گه‌نده‌ڵی
دوعای ژماره سی
تاکو ئێستا ئه‌م هه‌موو بۆڵه‌بۆڵ و هاوارو هه‌رایه‌ی کردوه ، بۆڵه‌کانی هه‌موو غه‌یر موباشیر بون به‌ڵام ئه‌مجاره زۆر به‌موباشیری هاوارو هه‌رایه‌تی له‌داخی گه‌نده‌ڵی .. منیش حوبی ئیستیطلاع ڕایکێشامه مه‌وزوعه‌که ، با ئێوه‌ش بزانن مه‌وزوع چییه ؟
خۆزگه تۆ که‌لیمه‌ی بۆڵه‌ت ته‌رک ئه‌کرد ، ئه‌مه‌چه‌ن جاره من ئه‌ڵێم نابۆڵێنم داخ‌و قه‌هری خۆم و عاله‌مه‌که‌یه وام لێئه‌کا هاوار بکه‌م و نازانم ڕوو له‌کوێ بکه‌م ، خۆ به‌ناشکوری نایڵێم که‌س نییه خۆی بکا به‌ساحێبی یه‌ک حه‌رف و بیهێنێته سه‌ر خۆی،هه‌رچی بڵێم وه‌ک که‌ڕه‌ی شه‌ربه‌ت جه‌ماعه‌ت خۆیان که‌ڕ ئه‌که‌ن ، ئاخر چۆن هاوار ناکه‌م .. ئه‌م ووڵاته یه‌ک پارچه بۆته گه‌نده‌ڵی هه‌ر له‌بچوکترین شته‌وه هه‌تا گه‌وره‌ترین وه‌ک خۆی نه‌ماوه‌و وه‌ک گۆمی شڵه‌قاوی لێهاتووه …….
که‌واته له‌ده‌ست گه‌نده‌ڵی که‌وتویته هاوار .. جا به‌ساقه ئه‌و خه‌به‌رو باسه ئه‌مه‌نه کۆن بووه ئێکسپایه‌ر بووه ، تۆ تازه بیرت که‌وتۆته‌وه ، تازه ووڵاتی ئێمه به‌گه‌نده‌ڵی چاوی کراوه‌ته‌وه ساڵانێکه ، نه‌که‌س هه‌یه بڵێ بۆ ؟ نه‌که‌سیش جوابی ئه‌و ( بۆ ) یه‌ی پێیه،نازانم بۆته مۆدێل یان چاولێکه‌ری،بیلموناسه‌به .. ساڵانێک له‌مه‌و به‌ر مۆده‌ی خانوبو به‌دارشه‌ق بڕوا ، به‌هه‌ر کۆڵانێکا ئه‌ڕۆشتی هه‌ر خان‌و ئه‌ڕوخاو له‌پێشه‌وه دوودارشه‌قیان ئه‌خسته ژێر باڵی،ئه‌ڵێ قسه‌یه‌ت قسه‌ئه‌بڕێت ، من گه‌نده‌ڵی به‌تاوانی گه‌وره‌کان نازانم ، خه‌تای خه‌ڵکه بۆ قه‌بوڵی ئه‌که‌ن ، خه‌ڵک پاره‌و مێزی نادی و دیاری گران ئه‌خه‌نه ده‌م کاربه‌ده‌ستان هه‌رله‌بچوکترین کاربه‌ده‌ست‌هه‌تا ما‌لا نیهایه ، بۆ ئه‌وه‌ی چاوه‌ڕێ نه‌که‌ن و پردی ته‌حه‌مولیان نه‌ڕوخێ . خێرا شتێ ئه‌که‌ن به‌قوڕگی مه‌نسولێکا هه‌تا زوو کاریان مه‌یسه‌ر بێت،له‌ئه‌وروپا نه‌خۆشێک به‌سێ مانگ ئه‌گاته دکتۆرێکی سپێشاڵی و لای خۆشمان هه‌ر کابرا چووه ژوره‌وه ئه‌مه‌نه جیقه‌ڵانه‌ی ته‌سکه حساب بۆ که‌س ناکا خێرا ئه‌چێته پێشه‌وه،ده‌می موه‌زه‌فه‌که چه‌ور ئه‌کاو بۆ ژووره‌وه ! خۆمه‌سه‌له‌ی خزم وخزمکاری ئه‌وه هه‌ر باس ناکرێت،هه‌رکه‌س نانی معه‌سکه‌ری هاوه‌ده‌ست خزم و که‌سی ناوسکیان خوساوه‌ته‌وه، دزیش بوه به‌مۆدیل له‌ناو خه‌ڵکا نازانم مه‌سه‌له ئه‌وه‌یه زۆر ڕژاوه له‌به‌رده‌ستیانا…!؟ ئه‌وه له‌م ڕۆژانه‌یا بابه‌تێکم خوێنده‌وه له‌سه‌ر دزی ڕۆژنامه‌و بڵاوکراوه‌کان هه‌ر به‌ئاشکرا بابه‌تی نوسه‌ره‌کان بڵاوئه‌که‌نه‌وه،بێسوپاسێک بێده‌ستخۆشییه‌ک گرنگ ئه‌وه‌یه ئه‌و مه‌بله‌غه زووبچێته جێبه‌وه ، ئه‌مه‌یه گه‌نده‌ڵی ئافه‌رین هه‌ربژین بۆ خزمه‌ت به‌ڕۆژنامه‌گه‌ری ! به‌قوربان ئه‌مڕۆ هه‌رکه‌س ده‌نکێ جۆی ماڵی پاشا بخوا ئه‌بێ هه‌ڵپه‌ڕێت .. جاچۆن هه‌ڵئه‌په‌ڕێت ئه‌وه‌یان عیلم وعینده‌الله‌یه ، ئیتر عاله‌مه‌ک یه‌ک ئه‌خۆن،یه‌ک ئه‌بڕێننه‌وه،برسییانه،نه‌خۆشن،ئیشیان نییه،گه‌رمایانه،ژن ئه‌کوژن و به‌ئاشکرا هاوار
ئه‌که‌ن من کوشتومه،ماده‌ی بێهۆشکه‌ر به‌کار ئه‌هێنن،خۆیان ئینتیحار ئه‌که‌ن،سه‌ری خۆیان هه‌ڵئه‌گرن،ژنیان بۆ نایه !؟ چی ئه‌بێت با ببێت گرنگ ئه‌وه‌یه عیمارات به‌رز بێته‌وه‌و پارک و ئۆتێل و مه‌شاریعه خه‌یاڵییه‌کان موسته‌میر بن،موهیم کاره‌با سێ ئه‌مپێره‌که نه‌بڕێت و شه‌و سه‌مه‌ری ملێؤنێره‌کان به‌رده‌وام بێت،واز بێنه ئه‌م بۆڵه بۆڵه‌ی جه‌نابت داخی زۆر کردوه به‌دڵما،ئه‌مه‌نه‌م بابه‌ت له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵی خوێندۆته‌وه تاقه‌تم چووه نه‌هاواری تۆ‌و نه‌مه‌راقی عاله‌مه‌که ته‌ئسیری هه‌یه، به‌ڵکو دوعایه‌بکه‌ی به‌ئامینه‌که‌ی جه‌ماعه‌ت ته‌ئسیر بکات ( یاڕه‌بی خوایه چاوێکی خێرت له‌و ئۆمه‌ته داخ له‌دڵه‌بێت و له‌ده‌ست گه‌نده‌ڵ و گه‌نده‌لکاران ڕزگاریان بکه‌ی به‌قودره‌تی خۆت ئاوی ئامویان به‌ری و تونی بابا . )
که‌ژال ئيسماعيل
20 - 7 - 2007
تێبینی / ئه‌م بابه‌ته له‌ژماره ( 188 ) ل 4 ی 1- ئاب ) ڕۆژنامه‌ی ڕزگاری بڵاوبۆته‌وه .
تۆ ده‌توانیت بۆچوونێك بنوسیت, یان به‌سته‌ری هه‌میشه‌یی كرته بكه.

