دوعای بیست وحه‌وت
دوعای بیست وحه‌وت
( زۆری له‌بوون و ناڕێکی له‌دابه‌ش کردنا )
که‌ژاڵ ئیسماعیل
30 - 5 - 2007
به‌بێ موقه‌دیمه‌و هیچ ناڕه‌زایی ده‌ربڕینێک ئه‌چمه ناو مه‌وزوعه‌که‌بزانم چی وای له‌کاک بۆڵه‌بۆڵ کردووه ئاوا ببۆڵێنێت و دار‌و به‌رد با به‌سه‌ر یه‌کا.
جا تۆ ئیتیهامم ئه‌که‌ی به‌بۆڵه‌بۆڵ که‌ر به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌وی له‌دڵی منایه لای تۆش وابێت وا ناڵێی ، هه‌رچه‌ن بیرله‌خه‌ڵک ئه‌که‌مه‌وه‌و ئ‌و ژیانه‌ی به‌سه‌ری ئه‌به‌ن هه‌موو شتێکم به‌رچاو ئه‌که‌وێت،ئه‌ڵێم خۆزگه نه‌بوومایه‌و نه‌هاتمایه دنیا تاوه‌کو ئه‌م هه‌موو ناعه‌داله‌تی و فه‌رق و نابه‌رابه‌رییه‌م نه‌بینیایه و مه‌راقم نه‌خواردایه .
** ئه‌ها مه‌سه‌له فه‌رق وفروقه‌که‌یه جا خه‌ڵکی ناویان ناوه ناعه‌داله‌تی ، با پێت بڵێم ژیان هه‌روا هاتووه جا نازانم قودره‌تێکی ئیلاهییه‌شته‌کان وه‌ک یه‌ک ته‌وزیع نه‌کراون یا .. میزانی عه‌داله‌ت نا هاوسه‌نگه ؟ یا .. به‌ده‌ستکردی خه‌لک خۆیان ناعه‌داله‌تییان دروست کردووه ؟ ئه‌گه‌ر هه‌موو شته‌کان وه‌ک یه‌ک و یه‌کسان دابه‌ش بوونایه نه‌تۆ ئه‌وبۆڵان و نه‌خه‌ڵکیش سه‌رقاڵی دوودڵێ و کاره‌سات و ماڵوێرانی و هیچ جۆره ناخۆشییه‌ک نه‌ده‌بوون ، جه‌نابتان ئه‌تانه‌وێت کامل موکه‌مه‌ل هه‌موو شتێکتان له‌سه‌ر سینی بۆ بێت وه‌ک خوا پیاوه‌کان ( خوا پێداوه‌و کورد کردوێتی به‌خوا پیاو) له‌وه‌شا هه‌ر پیاو موفه‌زه‌ل کراوه !
ئه‌وی من لێێ تێگه‌یشتبێتم هه‌ندێ شته ، مه‌سه‌له‌ن ئه‌م هه‌موو ئه‌قڵه هه‌یه و که‌سانێک هه‌ن کا* له‌مێشکیانا نییه نه‌ک ئه‌قڵ تا ئێستا به‌قانونی جه‌نگه‌ڵستان ته‌سه‌روف ئه‌که‌ن ئه‌وه نییه به‌به‌ردو بلۆک لاشه‌و سه‌ری کیژۆڵه‌یه‌ک پان ئه‌که‌نه‌وه‌و وه‌ک مه‌یموون به‌ده‌وریا سه‌ما ئه‌که‌ن !؟
ئه‌ی باسی سه‌روه‌ت و سامان بۆ نه‌که‌م ؟ لای که‌سانێک ئه‌مه زۆره وه‌ک ئه‌وه‌ی به‌سه‌ریانا ڕژابێت به‌پای پیلان ته‌خشان و په‌خشانی ئه‌که‌ن حه‌تمه‌ن پشتیان پێوه نه‌یه‌شاوه ، که‌سانێکیش هه‌ن بۆ قوتی ڕۆژانه ده‌ست به‌ده‌رگایانه‌وه ئه‌نێن و له‌هه‌موو نیعمه‌تێکی ژیان بێبه‌شن پێت وایه ئه‌مه کرده‌ی ته‌بیعه‌ته یان ڕه‌نجی هه‌ژارانه ئه‌یخۆن ؟
ئه‌ی ئه‌وه نییه مردن له‌شارێکی وه‌به‌غداد ئه‌بارێت و ڕۆژی به‌ده‌یان که‌س ئه‌بنه قوربانی کاڵفامی و نه‌زانی ، که‌چی مردن بۆ که‌سانێک نه‌ماوه گه‌نده‌ڵی و تاوان و دزی و داوێن پیسیان کردوه به‌پیشه‌و ، نه‌وه‌ک سۆنه ته‌ڕ ئه‌بن ، نه‌که‌سیش هه‌یه سه‌ریان پان بکاته‌وه ئه‌کید مردن له‌ئاسیتیانا نه‌ماوه !
نه‌وت و موشته‌قاته‌کانیشی میسالێکی تره ، فه‌رموو ووڵاتێکی وه‌ک عێراق له‌سه‌ر ده‌ریایه نه‌وته‌و خه‌ڵکی هه‌ژارو نه‌گبه‌ت له‌قه‌واره‌ی کڕینیا نه‌ماون ئه‌گه‌ر هه‌ق هه‌بووایه ئه‌بوو به‌بۆری ڕابکێشرایه بۆ ماڵان نه‌ک به‌ده‌به له‌بازاڕی ڕه‌شا بفرۆشرانایه به‌دۆلار ( نه‌یخۆێن سوێره و بۆ زه‌خت خراپه ) باسی هه‌رچییه‌ک بکه‌م هه‌ر نایه‌کانی و ناعه‌داله‌تییه‌که‌ی جه‌نابته باسی ئه‌که‌ی ،
ئه‌وه نییه نه‌گبه‌تی به‌سه‌ر ( ئه‌فغانستان و هندستان و پاکستان و کوردستان و کۆمه‌ڵێک ستانی ترا ڕژاوه‌و خۆشی به‌شاره‌تیش به‌سه‌ر مه‌چمووعه‌یه‌ک ده‌وڵه‌تی ترا ، ئیتر ئه‌مه ژیانه و هه‌تا بمێنین شتی سه‌یرو سه‌مه‌ره ئه‌بینین مه‌سه‌له‌ن ( پشیله تووتکه سه‌گی ئه‌بێت و که‌ڵه‌شێر هێلکه ئه‌کاو پیاو پیاو ماره‌ئه‌کا و به‌شه گۆشتی به‌شه‌ر ئه‌خواو بزن شاخ له‌ئه‌ژنۆی ئه‌ڕوێت …. )
تۆش چاوه‌ڕی مه‌به دوعایه‌ک بکه‌و هه‌موو بڵێین ئامیین ( یاڕه‌بی خوایه به‌کون فه‌یه‌کونه‌که‌ی خۆت میزانی عه‌داله‌ت هاوسه‌نگ بکه‌یت و له‌م گێرمه‌و کێشه‌و دڵهڕاوکێێه خه‌ڵکی نه‌جات به‌یت . )
تێبینی / ئه‌م دوعایه له‌ژماره 182 ی 15.5.2007 له‌ڕۆژنامه‌ی ڕزگاری له‌شاری هه‌ولێر بڵاو بۆته‌وه .
تۆ ده‌توانیت بۆچوونێك بنوسیت, یان به‌سته‌ری هه‌میشه‌یی كرته بكه.


بنار
دادگایی کردنی هاووڵاتیه‌کی مه‌ریوان دوای 5 مانگ ده‌سبه‌سه‌ری
نـه وزاد شێردڵ
به ئومێدی ته‌ندرووستی گه‌ش و بره‌وی قه‌ڵه‌متان /
ڕاستیی دێڕی مانشێته‌که به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌یه که ووته‌یه‌کی ته‌نز ئامێزی به‌رنارد شۆیه سه‌باره‌ت به سه‌ره ئه‌سڵه‌ع و ڕیشه چڕ‌و درێژه‌که‌ی ، گازنده ئاسا له ڕووی نایه‌کسانییه‌وه ئه‌یکات به نموونه و ئه‌ڵێت :- ( زۆریی له به‌رهه‌م هێنان و ناڕێکیی له دابه‌ش کردندا ) ،
له‌گه‌ڵ ڕێزدا / — نه‌وزاد شێردڵ –
اسان
ده ست خۆش مامۆستا که ژاڵ نوسینه‌کانت زۆر جوان و به‌پێزن جێگه‌ی سه‌رنجن.
هیوای سه‌رکه‌وتنت بۆ ئه‌خوازم. له‌گه‌ڵ رێزدا