آلصبر مفتاح آلفرچ
(دوعای بیست و هه‌شت)
ئه‌و به‌سه‌زمانه یه‌ک ته‌خته لێی که‌وتووه‌و حه‌راره‌تی له‌سه‌روو چله‌وه‌یه،له‌داخی ئه‌وه‌ی جه‌وازه‌که‌ی(ئێسه)و ناتوانێت سه‌فه‌ر بکات،له‌تاوا که‌وتۆته ورێنه‌و جار جار چۆقه‌ی دانیشی ڕۆژه ڕێیه‌ک ئه‌ڕوات،به‌مناسه‌به‌ی ئه‌و ڕۆژه ڕێیه‌یه‌وه بیرم که‌وته‌وه که‌مناڵ بووم دایکم ئه‌گه‌ر بیوتایه هه‌سته ڕۆڵه وا نیوه‌ڕۆیه ئه‌مزانی هێشتا به‌یانییه‌و ئه‌گه‌ر بیشیوتایه خێراکه‌ن وا ئێواره‌یه ئه‌مزانی قرچه‌ی نیوه‌ڕۆیه، خه‌تای ناگرم عاده‌ته‌کانی قسه‌کردن زۆرن و نازانم ئه‌صڵیان چی یه‌و له‌کوێوه هاتوون.
***دراوسێیه‌کی عه‌ره‌بم هه‌بوو هه‌ر بموتایه مه‌رحه‌با ئه‌یووت(شگد مشغوله،میت الف شغله‌و
شغله) شه‌غله‌یه‌کیشم نه‌ئه‌بینی بیکات.
***جارێک له‌ژێر یه‌کێک له‌دوعاکانما (خوشکه‌وه‌رێک،براده‌رێک)نوسیبوی دوعاکانت ئه‌ڵێی ژنه لادێی ئه‌یانوسێت،منیش ئه‌ڵێم خۆزگه یان وه‌ک ئه‌و فه‌یله‌سوفی عیلم و عیرفانه به‌طران و به‌تاڵ ئه‌بووم تا ئاگام له‌مه‌حموی بێزه‌وا نه‌بوایه،یان ژنه لادێیه‌ک ئه‌بووم به‌فه‌خره‌وه له‌کوێره دێیه‌ک به‌قۆچه‌قانیش خه‌به‌ری نه‌ئه‌گه‌یشتێ تا ئه‌مه‌نه قه‌هرو مه‌راقی ئه‌م رۆژگاره نه‌یئه‌تلانمه‌وه.
نه‌خۆشێکه‌ی کاک بۆڵه‌بۆڵ شتێکی تریشی بیر هێنامه‌وه،له‌م ڕۆژانه‌یا له‌گه‌ڵ ناسیاوێکا قسه‌م ئه‌کرد،هه‌واڵی مناڵه‌که‌یانم پرسی ووتی: دایکی بمرێت نه‌خۆشه‌و ترساوه،ووتم له‌چی،ووتی:یاری به‌کۆنترۆڵی ته‌له‌فیزۆنه‌که ئه‌کرد له‌پڕ چووه سه‌ر یه‌کێک له‌له‌که‌ناڵه‌کانی لای خۆمان،هه‌ر ئه‌وه‌نه‌مزانی
زریکانی،توومه‌ز به‌سه‌زمانه له‌موزیعه‌که ترسابوو!!
***هه‌رچه‌نده سه‌رم سووکه به‌ڵام دڵم لای ئه‌و نه‌گبه‌ته‌یه که‌نه‌یتوانی سه‌فه‌ر بکات،کاکه ناهه‌قی ناگرم،نازانم بۆ وا له‌م عاله‌مه ئه‌که‌ن ئاخر جه‌وازی(ئێس) عه‌یبی چیه!!؟ ئه‌وا ووتمان ژن مافی نیه‌و بۆی نیه سه‌فه‌ر بکات به‌بێ وه‌لی ئه‌مر..!ئه‌ی ئه‌م هه‌موو یاریه به‌ئه‌عصابی عاله‌مه‌که بۆ..!!؟
هه‌ر بۆ مه‌علوماتیش،له‌که‌شوهه‌وایه‌کی پڕ له‌غه‌ڵبه‌غه‌ڵب و به‌دوکه‌ڵی جگه‌ره قاندراوداو به‌چه‌ند گروپێکی جیاجیا‌و به‌مه‌به‌ستی چاکردنی پرۆگرامی خوێندن له‌کوردوستاندا ژماره‌یه‌کی زۆر مامۆستا‌و به‌ڕێوه‌به‌رو پسپۆر کۆبونه‌وه‌و وه‌ئه‌خیره‌ن بڕیاری چاکردنی پرۆگرامی خوێندنیان خسته ژێر باس‌و لێکۆڵینه‌وه‌وه،خوا بکات قه‌راره‌کان شمولی هه‌موو لایه‌نه‌کان بکات،هه‌ر له‌ته‌نکی ئاوه کوڵاوه‌کانه‌وه هه‌تا،نه‌شیده وه‌ته‌نێکان و ئه‌و داره‌ی به‌ده‌ستی فه‌ڕاشه‌کانه‌وه‌یه جنگ له‌سه‌ر شان مناڵانی پێهه‌ڵئه‌فڕێنن.
ده‌ی باله‌جیاتی کاک بۆڵه‌بۆڵ دوعایه بکه‌م و هه‌موو بڵێن ئامین(یاڕه‌بی خوایه بۆ خاتری سی جزمه‌ی قورعان فرسه‌تی ئه‌قڵی هه‌موو لایه‌ک به‌یت و ته‌سکینی دڵمان بکه‌یت و سه‌برما به‌یتێ تا ئه‌م هه‌موو تاڵیه‌مان پێ هه‌زم بکرێت.) ئه‌جمه‌عین.
که‌ژاڵ ئیسماعیل
تۆ ده‌توانیت بۆچوونێك بنوسیت, یان به‌سته‌ری هه‌میشه‌یی كرته بكه.

