ته‌نز …
دوعای ژماره سی و دووچاوتان بگرن و گوێتان بنوقێنن
ئه‌ڵێن وورچی برینار ئه‌بۆڵێنێت جانازانم ئه‌م قسه‌یه تا چ حه‌دێک راسته چونکه
شتێک به‌چاونه‌یبینی ئه‌بێت بڵێی ( ئه‌ڵێن ) ، جاخۆ ئه‌م فه‌قیره هیچ ئاسه‌واری لێدان و پیاکێشانی پێوه نابینم! ئه‌ی بۆ وا ئه‌بۆڵێنێت ؟، به‌ته‌نها ناوێرم(توخنی که‌وم) چاوی ئاگر ئه‌کاته‌وه ئه‌ترسم ده‌فته‌ری ژینم په‌ڕه‌په‌ڕه بکات ، وه‌رن بابزانین چیه بۆ وا شپرزه‌یه!؟
** شپرزه‌ی چی و شتی چی ، هه‌ر وورچ مابو .. بابه وه‌ڵلا به‌شه‌رم به‌ڵام وه‌خته سه‌رم له‌له‌شم جیا ئه‌بێته‌وه ئه‌مه نه قورسه ، ئای بۆ نابێت ڕۆژێ من بێخه‌م بم ؟ ئاخر چۆن هاوار ناکه‌م .. سه‌د حه‌یف وخه‌سار بۆ ئه‌و شاره جوانه ، شاری قوربانی و ڕۆشنبیری و که‌ڵه پیاوان ، چۆن غه‌مباری وه‌ک تۆزی مردو له‌ڕوخساری هه‌موو کوچه‌و کۆڵانێکی نیشتووه و هاواری بێزاری و ناڕه‌زایی به‌رز ئه‌بێته‌وه ، ڕۆژی ده‌یان خه‌به‌ری ناخۆشم ئه‌گاتێ ئاخر چۆن په‌ست نابم …
من ته‌حه‌مولم نه‌کردو که‌وتمه جواب دانه‌وه ، به‌خوا هه‌بێت ونه‌بێت مه‌خسه‌یی شاری سلێمانییه به‌و قوربانی و شته‌یا ، به‌ڵام نه‌مزانی مه‌به‌ستی جه‌نابی بۆنی حاویه‌و خۆڵوخاشاکی سه‌ر شۆسته‌و به‌ردوکان و گه‌ڕه‌که‌کانه به‌رز ئه‌بێته‌وه که‌د‌ه‌ستی خزمه‌تگوزاری کورته‌و نایان گاتێ یان مردووی سه‌رقه‌بران ؟ منیش ناهه‌قت ناگرم چونکه ئه‌م برینه قوڵه‌و ئازاری زۆره ، هه‌رچه‌ن باس له‌شاری هه‌ڵمه‌تو قوربانی ئه‌کرێت زۆر شتم بیر ئه‌که‌وێته‌وه ، ئه‌زانم خه‌ڵکی شار تا سه‌رئێسقان بێزار‌و توڕه‌ن له‌و هه‌موو کێشه‌و ناخۆشیانه ڕوبه‌ڕویان بۆته‌وه ، جگه له‌وه‌ی وه‌ک کراسی ناوبوخچه پێچراوه‌ته‌وه و حکومه‌تی یه‌کگرتو ئه‌وی به‌خه‌یاڵیا نه‌یه‌ت شاری سلێمانییه ، ئه‌مه له‌زمانی خه‌ڵکی شاره‌که‌وه و ئه‌و ناڕه‌زایی و بێزارییه‌ی له‌ده‌می خۆیان ئه‌یبیستین ، ئه‌وی نکولی لێناکرێت ئه‌وه‌یه شاری سلێمانی دایمه ڕه‌مزی پاکوته‌میزی و پێشه‌نگی بووه و دایمه وه‌ک بوک وابووه ، ته‌نانه‌ت ( سه‌یدولڕه‌یسی مه‌ڕحومیش ) ناوی نابو ( السلیمانیه جنة الله علی ألأرض ) که‌چی ئێستا بۆته شوێنی قازورات و نه‌خۆشی و …. باش بو بیرم که‌وته‌وه ئه‌صلی مه‌وزوعه‌که ئه‌م نه‌خۆشییه‌یه که باسم کرد ، ئاخر ئه‌ی هاوار شارێکی وه‌ک سلێمانی نه‌خۆشی کۆلێرای تیا بڵاوبێته‌وه !!؟؟، یه‌عنی ئه‌و خه‌ڵکه ئه‌مه‌نه موسته‌هه‌قن ئاوی پیس بخۆنه‌وه ، باشه شوێن نه‌ما زه‌لامی کوژراوی تیابشارنه‌وه ته‌نکیه ئاوه‌کانی شار نه‌بێت ؟ سه‌گ جێی نه‌بو بتۆپێت له‌ناو ته‌نکی ئاوه‌کان نه‌بێت !؟، به مه‌زه‌نه‌ی ئه‌قڵم مه‌نسولینی صحه خه‌وتون ! ئه‌وا وتمان کاره‌با به‌ش ناکات و ئاو نییه و گرانی و بێ‌کاری و قه‌ره‌باڵغی و چی وچی وچی …… ، گه‌نج هه‌موی سه‌ری خۆی هه‌ڵگرت له‌داخی ناعه‌داله‌تی ، گه‌نده‌ڵی ته‌نگی به عاله‌م هه‌ڵچنی و تا بینه قاقایان بو به‌زوخاو ، من نازانم ئه‌م هه‌موو ملێۆنه دۆلاره‌ی ( پاڵه‌په‌ستۆیانه و ئه‌م ملێون به‌و ملێۆن ئه‌ڵێت زه‌حمه‌ت نه‌بێ بامنیش بخۆن .. ) بۆ چییه‌و ئه‌چێته جێبی کێوه ؟ ئه‌م هه‌موو وه‌زیرو گوزیره ئیشیان چییه ؟ په‌رله‌مانتار وه‌ک گه‌ڵای دار که‌وتون و مێش ده‌م ولوتیانی خواردووه له‌بێ ئیشیا بۆ ناجوڵێن ، !؟ کوا خزمه‌تگوزاری و کوا ئه‌و شاره‌ی ئه‌یانووت ئه‌یکه‌ین به( دوبه‌ی ) مه‌گه‌ر دوبه‌ی باغه !
کاک بۆڵه‌بۆڵ ( ماڵ له‌خۆیا وێران بو میوانیش روی تێکرد .) من تائێره و هه‌ڵی ئه‌گرم بۆ کاتێکی که ، تۆش دوعایه‌ک بکه‌و هه‌موو بڵێین ئامیین (( یاڕه‌بی خوایه بۆ خاتری چل وچوار هه‌زار پێغه‌مبه‌ر شاره‌که‌ی شێخ له‌ده‌ردو به‌ڵا به‌دورکه‌ی و کۆلێره‌یه‌کی سپێشاڵ بنێری بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی فه‌رامۆشیان کردووه‌و به‌نه‌هامه‌تییه‌کانی خۆش ئه‌بن . )) .
که‌ژاڵ ئیسماعیل
8- 9 - 2007
هۆڵه‌ند
تۆ ده‌توانیت بۆچوونێك بنوسیت, یان به‌سته‌ری هه‌میشه‌یی كرته بكه.

