خۆزگه
دوعای بیست ونۆ
ماوه‌یه‌ک بێتاقه‌ت بووم کاک بۆڵه‌بۆڵ نه‌خۆش بوو،ئه‌و ئه‌بۆڵێنێت و به‌و بۆنه‌یه‌وه که‌مێک داخی دڵمان ده‌رئه‌که‌ین.
وا دیسان که‌وتۆته‌وه بۆڵه‌و هاوارو زمانی یه‌ک بست درێژ بووه،هه‌ر خۆزگه خۆزگه‌یه‌تی نازانم مه‌سه‌له چییه ؟ بابزانم خۆزگه‌به‌چی ئه‌خوازێت؟
باوه‌ر بکه نابۆڵێنم هه‌ق ومافی خۆمه داخی ئه‌و ماوه‌یه‌ش هه‌ڵڕێژم که‌نه‌مئه‌توانی،خۆبه‌ناشکوری نایڵیم هیچ هیواو ئاواتێکم نه‌هاته‌دی،مه‌جبور هه‌ر خۆزگه به‌با بکه‌م، یان بڵێم خۆزگه ئه‌م دونیایه وا نه‌ئه‌بوو !خۆزگه نه‌وعێکی که بوایه …..
جارێ ئه‌وه‌له‌ن خۆزگه به‌با ناکرێت خۆ دوکه‌ڵی جگه‌ره نییه،سانییه‌ن زه‌حمه‌ت نه‌بێ دنیا چۆن بوایه ؟ مه‌به‌ست له‌ڕه‌نگه‌که‌یه‌تی ؟ ڕه‌ش وسپی بوایه یان وه‌ک ئێستا مله‌وه‌ن؟
ئه‌و ڕه‌ش وسپییه پرسیارێکی ڕه‌وه‌زی کوڕمی بیرهێنامه‌وه که مناڵ بوولێێ ئه‌کردم هه‌رکات ڕه‌سم یان فلیمی ڕه‌ش وسپی ببینیایه ئه‌یپرسی ئه‌وه دونیا جاران ڕه‌ش وسپی بوو؟ کێ مله‌وه‌نی کرد ؟ له‌دڵی خۆما ئه‌موت خۆزگه هه‌رڕه‌ش وسپی بوایه تائه‌م هه‌مووخۆزگانه‌مان بای نائومێدی نه‌یبردنایه .
خۆزگه بووه به‌داری زڕ وبه‌ر ناگرێت وه‌ک ( ئه‌گه‌ر ) ه حه‌یاته‌که که‌به‌عومراتی سه‌وز نه‌بوه‌و نابێت، وه‌ک قیتاره‌که ئه‌وه روبعه قه‌رنێ زیاتره به‌ڕێوه‌یه بۆ سلیمانی هه‌رنه‌گه‌یوه یارێت بگه‌شتایه،تۆ ئه‌بۆڵێنی ئه‌ڵێی که‌ی ئه‌مه ژیانه ، چۆن دونیا ئه‌بێت وابێت ؟، منیش ئه‌ڵێم به‌ڵێ ئه‌مه ژیانه‌و ئه‌بێ پێشی ڕازی بیت ! خۆ به‌ئاره‌زوی خۆت نییه ، به‌گم وا ئه‌ڵێت ! هه‌رئه‌وه‌یه گه‌رمات ئه‌بێت ، ژنت بۆ نایه‌ت، سه‌یاره‌ت نییه، ساحێبی بستێ ئه‌رز نیت، گرانییه، معاشه‌که‌ت ئه‌بڕن، ئه‌وکوژن ، … ڕازیت ئه‌وه‌یه ڕازی نیت بۆت هه‌یه تۆش وه‌ک ئه‌و عاله‌مه چۆڵی که‌یت، یه‌کێ که‌متر باشتر !!
خۆبه‌شه‌ر جاری وایه ناوێرێت خۆزگه‌ش بخوازێت له‌هه‌زارلاوه ئه‌یکه‌ن به‌ته‌قه‌وه دورنییه نه‌شی که‌ن به‌کافرو مولحید ، ئاخر مه‌سه‌له‌ن چی ئه‌بوو ئه‌گه‌ر خه‌ڵک خۆزگه‌یان به‌ئه‌ڵقه‌ی ئه‌خیری ئه‌و ( ئاریا ) فه‌قیره‌وه نه‌خواستایه و کامل موکه‌مه‌ل بیانبینیایه ؟ یان خۆزگه هه‌فته‌ی ڕۆژێک هاوینه‌که‌ی کوردستان بهاتایه بۆئێره هه‌م ئێمه له‌گه‌رما موسته‌فید ئه‌بوین و هه‌م ئه‌وانیش به‌شی ڕۆژێک گازیان پاشکه‌وت ئه‌کرد !
ئای خۆزگه‌م لایه ،با من به‌شی تۆ‌و هه‌موتان خۆزگه بخوازم،خۆزگه که‌س هه‌قی که‌سی نه‌ئه‌بوو، خۆزگه گه‌وره چاوی خێری له‌بچوک بوایه،خۆزگه خه‌ڵکی ئه‌مه‌نه‌ی موسته‌هلیکن ئه‌مه‌نه‌ش مونتیج بونایه،خۆزگه کاسبی کردنی مناڵان مه‌نع بکرایه،خۆزگه هه‌رکه‌س چاڵی بۆ که‌سێکی که هه‌ڵکه‌ن خۆی تێبکه‌وتایه،خۆزگه ناعه‌داله‌تی بڕه‌ویایه‌ته‌وه‌و یاسا به‌رقه‌راربوایه ، خۆزگه ئه‌و پیاوه‌ی ژنی ئه‌کوشت به‌به‌رد بوایه ، خۆزگه خزمه‌تگوزاری به‌یه‌کسانی بوایه وشاره‌وانی چاوی ڕه‌حمه‌تی له‌تاسڵوجه بوایه،به‌رنامه‌یه‌کی قه‌ڵب هه‌یه خۆزگه کۆنتڕۆڵ بکرایه،خۆزگه کاتێ گه‌وره ئاوی ئه‌ڕشت بچوک بیسڕیایه،خۆزگه ئه‌و عه‌لی کیمیاییه‌ش له‌ناوه‌راستی هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هیدا ئیعدام بکرایه ،خۆزگه‌م زۆره خۆزگه جێگه‌ی هه‌موی بوایه‌و جه‌نابیشت ئه‌مه‌نه‌ی هاوارهاوارته دوعایه‌کت بکردایه ( خۆزگه خوایه یان که‌لیمه‌ی خۆزگه‌ت فێرنه‌کردینایه وه‌ک فێرت کردین نائومێدت نه‌کردینایه هه‌ر بۆ گه‌وره‌کان نه‌بوایه ) .
تێبینی / ئه‌م بابه‌ته له‌ژماره 187 - 15 – 7 – 2007 ی رۆژنامه‌ی رزگاری بڵاو بۆته‌وه له‌هه‌ولێر .
که‌ژاڵ ئیسماعیل
3- 7- 2007
تۆ ده‌توانیت بۆچوونێك بنوسیت, یان به‌سته‌ری هه‌میشه‌یی كرته بكه.


Shaida H
barnamay qalb habe u nabe barnamay “be controla” baxwa rast akay zor qalb u be ma3naya.