ته‌نز.. دوعای ژماره سی وچوار دوعایه‌کی به‌هه‌ق
چه‌ند ڕۆژێک بوو سه‌رقاڵی ئیشی تایبه‌تی خۆم بوم و ئه‌وم له‌بیر نه‌مابو ، له‌دڵی خۆما ووتم تۆ بڵێی وازی له‌بۆڵه‌و خوته هێنابێت ؟ له‌پڕ ده‌نگه ده‌نگێک هاته به‌رگوێم ده‌نگه‌که تا ئه‌هات نزیک ئه‌بووه، ووتم خێر یا حافیزه‌ل مه‌حفوز زانیم ئه‌وه‌و ئه‌بۆڵێنێت گوێم شل کرد بزانم مه‌سه‌له چییه..
کاک بۆڵه بۆڵ ڕه‌نگی په‌ڕیبوو وه‌ک به‌یانه‌ی زه‌ردی لێهاتبو وام زانی توشی کۆلێرا بووه وا که‌وتۆته هاوارو هه‌ڵا، (( شاڵا توشی کۆلێرا بومایه‌و یه‌ک جاره نه‌جاتم ئه‌بوو، ڤایرۆسی کۆلێرا وه‌ک ئه‌نفلۆزای ته‌یروتیوره‌که هه‌ر بنه بڕ ئه‌بێت به‌ڵام ئه‌نفلۆزای به‌شه‌ری نا حه‌زو بێ‌ویژدان زۆره‌و ئه‌مه‌یان خه‌ته‌ره، ئه‌ی هاوار بۆ ئینسانییه‌ت لای به‌عزێک نه‌ماوه ، کوا زه‌میر ؟ کوا ویژدان ؟ کوا ئینسانییه‌ت ………..
به‌قسه‌کانیا وا دیار بوو که‌سێک نا هه‌قی لێکردبێت یان ئازاری دابێت زۆر توڕه‌و عه‌مبار بوو هه‌ردوو چاوی ئاگری ئه‌کرده‌وه ئه‌مه‌م پێ ناخۆش بوو چون ئه‌مزانی ئه‌و کابرایه‌که نه ئازاری که‌س ئه‌دات، نه هه‌قی که‌سی هه‌یه ته‌نها ئه‌وه نه‌بێت له‌هه‌ق هاوار ئه‌کات و شتی ناخۆش و ناشرینی پێ هه‌زم ناکرێت ..
لێی نزیک بومه‌وه‌و پێم ووت : ئه‌مه دونیایه باشی تیایه‌و خراپیشی تیایه، ئه‌و شتانه‌ی تۆ باسیان ئه‌که‌ی کتێبی قه‌واعیدیان بۆ بگه‌ڕێ ، کێ گوێ ئه‌یاته هاوارو بۆڵه‌ی تۆ، با ئه‌وه‌ش بزانی ئه‌مڕۆ مرۆڤه‌کان به ئازاردان ئاسوده ئه‌بن ، بزه‌ی خۆشی ئه‌یانگرێت ، ئه‌وانیش هه‌موو مرۆڤه‌کان نین ته‌نها به‌شێکی نه‌خۆش و بێسه‌وادیان نه‌بێت ، ئه‌مه نه‌خۆشییه‌وه هیچی که . تۆ ئه‌ته‌وێت دنیا چاک بکه‌ی ، به‌تۆ چاک نابێت .
کوڕه بابه دونیای چی ، دونیا هه‌قی من و تۆ‌و خه‌ڵکی چییه (دونیا هه‌ردونیایه) ناگۆڕێت، به‌شه‌ره‌کان ئه‌گۆڕێن و به‌عزێکیان گوورگن وله‌پێستی مه‌ڕدا خۆیان شاردۆته‌وه ، قیناعی مزه‌وه‌رو ده‌ستکردیان خستۆته سه‌ر روخساری قێزه‌ونیان، ئاخر دونیا که‌ی به‌شه‌ری فێری دڵڕه‌قی و ناهه‌قی و ساخته‌و درۆ کردووه؟ ئه‌ی هاوار من مێشکم ئاوساوه له‌ده‌ست ئه‌م جۆره میکرۆبانه.
جا ئه‌ڵێی چی مه‌گه‌ر وه‌ک حه‌شه‌رات به‌ده‌رمانی قالۆنچه‌و مێشومه‌گه‌ز ئیباده‌یان که‌ین چونکه ئه‌چنه ڕیزبه‌ندی حه‌شه‌راته زیانبه‌خشه‌کانه‌وه و وا ئیجاب ئه‌کات بخرێنه زبڵدانی به‌شه‌رییه‌ته‌وه‌و بسوتێنرێن .
هه‌رچه‌ن کردم و کۆشام فایده‌ی نه‌بوو له‌گه‌ڵی پێی نه‌ووتم کێ ئازاری داوه‌و چی بینیوه وا وه‌ک بورکان گاری گرتووه ، له‌پڕ که‌وته هاوار کردن ((دوزمانی، درۆ، بوختان، ساخته کاری، فیتنه‌یی، دزی، دوڕویی، بێشه‌رمی، گه‌نده‌ڵی، زمان لوسی، حه‌سودی… و چی و چی و چی)) به‌س نییه، که‌س به خۆشی که‌س خۆشیی نایه‌ت ، که‌س به بوونی که‌س چاوی هه‌ڵنایه‌ت، هه‌مووی خه‌ریکی یه‌ک خواردن وگۆشتی یه‌ک جویینه، که‌س ده‌ربه‌ستی که‌س نیه.
کاک بۆڵه‌بۆڵ ئه‌ڵێی له‌زه‌مه‌نی ماقبل ألتأریخه‌وه هاتووه ، شیعاراتی سواو کۆن ئه‌خوێنێت ، ئه‌یه‌وێت به‌شه‌رییه‌ت چاک بکات ، ئه‌یه‌وێت که‌سانی دز وجه‌رده‌و بێ‌ویژدان چاک بکات، ئه‌یه‌وێت به‌و هه‌موو ویژدانه‌ی خۆیه‌وه ویژدان بۆ به‌شه‌رییه‌ت بگه‌ڕێنێته‌وه!! به‌نیازه خه‌ڵکی داهێنان و تازه‌گه‌ری له‌به‌رژه‌وه‌ندی پێشکه‌وتن و زانستا به‌کاربێنن، ئه‌یه‌وێت ده‌ردی ده‌روون نه‌خۆشه‌کان عیلاج بکات! ئه‌یه‌وێت شه‌رم بنێته ناوچه‌وانی که‌سانێک شه‌رمیان تکاوه، ئه‌م قسانه‌ی ئه‌و ئه‌یکات قسه‌ی پیره‌مێردێکی دراوسێمانی بیر خستمه‌وه که زۆر ئازار درابو، ئه‌یوت (( ئێمه‌ی کورد تادێت کورت ئه‌بین.. کورد هه‌ر له‌کورتی دێنێت. )) جاران له‌م قسه‌یه نه‌ئه‌گه‌یشتم و پێشم ناخۆش بوو وام ئه‌زانی مه‌خسه‌یی باڵایه ئێستا ئه‌زاانم مه‌به‌ستی چی بووه!! تکایه به‌سه سه‌رمان مه‌یه‌شێنه و با عاله‌مه‌که‌ش لێمان نه‌که‌ونه قڕه دوعایه‌ک بکه و هه‌موو بڵێین ئامیین (( یاڕه‌بی خوایه بۆخاتری عه‌زه‌مه‌تی مه‌له‌کوتی خۆت و عه‌رشی ئه‌علات ئازار بنێیته دڵی ئه‌و که‌سانه‌ی ئازارمان ئه‌ده‌ن و ڕوسیای دونیا‌و ئاخیره‌یان که‌یت و به‌ده‌رده‌که‌ی( فیرعه‌ونیان) به‌ریت))
که‌ژاڵ أسماعیل
تۆ ده‌توانیت بۆچوونێك بنوسیت, یان به‌سته‌ری هه‌میشه‌یی كرته بكه.

