ته‌نز _ دوعای ژماره سی وسێ - ڕه‌مه‌زان … و
ویستم دوای تێپه‌ڕ بونی چه‌ن ڕۆژێک به‌سه‌ر شه‌هری ڕه‌مه‌زانی موباره‌کا بڵێم ڕه‌مه‌زانێکی که‌ریم (به‌زمانی مه‌لا) بسمیلاهی ڕه‌حمانی ڕه‌حیمم به‌زمانه‌که‌ی نه‌نکم کرد‌و ووتم ڕه‌مه‌زانت …. خه‌ریک بو سه‌رم به‌رێ به‌ده‌ما، تومه‌ز برسێتی و تینوێتی و مه‌جموعه‌یه‌ک شتی تری تێکه‌ڵ وایان لێکردبو به‌رپێێ خۆی نه‌بینێت، و که‌وته هاوارو بۆڵه‌بۆڵ و ووتی هه‌رتۆم که‌م بوی ( پێم وابێت پێش منیش چه‌ن که‌سێکی تری تۆقاندبو !)، که‌وته‌هاوار و ده‌ستی پێ‌کرد.. خوا ئه‌م وه‌زعه هین کات ئه‌سته‌خفیروالله، چاک بکات، ئه‌مه‌که‌ی حاڵه، ئه‌مه که‌ی وه‌زعه، (خه‌ریک بو باسی نیهادو گوزاره‌ش بکات) هه‌رچی ئه‌نواعی ئه‌فعال وئه‌وزاعه باسی کرد…
عه‌جاییب !! .. ڕه‌مه‌زان وا له‌خه‌ڵک ئه‌کات؟ یان ته‌ئسیراتی جانبی هه‌ن و ڕه‌مه‌زان ته‌نها بیانوه بۆ وه‌زعه‌که، ناهه‌قیشی ناگرم، ئه‌مه‌نه‌ی شتی ناخۆش و خه‌به‌ری سه‌یرو سه‌مه‌ره‌ی بیستووه کابرا باشیشه پاشه‌و پاش ناڕوات!
تۆ ته‌ماشا ئه‌و عاله‌مه به‌سه‌زمانه نازانن غه‌می چی بخۆن و ئه‌وله‌وییه‌ت به‌ن به‌کام مه‌سه‌له. هه‌موومان له‌بیرمانه ( مه‌خسه‌دم گه‌وره‌کانه ) ساڵانێک خه‌ڵک چۆن ڕه‌مه‌زانی لێ ئه‌ڕۆی، به‌نه‌بونی و بێ مه‌عاشی وبێ ئاو بێ کاره‌با وبه‌کیلۆ ئاردێک ئه‌یژه‌ن و ئه‌یگوزه‌ران ماڵی وا هه‌بوو له‌به‌ر داماوی و نه‌بوونی سێ ڕوبعی ساڵ به‌ڕۆژو بون و ئێواران ده‌نکێ خورمای (کوردکوژه) نه‌بوو به‌ربانگی پێ بکه‌نه‌وه! ئێستاش شت زۆره‌و هه‌موو نیعمه‌تێک زۆر‌و زه‌به‌نده‌و که‌چی هێشتا هه‌ر گرانی و که‌م ده‌رامه‌تی ته‌نگی به‌خه‌ڵکه‌که‌چنیوه، داخی گرانی.. که ده‌می هه‌ر که‌س ئه‌که‌یته‌وه هاتوهاوارێتی و باسی فڕینی ئه‌سعاری بازاڕ ئه‌کات، با قسه‌یه‌کیش بۆموجامه‌له بکه‌ین خۆ عاله‌مه‌که‌ش ماڵیان ئاوابێت ئه‌ڵێی هه‌ر ڕه‌مه‌زان نان ئه‌خۆن، خه‌ڵک به‌رچاوی هێن ته‌نگ ئه‌بێت وا ئه‌زانن هیچ له‌بازاڕا نامێنێت، ئه‌گه‌ر خه‌ڵک که‌مێک له‌بازاڕ بکشێنه‌وه‌و به‌هه‌موو سیعرێک شت نه‌کڕن ئه‌وا بازاڕیش که‌مێک دا ئه‌مرکێت و مه‌جبور شت هه‌رزان نابێت ئه‌مه‌ش ئه‌چێته جومله‌ی (خه‌وه خه‌یاڵه‌وه)، ڕه‌مه‌زان مه‌کته‌بی مناڵان دانرایه‌وه‌و مه‌جبور جل و پێڵاو و جانتا و قرطاسییه‌ی تازه کڕڕا، دوای دوو هه‌فته‌یه‌کی که‌ش جه‌ژنه‌و ئه‌بێت هه‌مدیس جلی تازه‌و پێڵاو ته‌ته‌وپه‌ته‌ی مناڵان تازه بکرێته‌وه و خۆ زۆر جاری وایه گه‌وره‌کان به‌هه‌ڵپه‌ترن له‌مناڵان و ئه‌ڵێی پرتۆڵێ جل نییه له‌به‌ری بکه‌ن (خوا فرسه‌تی جزدان به‌ده‌ست بدات) باشه خه‌ڵکی بۆ قه‌د گوێ ناده‌نه شتی گرنگ و هه‌ر ئیشی لاوه‌کی و سواو ته‌نفیز ئه‌که‌ن، توخوا کێ غه‌می نانبڕانی ڕۆژنامه‌نووسه‌کانێتی به‌م ڕه‌مه‌زانه؟، له‌خوتو خۆڕایی ئابونه‌ی ڕۆژنامه‌کانیان بڕین؟ کێ له‌خۆی پرسیوه ئێمه چه‌ن ساڵی تر وا به‌رگه بگرین؟ پێم وابێت ئه‌مڕۆ ژیان لای زۆر که‌س هه‌ر قه‌سرو قه‌مه‌ره‌و جلی جوانه و ئیتر مه‌سه‌له‌گرنگه‌کانی ژیان بۆ زبڵدانی له‌بیر کردن، ((کاک بۆڵه‌بۆڵ که‌وته خۆیی و هاواری کرد))، ئاخر خه‌ڵک ناهه‌قیان نییه، گوێ به‌نه چی و بۆکێ خۆیان بکوژن؟، عاله‌مه‌که ئه‌مه‌نه‌یان خه‌فه‌ت خوارد خه‌فه‌ت دڵی بردن، پێم وابێت مه‌وزوعی گۆڕینی مه‌نهه‌ج و سیستمی په‌روه‌رده‌که‌ش ئه‌بێت بکرێته ئاو و ئاوه‌که‌ی بکه‌ن به‌ده‌می مناڵانه‌وه به‌ڵکو ئه‌مه هیمه‌تی شێخ و مشایه‌خان شتێکیان بۆ ببێت به‌شت! ده‌ی باسه‌ری جه‌ماعه‌ت نه‌یه‌شێنین، کاک بۆڵه بۆڵ دوعایه بکه‌و هه‌موو بڵێین ئامین ((یاڕه‌بی خوایه بۆخاتری ئه‌م مانگی ڕه‌مه‌زانه هه‌رزانی و ته‌بایی ڕووله‌مه‌مله‌که‌ت بکات وفه‌کی ئه‌سری ڕۆژنامه ئه‌هلیه‌کان و ئه‌سیره‌کانی سیستمیش بکه‌یت)).
که‌ژاڵ ئیسماعیل
23 - سیپتیمبر
هۆڵاند
تۆ ده‌توانیت بۆچوونێك بنوسیت, یان به‌سته‌ری هه‌میشه‌یی كرته بكه.


نــهوزاد شێردڵ
ڕێز‌و موحه‌به‌تم بۆ تۆی که‌ژاڵی قه‌ڵه‌م که‌ژ ئاڵ ، خاتوونه دڵسۆزه‌که‌م گرنگیی دانی من به نووسینه‌کانت زاده‌ی سۆنگه‌گه‌لێکن که لێره‌دا ڕیزبه‌ندی سه‌راپایان کاتێکی زۆر ئه‌بات ، به‌ڵام یه‌ك له‌و سۆنگه ئاشکرایانه ئه‌گه‌رچی وه‌ك زۆریینه‌یه‌ك به فیزییکیی و بۆدی ته‌کنییك له ئه‌وروپاییت و به سایکییش له کوردوستانییت ، تاقه جیاوازیی تۆ و هه‌ندێك له‌وان ئه‌وه‌یه وجووده‌که‌ی تۆ له کوردووستانی
فێدرال ڕه‌وشێکی سه‌تحیی ئاسایی نیه و ئه‌گه‌ر ووشه‌ی - هۆڵه‌ند - ه‌که تۆمار نه‌که‌ییت ئه‌وا به دڵنیایی وا هه‌ست ئه‌که‌ین ، له ڕێی کانی گۆزه له شانێکییت ، له زه‌باره‌ی خه‌نه‌به‌ندانی کۆڵانه میلییه‌کاندا ووسمه به ده‌ستێکی حازری ده‌سته خووشکانتییت و له سه‌ر مێزی قووتابخانه‌کاندا خوێندکارێکی ژیکه‌ڵه‌ی به‌ر ته‌خته ڕه‌شه‌که‌ی مام حوزنییت و له سه‌ره‌ی بوتڵه غاز وه‌ر گرتنی پیره کۆڵانێکی به‌ر قه‌ڵادا هاریکاریی پیره دایکێکی کزۆڵه‌یت و له کۆڕه دژه ئافره‌ت فه‌نا کردنه‌کاندا سه‌رپاڵه‌ی هاوار سازیی به‌ر ماییکه‌کانتیت و هتد و .. هتد ، موخته‌سه‌ر و مادام پاندانه هۆڵه‌ندییه‌که‌ت فووله له مه‌ره که‌بی ئاره‌قه‌ی شین و مۆری ته‌وێڵی هه‌ژارانی کووچه و کۆڵانه زۆر بارییك و پێشتر به‌سه‌ر نه‌کراوه‌کانی ووڵاته‌که‌ی زێدی خۆت دا و به دڵ و وویژدانییش له‌گه‌ڵیانا ئه‌ژییت ، که‌واته هه‌ر به دڵ و ده‌ست پاکیی و وویژدانی حه‌ساوه‌وه ئه‌ژییت و هه‌ر ئه‌م ئاکاره جوانه‌شه که ناهێڵێت له هه‌ردوو جه‌ژنه‌که ببییت ، من له‌م دووره‌وه ته‌نها توانای ده‌ست خۆشیی و هیوای ته‌ندرووستیی گه‌شی خۆت و خانه‌واده‌ی به‌ڕێزتم له ده‌ست دێت و هاکا له ناو دیوه‌خانی قه‌ڵه‌مه گه‌شه‌کاندا میوانداریی سه‌روو ترت پێ ڕه‌وا بینرا ، / شادییتان خوشکی به‌ڕێزم ، . — زۆر دڵسۆزی خۆت و قه‌ڵه‌مه هاو ڕه‌گه‌ز و جوان نووسه له‌تیفه‌کانت :- نه‌وزاد شێردڵ - ئامریکای باکوور -
kajal
زۆر به‌ڕێزو هێژا کاک نه‌وزاد ئه‌م کاته‌ت باش
سوپاس به‌ڕێزم ، له‌ڕاستیدا من خۆم به به‌خته‌وه‌ر ده‌زانم که ئه‌توانم به‌ڕێگه‌یه‌کی ئاسان و له‌هه‌مان کاتدا گرانیش ( ئاسان وه‌ک شێواز‌و ده‌ربڕێن .. گران ، وه‌ک هه‌ڵبژاردنی بابه‌تی ڕژو ته‌کنیکی داڕشتن ) له‌ڕێگه‌ی ته‌زنی ( دوعا) هیچ نه‌بێت که‌مێک غه‌مه‌کان بڕه‌وێنمه‌وه ، هه‌رچه‌ند هه‌ندێک ڕه‌خنه گره توند ڕه‌وه‌کان هه‌ندێک جار ئه‌مه‌نه به‌ر نوکی ڕه‌خنه به‌ڵام له‌هه‌مان کاتدا زۆریش دڵسۆزان داوای به‌رده‌وامیم لێ ده‌که‌ن به مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ی ( ژنی کورد بابه‌تی ته‌نز که‌متر ده‌نوسێت ) (( هه‌روا جارێکیش ئینسانێکی ووشه زبر دوعاکانمی به نوسینی ژنێکی لادێی ناوزه‌ند کردبو که گوایه ئه‌لف نازانم و پێویستم به خۆ ڕۆشنبیرکردن هه‌یه ئه‌و نه‌یزانیبو من ئه‌گه‌ر نه‌خوێنده‌واریش بم له‌ماوه‌ی 15 ساڵی ناو پۆله سارد‌و ڕه‌قه‌کانی نیشتماندا له‌هه‌رخه‌نده‌یه‌ک چیرۆکێک و له هه‌ر فرمێسکێک ڕۆمانێک و له هه‌ر یارییه‌ک کۆپله‌یه‌ک ژیان \فێر بووم ئه‌مه گه‌وره‌ترین و پیرۆزترین کتێبه‌کانی خۆڕۆشنبیرکردنی منی ژن و دایک و مامۆستا بو .. ئه‌مه‌شیانم قه‌بوڵ کرد قسه‌ی خۆمان بێت کۆڵم نه‌دا ،، )) ئه‌زیزم هێنده ئازار‌و مه‌ینه‌تی زۆرن من ناتوانم بۆ ته‌نها ساتێک قوتابییه‌ک نه‌بم له‌به‌رده‌م ته‌خته‌ی ڕ‌ه‌شدا وه‌ک ئه‌و قوتابیانه‌ی ساڵانێک بۆیان گریام و به زه‌رده‌خه‌نه هه‌رچی خۆشه‌ویستیم هه‌یه پێم به‌خشین پێکه‌وه له‌ژوورێکی سارد‌و ڕه‌قو بێمه‌یلی به‌ناو پۆلی خوێندندا ئازار‌و یاری و شیعرم له‌گه‌ڵ به‌ش ئه‌کردن ، ناشتوانم ئازار له‌گه‌ڵ دایکم دایکتو دایکی هه‌موومان به‌ش نه‌که‌م ، ئه‌گه‌ر به‌شی نه‌که‌م ئه‌وا من شایه‌نی هه‌ڵگری پێناسی به‌کوردبون نیم ، دوباره سوپاس و هیوای خۆشگوزه‌رانیتان خوازمه .
که‌ژاڵ ئیسماعیل