چه‌ند پێشنیارێک
چه‌ند پێشنیارێک بۆ رۆژنامه‌ى “ئاسۆ”
عه‌بدوڵڵا ئه‌حمه‌د گه‌رمکی
abdulagermiki@hotmail.com
خورماتوو
رۆژنامه‌ی ئاسۆ له‌یه‌که‌مین رۆژی ده‌رچوونیه‌وه، کارێکی باش بوو بۆ پتر خزمه‌تکردنی راگه‌یاندی کوردی. له‌بواری رۆژنامه‌وانیدا. هیچ قسه‌یه‌کم بۆ ئه‌و مه‌به‌سته نییه، که ئایه ئه‌و رۆژنامه‌یه سه‌ربه‌خۆیه یان نه. هه‌رچه‌نده ده‌ڵێن سه‌ربه‌خۆین.
وه‌ک ده‌زانرێت له‌باشوورى کوردستان. تا ئێستا ده‌ره‌وه‌ى رۆژنامه حیزبیه‌کان هیچ رۆژنامه‌یه‌کى تر نه‌یتوانیوه. که رۆژنانه ژماره‌ی لێ ده‌ربچێ، بێ‌شک ئه‌وه‌ش کۆمه‌ڵێ هۆی هه‌یه، له‌باشوردا. ته‌نها رۆژنامه‌ى ئاسۆیه. وه‌کو خۆی ده‌ڵێت رۆژنامه‌یه‌کی رۆژانه‌ى سه‌ربه‌خۆیه له‌مێژووى رۆژنامه‌وانی کوردی‌دا. ئه‌م گوتنه راسته ته‌نها له‌باشوری کوردستاندا، به‌ڵام له‌پارچه‌کانی تری کوردستان چه‌ند ساڵێه رۆژنامه‌ى رۆژانه‌ى سه‌ربه‌خۆ بوونى هه‌یه، ده‌بوایه به‌ڕێوه‌به‌رانی ئاسۆ ئه‌وه‌یان له‌به‌رچاو بگرتبا، به‌ڵام ئیدى نازانم له‌به‌ر بێ زانینه یان هه‌ر خۆیان وایانه پێ باش بوو. که بڵێن یه‌که‌مین رۆژنامه‌ى سه‌ربه‌خۆین له‌مێژووى رۆژنامه‌وانی کوردی‌دا.
پێشنیاره‌کانیشم پێم باش بوو به‌چه‌ند خاڵێک بیهێنه زمان:
خاڵی یه‌که‌م: “یه‌که‌مین رۆژنامه‌ى رۆژانه‌ى سه‌ربه‌خۆیه له‌مێژووی رۆژنامه‌وانی کوردی‌دا” ئه‌و گوتنه ده‌کرێت بنوسرێت له‌مێژووى رۆژنامه‌وانی باشوورى کوردستاندا. نه‌ک له‌مێژووى رۆژنامه‌وانی کوردی‌دا، چونکه یه‌که‌مین رۆژنامه‌ى رۆژانه‌ى سه‌ربه‌خۆی کوردی له‌باکوری کوردستان. چه‌ند ساڵێک پێش ئێستا ده‌رچوو به ناوى (ئازادیا وڵات).
خاڵی دووه‌م: پێشنیار ده‌که‌م بۆ به‌ڕێوه‌به‌رانی رۆژنامه‌ى ئاسۆ گه‌ر بتوانن ناوى رۆژنامه‌که‌یان بگۆڕن باش ده‌بێ، چونکه رۆژنامه‌ى ئاسۆى رۆژانه. له‌نه‌وه‌ته‌کان له‌به‌غدا ده‌رده‌چوو زمانحاڵی رژێمی به‌عس بوو. بۆ سوکایه‌تی کردن به‌گه‌له‌که‌مان ئه‌و رۆژنامه‌یه‌ى ده‌رده‌هێنا. جا بۆیه ئه‌و ناوه بگۆڕنه ناوێکی تر چاکه.
سێیه‌م: له‌ئاسۆدا زۆر هه‌ڵه‌ی پیت چنینی تێدا ده‌کرێت. ئیدى هه‌ندێکیان به‌بێ زانابوونه و هه‌ندێکی تر به‌زانابوونه‌وه ده‌کرێت. ئێمه ده‌بێت زمانی ئستانداری کوردی بپارێزین. ئه‌وانه‌ى که “موتفق علیها”ن. بۆ نمونه هه‌ندێک له‌و هه‌ڵانه تا ئێستاش ئاسۆ ده‌یکات. گوایه بنوسێت “ئێراق” ده‌نوسێت “عیراق” باشه من وه‌کو کوردێک چ مه‌جبورم بڵێم عیراق. باشه گه‌ر له‌که‌سێکی بیانی زمان ئینگلیز بۆ نمونه بپرسین. پێ بڵێن به عیراق بڵێ عیراق راسته‌وخۆ ده‌ڵێ ئیراک. ئه‌ى باشه من بۆ بڵێم عیراق. ده‌ڵێم ئێراق. ئه‌مه‌و زۆری تر له‌چه‌شنی ئێراق. پێویسته ره‌چاو بکرێ نه‌ک ته‌نها مه‌به‌ستمان ده‌رکردنی رۆژنامه بێ به بێ ئه‌وه‌ى بزانین چی ده‌نووسین تۆ بۆ خزمه‌تکردن کارێکی پیرۆز ده‌که‌ى نه‌ک برۆى زمان بشێوێنی به‌م شێویه.
له‌کۆتایدا هیوادارم رۆژنامه‌ى ئاسۆ ئه‌و خاڵانه له‌به‌رچاو بگرن. بۆ زیاتر په‌ره‌پێدان به بواری رۆژنامه‌وانی و هه‌روه‌ها هه‌وڵ بده‌ن. زیاتر نه‌ته‌وه‌یی بن، چونکه به‌داخه‌وه رۆژنامه‌کانی باشوورى کوردستان زۆرتر ناوچه‌ین نه‌ته‌وه‌ی نین، جا کارێکی هه‌ره چاک بتوانێت لایه‌نى نه‌ته‌وه‌ى له‌رووداوه‌کانی چوار پارچه‌ى کوردستان ئاگادار بێ باشه، چونکه خۆی پێشتریش نوسیبووى ” دروستکردنی نه‌ته‌وه‌یه‌ک له‌سه‌ر کاغز”. قسه‌ى دوایشم هیوای سه‌رکه‌وتن بۆ به‌ڕێوه‌به‌رانی ئاسۆ ده‌خوازم. چاوه‌ڕوانی کاری باشترین…
تۆ ده‌توانیت بۆچوونێك بنوسیت, یان به‌سته‌ری هه‌میشه‌یی كرته بكه.

