دوعای ژماره سی و پێنج
ته‌نز
چاومان ڕوون
دیسان مه‌راقه حه‌یاته‌كه‌یه ، بێ موقه‌دیمه چومه ناو مه‌سه‌له‌كه با نه‌بێ به‌قسه من هه‌قی كه‌سم نییه‌و ته‌داخولی شئونی كه‌سیش ناكه‌م ، به‌ڵام ئه‌م مه‌سه‌له‌یه شتێكی تره ئه‌مه‌یان نه‌ك من ئێوه‌ش بن خۆتان ناگرن ، حه‌زم كرد بزانم بۆڵه‌و خوته‌ی ئه‌مجاره چییه و ئه‌سبابی چییه ؟
من به‌ته‌علیقاتی تۆ ڕاهاتوم ، چی بكه‌م كۆنتڕۆڵی خۆم ناكه‌م و سه‌رم ئاوساوه و تازه بوم به مامه‌خه‌مه‌ی عاله‌مێ ، خۆ دار‌و به‌رد نیم ئه‌م هه‌موو توڕه‌هاتو نا عه‌داله‌تییه ئه‌بیستم ، ئاخر وه‌ڵله به‌رگه ناگرین و هه‌موو یه‌ین به‌لایا ،،،
موداخه‌له‌م كرد‌و ووتم ؛ به‌لایا یه‌ی ، نایه‌ی ، وه‌ک شه‌ربه قڵپ ئه‌بیته‌وه ، چیت لێ یه‌ت با بێت ، عاله‌م هیچ ناكات له‌تاو زوخاوی خۆیان بیری تۆیانه ، سومه مه‌گه‌ر كۆنترۆڵی جۆكه‌ر كۆنترۆڵی تۆ بكات ئه‌گینا به‌ته‌رای ، پاتری ، دنیا به‌رگه‌و ناگرێ ، تۆ ئه‌ڵێی خۆ به‌شه‌رم ئه‌مه قیاس نییه به‌قسه‌نابێت به ئه‌فعاله ، به‌شه‌ر ئه‌و به‌شه‌ره‌یه سومون بوكمون ، لا اری ، لااسمع ، لا اتكلم ، به‌مه گره‌و ئه‌به‌یته‌وه ، ئیتر مقه‌با ئه‌بی ، ته‌نه‌كه‌ی خوای ئه‌كرد حه‌سیر ئه‌بوی ، ئه‌رێ جاران بۆ به‌عه‌سیریان ئه‌ووت حه‌سیر ؟
ئه‌ڵێ قسه‌یه قسه ئه‌بڕێ ، براده‌رێك ئه‌یووت ئه‌ڵێن مه‌عمه‌لی غاز له كوردستان دروست ئه‌كرێت ، ووتم ده‌ی كردبێتت و هانام بۆ ده‌مت هێنابێت ، له‌داخا ووتی ؛ بابه له‌وانه‌یه غازی بیبسی بڵێن ئه‌ویش ئه‌بێ به‌كاره‌باكه‌ی قه‌ولیان یاوه سی ودووی سیانزه چاكی بكه‌ن ،
ئه‌ڵێن معاش زیادی كرووه كه‌چی هاوڕێیه‌كم جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری یه‌كێك له بانقه‌كانی سلێمانییه فه‌قیره ئه‌ڵێت نۆزده ساڵم خزمه‌ت هه‌ێه كه‌چی تازه ته‌عینێك له‌من زیاتر وه‌ر ئه‌گرێت تومه‌س فه‌قیره معاشه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌ره مقه‌ستا بڕراوه
باوكێك پاش جیابونه‌وه‌ی له هاوسه‌ره‌كه‌ی مه‌حكه‌مه پاش ته‌ئكید بونی له‌وه‌ی كابرا وه‌ك كه‌ری سه‌ر جۆگه‌كه له سلێمانی و له‌به‌غدا دو معاشی سپێشه‌ڵی هه‌یه خۆی ئه‌یا له حدودی سیوپێنج وه‌ره‌قه‌یه‌ك ، بڕێك پاره كه‌به‌شی دایبی مناڵه‌كه‌ی ناكات مانگانه له معاشه‌كه‌ی ببڕن ، كه‌چی ووتویه‌تی یان حاشای لێ ئه‌كه‌م یان ناییه‌م ، ناییه‌مه‌كه‌یان مه‌وسوقه چونكه پشتی به مه‌نسولێكی زۆر گه‌وره قایمه ، شازی باوكتان به‌مێ
لههه‌واڵێكی دڵخۆشكه‌را بیستم كه ئیمتحانی نیوه‌ی ساڵ كه پشتی معه‌ده‌لی ته‌له‌به‌ی ئه‌شكان نه‌ماوه‌و عوتله‌كه‌ش په‌ح به‌ڵام جه‌ژنی كریسمس دو هه‌فته پشوی بۆ ته‌خسیس كراوه به‌م بۆ نه‌یه‌وه چاوڕونی له مناڵ و گه‌وره خوێنشیرینه‌كان ئه‌كه‌م
له‌نیو به‌رزونزمی و ئاڵوگۆڕی راوبۆچون له‌سه‌ر زه‌واجی مسیار ئه‌مجاره‌ش مافی ژنان بۆ ناو سندوقی عه‌شته‌رخانی قه‌ییم
كاك بۆڵه‌بۆڵ كه‌وته هاوارو ووتی جا خۆتۆ نه‌تهێشت من ده‌م بكه‌مه‌وه ووتم تۆم هه‌ڵگرتووه بۆ دوعاكه ده‌بیكه‌و با بڵێین ئامیییین
یاڕه‌بی خوایه بۆخاتری هه‌موو جه‌نگه‌كانی پێغه‌مبه‌رو ریساله‌ی خالیدی ئه‌م جه‌نگی قه‌یرانی ده‌روونیه له‌سه‌ر ئومه‌تی كوردستان هه‌ڵگریت
تۆ ده‌توانیت بۆچوونێك بنوسیت, یان به‌سته‌ری هه‌میشه‌یی كرته بكه.


alany
slaw barezan dawaet dast xoshy xomtan lebkam wak sha3erek.
ballam email adrasakatanm bo bnern bo away ka paewandetan pewa bkam.
etr po peshawa.
REBWAR alany
baritanya
london
daryanamo
ده‌ست خۆشی له به‌ڕێزت ئه‌که‌م داده که‌ژاڵ هیوای سه‌رکه‌تنت بۆ ده‌خوازم ئومێده‌وارم ده‌ست و په‌نجه‌ت زیاتر و زیاتر ڕازاوه بێت …
دۆستی هونه‌ر و نوسین
ده‌ریانامۆ