۆ ئه‌وه‌ى مادده‌ى سه‌د و چل جێ به‌حێنه‌کرێت که له‌ده‌ستوورى هه‌میشه‌یدا ئاماژه‌ى بۆ کراوه وه ده‌بێت تاوه‌کو کۆتایی ئه‌مساڵ (2007) ئه‌م مه‌سه‌له‌یه چاره‌سه‌ر بکرێت.
بێگومان هه‌ڵوێستی ئه‌م جاره‌ی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمیش به‌رز ده‌نرخێنم که ده‌ڵێت بابزانن ئێستا ئێراق به‌شێک نییه له‌ئیمپراتۆریه‌تى عوسمانی، به‌ڵکو ئه‌و ئیمپراتۆریته رووخا و جارێ که‌سانێک دڵ و چاویان بڕوا نادات.
ئێراق ئێستا وڵاتێکی خاوه‌ن شکۆ و سه‌ربه‌خۆیه. تورکیا ئه‌گه‌ر به‌بیانوى ئه‌وه‌ى که گوایه “دیفاع” له‌بوونى (650) هه‌زار به‌ناو تورکمان ده‌کات. ئایه ده‌پرسین ئه‌ى بۆ (25) ملیۆن کورد له‌ساده‌ترین مافی ژیان بێ به‌شن؟ با بێت و ته‌ماشای تورکمانه‌کان بکات. بزانێ له‌جیان که‌مه له‌قوتابخانه و رۆژنامه و ئه‌ندام په‌رله‌مان و وه‌زیر و…هتد ئه‌ى خۆی بۆ کورده‌که‌ى چی دانا و چی کردوه؟.
ئه‌ردۆگان با بڕوات و ته‌ماشای (سیاحه‌تنامه‌که‌ى ئولیا چه‌له‌بی بکات) که تورکه و دان به بوونى کوردستانى بوونى که‌رکوکدا ده‌نێ ده‌ڵێ دوو له‌سه‌ر سێی دانیشتوانی که‌رکوک کوردن پاشماوه‌کانیشی له‌ئه‌تنیکه‌کانی ترن. مه‌گه‌ر ئه‌ردۆگان نازانێ میلله‌تێک به‌قڕ چوو له‌پێناو (مان) و (که‌رکوکدا).
ئه‌ردۆگان چاکتر وایه کێشه‌ى ناوخۆی له‌گه‌ڵ کورد و قوبرس و بوڵگار و نه‌ته‌وه‌کانی تری ناوخۆیدا چاره‌سه‌ر بکات نه‌ک ئۆپه‌راسێۆن و به‌کوشتدانی بێ تاوانان…
تۆ ده‌توانیت بۆچوونێك بنوسیت, یان به‌سته‌ری هه‌میشه‌یی كرته بكه.

