ته‌نز/ دوعای ژماره سی ویه‌ک
هه‌بوو .. نه‌بوو ..
ئه‌وی سه‌رنجی ڕاکێشام ئه‌وه‌بو، بێده‌نگ.. یه‌ک نوتقی لێنه‌ئه‌هات، هه‌ر ئه‌تووت ئه‌ویش نییه،به‌لام که‌چومه پێشه‌وه ته‌ماشام کرد له‌به‌ر خۆیه‌وه قسه ئه‌کات، له‌ژێر لێوه‌وه ئه‌یووت.. نه‌نکم بمایه ئه‌مانه‌ی هه‌موو ئه‌کرد به حه‌قایه‌ت (حیکایه‌ت) له‌پێشا کۆڵێ ترسام ووتم به‌زاتیخوا ئه‌میشمان فت (ئه‌قڵه‌که‌ی له‌ده‌ست یاوه).. گوێێ له‌قسه‌کانم بو، وه‌ك شمڵی شه‌ر هاواری کرد به‌سه‌رما….. بۆ شێتم ناکه‌ی من شێت نیم…..
** شاڵا هه‌رقسه‌م نه‌کردایه خۆ وه‌ک لوغمی ژێر ده‌بابه خه‌ریک بوو کوت کوتم کا.. کاک بۆڵه‌بۆڵ گێڕی به‌رزی گۆڕیبو، ئه‌توت ڕۆژی جوعمه‌یه.. عه‌فو جومعه‌یه و ئه‌یه‌وێ بچێ بۆ قلیاسان.. (باشه بۆ خه‌ڵک به کاک جوعمه ئه‌ڵێن جومعه‌و به ڕۆژی جومعه‌ش ئه‌ڵێن جوعمه؟؟) ئه‌مجاره‌یان که‌وه‌ری ئه‌یجنی و له‌به‌رخۆیه‌وه.. ئه‌یوت: هه‌بو.. نه‌بو، که‌س له‌من نه‌گبه‌تتر نه‌بو، له‌باوکم داماو تر نه‌بو، له کورد سه‌رسه‌خت تر نه‌بو……
منیش چومه لوببی مه‌وزوعه‌که‌وه و به‌ئاره‌زوی خۆم ده‌ستم کرد به هه‌بو.. نه‌بو، بۆ ئه‌وه‌ی نه‌زانێت هه‌ر خۆی حیکایه‌تی هه‌بونه‌بووه‌کانی نه‌گبه‌تی نازانێت، به‌ڵام پێم ووت من هه‌بو نه‌ووه‌کانم به ستایلێکی مۆدێرن ئه‌گێڕمه‌وه، باسی قه‌لو مه‌لو ڕوڕه‌شی و شتی واناکه‌م ده‌ستم پێ‌کرد.. هه‌بوو نه‌بوو.. که‌س له ژنی کورد مه‌ینه‌تبارتر نه‌بو.. که‌س له‌کچی کورد چه‌وساوه‌تر نه‌بوو، که‌س له‌گه‌نجی کورد بێبه‌شتر نه‌بو (به‌شی دالونه‌و شت ناڵێم) به‌شی (خۆشی، به‌خته‌وه‌ری، ئازادی سامان و ماڵ و پاره، ژن و مناڵ، خان‌و قه‌مه‌ره.. ..) که‌س له مناڵانی سه‌رجاده بێسه‌وادتر نه‌بو، که‌س له‌و پیاوانه‌ی که‌داکۆکی له مافی ژن ئه‌که‌ن درۆزنتر نه‌بوون، که‌س له گه‌نده‌ڵ ڕوڕه‌شتر نه‌بو (ئه‌وه وتم باسی ڕوڕه‌شی ناکه‌م) ده‌ی قه‌ینا بابڕوات، که‌س له‌وکه‌سانه‌ی مناڵه خێرنه‌دیوه‌کانی نیشتمان له‌ت له‌ت ئه‌که‌ن تیرۆریستر نه‌بون، که‌س له‌شمشێر به‌ده‌ست جاهیل تر نه‌بو، ئه‌ترسم هه‌بو نه‌بووه‌کانم وه‌ک (حه‌قایه‌تی) مێش بخوێننه‌وه، به‌لام من به‌رده‌وام ئه‌مما به‌گوێی کاک بۆڵه‌بۆڵاو ئه‌ویش ووتی تۆ ستۆپ بکه‌و منیش ته‌واوی ئه‌که‌م (وایزانی من چاڵێکی پڕ له‌چڵکاو له‌به‌رده‌ممایه و ئه‌که‌ومه ناوی .. !) هه‌بو نه‌بو.. که‌س له‌مه‌لا ڕاستگۆ تر نه‌بو! هیچ وڵاتێک له عێراق ئاسایش تر نه‌بو، هیچ شارێک به‌قه‌د شاره‌کانی کوردستان ڕووناک نه‌بو! که‌س به‌قه‌د ئاواره‌کان شانسی نه‌بو، هیچ ڕێکخراوێک به‌قه‌د ڕێکخراوه‌کانی ژنان سه‌ربه‌ست و چالاک نه‌بو .. که‌سیش به‌قه‌د ئه‌نفاله‌کان خواپیاو نه‌بو …!! بۆسته.. بۆسته.. ئه‌مه تۆ به‌راستته یان سوبعه‌ت ئه‌که‌ی، جا که‌وابێت.. هیچ ئاڵایه‌ک له‌ئاڵای به‌عس شه‌کاوه‌تر نه‌بو!
هیچ به‌ر نامه‌یه‌ک به‌قه‌د به‌رنامه‌ی بێکۆنترۆل سودمه‌ند نه‌بو، هیج ده‌ستورێک وه‌ک ده‌ستوره‌که‌ی خۆمان عادیلانه نه‌نوسرابو، خه‌سته‌خانه‌ی هیچ وڵاتێک له‌دنیایا به‌قه‌د خه‌سته‌خانه‌کانی ئێمه پاک و هێمن و به‌خزمه‌ت نه‌بو ..
ئه‌زانی شته‌کان وه‌ک عه‌کسی به‌لوعه هاتن!؟
هه‌تا هه‌تایه من و تۆ هه‌بو نه‌بو بنوسین ته‌واو نابێت، بابه‌شی هه‌بو نه‌بووه‌کان بگۆڕین و یه‌ک پاوزه وه‌رگرین.. تۆش دوعایه‌ک بکه‌و هه‌موو بڵێین ئامیی ((یاڕه‌بی خوایه چاوێکی خێرت له‌و هه‌بونه‌بوانه‌مان بێت و چۆنی به‌باش ئه‌زانی وا بیانگۆڕیت و له‌ده‌ست ئه‌م هه‌موو هه‌بونه‌بوه ڕزگارمان که‌یت .))
تێبینی/ ئه‌م بابه‌ته له ژماه (189 – 19، ئاب) رۆژنامه‌ی ڕزگاری بڵاو بۆته‌وه.
که‌ژاڵ ئیسماعیل
12 - 8 - 2007
هۆڵه‌ندا
تۆ ده‌توانیت بۆچوونێك بنوسیت, یان به‌سته‌ری هه‌میشه‌یی كرته بكه.

