دوعای بیست و سی
بابێن به‌خێر بێن، هه‌ر ئه‌وانی نوقصان بوو
(دوعای بیست و سی)
ماڵت به‌قوڕنه‌گیرێت بۆ خۆت و بۆڵه‌بۆڵت… بۆ لای تۆ وایه من مه‌ندوبی ئومه‌می موته‌حیده‌م!؟ من مافی مر‌ۆڤم… منیش به‌شه‌رێکم وه‌ک تۆ، مه‌راقی ئه‌م زه‌مانه له تۆ توڕه‌تری کردووم و ناشبۆڵێنم، له‌هه‌مووی جێی ئه‌سه‌ف تر ئه‌و فلیمه هندییه‌ی به‌رنامه‌ی ئیتیجاهی موعاکست له‌کیس یام! حه‌یف و خه‌سار، ئه‌مه‌نه‌ی بۆڵان جه‌ماعه‌ت عه‌قڵی تووشی شه‌له‌ل کردم، ناوێرم به‌ته‌نیا وه‌رن ئێوه‌ش بابزانین چ کاریسه‌یه‌ک ڕووی داوه.
کاریسه‌ی چی و ته‌ڕه‌سازی چی؟ نه‌موێرا شتێ بڵێم و نه‌یکه‌ی به قاولێم و نه‌ڵێی ئه‌بۆڵێنی، ناهه‌قم نییه وه‌ره شه‌رعم بکه بزانه چ ڕه‌وای هه‌قه ماڵ له‌خۆیا وێرانه‌و میوان ڕووی تێئه‌کات چ میوانێکیش؟ که‌س نا فه‌له‌سطینی که دوژمنی هه‌ره گه‌وره‌ی ئێمه‌ن و هه‌ر له‌زه‌مانی ئه‌و نا مه‌ڕحومه‌وه لوقمه‌ی ده‌میان له‌گه‌ڵا کردووین به سێ به‌شه‌وه…
به‌سه، به‌سه و حاڵی بووم، ئه‌زیزم وه‌ره بامن هێو‌رت بکه‌مه‌وه و پێتی بڵێم (ماڵی خۆنه‌خۆر بۆ چه‌کمه بۆر). ئه‌مه کوردستانه حه‌یاته‌که‌یه به‌له‌دی عه‌جایب و غه‌رایبه‌کانه، ئه‌وا وتمان عه‌ره‌بی جنوب له‌ترسی که‌له‌لایی و داماوی هاتن و هه‌رچۆنێک بێت کوردستان به‌موڵکی عه‌ره‌ب ئه‌زانن، ئه‌ی فه‌له‌سطینی؟ جا با ئه‌وه‌شم بیر نه‌چێت ئه‌و فه‌له‌سطیننییه شه‌یتانانه له‌وه‌ته‌ی سفره چه‌وره‌که‌ی صه‌دام نه‌ماوه له کوردستان چه‌ورتریان نه‌بیستووه، ئه‌وان ئه‌ڵێن هه‌ق و مافی خۆمانه ئه‌و پارووه‌یان له‌گه‌ڵا به‌ش که‌ین خۆ هی باوکیان نییه هی نه‌وته‌که‌یه. نه‌وته‌که‌ش میراتی ئاغای ئه‌لمه‌ڕحوومیانه، که پیاوه‌تی به‌سه‌ر ئاوی حه‌مامه‌وه ئه‌کرد و قوتی شه‌عبی بۆ ئه‌ناردن!!
جا تۆ نازانی چه‌ن دوژمنی کوردن و چۆن له‌وه‌تی کورد ده‌وڵه‌تی دروست کردووه کوێر بوون له حه‌سوودیا. له‌تاوان شه‌ڕ به ئیسرائیل ئه‌فرۆشن، که‌م فرمێسکیان بۆ بڕانی پارووه چه‌وره‌که نه‌ڕشت، ئێستاش له حیدادان بۆ باوه گه‌وره و وه‌لی نیعمه‌ته‌که‌یان. هه‌ر ئه‌وان بوون باوه‌ڕیان به پێشمه‌رگه نه‌بوو و ئیعترافیان به‌ده‌سه‌ڵاتی کورد نه‌ئه‌کرد، هه‌رچی بڵێی حوبب و ئیخڵاص نیانه… وماشابه ذلک!
ده‌ی بابێن، ئێمه هه‌ر له ئه‌زه‌له‌وه عه‌توف و که‌ریمین و ئه‌هلی شییه‌مین، به‌تایبه‌تی له‌وه‌ته‌ی تێکه‌ڵ بووین گورگ و مه‌ڕمان پێکه‌وه ئاو ئه‌خۆنه‌وه. ئه‌وه نه‌بوو له به‌رخاتری مه‌ندوبه به‌ڕڕڕڕڕێزه‌که‌یان عه‌له‌میشمان شارده‌وه (ئه‌وه‌یه دیموقڕاطییه‌ت) ئاخر گوناحن ئه‌بێ به‌قسه‌یان بکه‌ین، زۆر دڵسۆزمانن نه‌خۆیان ته‌قانۆته‌وه، نه خۆیان ته‌ته‌وع کردووه بۆ جه‌یشی ئێراقی، نه ڕقیشیان له کورده، ئه‌وی ئاواره‌کان و ماڵه هه‌ژار و زه‌ره‌رمه‌نده‌کانی کورد ئه‌یخۆن به‌وان ڕه‌وا تره‌و هه‌قی وایه سه‌ر و مه‌عاشی موعته‌به‌ریشیان بۆ ببڕنه‌وه و ته‌عویز بکرێنه‌وه .
ئه‌و هه‌موو خێر‌و بێره هه‌رزانه‌ی وا له‌کوردستان ئه‌وان له‌گه‌ڵ میلله‌ت به‌شی نه‌که‌ن ئه‌بێ بکرێته ناو بوحه‌یره‌ی دوکانه‌وه، هه‌م ماسییه‌کان قه‌ڵه‌و ئه‌کا و هه‌م طاقه‌ی کاره‌باش دابین ئه‌کا بۆ شه‌عب،چونکه (پاریس ) شه‌رمه‌زاری ڕووناکی شار‌و شارۆچکه‌کانی کوردستان بووه و وا فر‌نسا لێمان عاجز ئه‌بێت له‌سه‌ر ئه‌و مونافه‌سه شه‌دیده (ماشه‌ڵا)، ئاوی به‌لوعه‌ش گه‌ر فه‌له‌سطینییه‌کان نه‌یخۆنه‌وه ئه‌وا گومانی دروست بوونی سونامییه‌کی هه‌یه له ناوچه‌که، بابێن بیخۆن، بیخۆنه‌وه، سه‌رو فانۆزیش بێنن له‌گه‌ڵ خۆیان بۆ هیچ نا هه‌ر (وه‌حه‌ویه‌ی پێبکه‌ن).
به‌ڕێزیشتان به‌داخ و ئه‌سه‌فێکی گرانه‌وه ته‌نها قوڕگی خۆتان و سه‌ری عاله‌مه‌که ئه‌یه‌شێنن چونکه دڵنیام که‌س یه‌ک لیتر نه‌وت به‌کڵاوتان ناپێوێت! به‌قسه‌ی به‌نده‌ی موخلیص ئه‌که‌ن دوعایه‌کی له‌کوڵ بکه و با به کوڵ بڵێین ئامیین «یاڕه‌بی خوایه‌گیان ئه‌و پاسه‌ی فه‌له‌سطینییه‌کانی پێ ئه‌هێنن له‌ڕێگا په‌نچه‌ر بێت و چۆڕێ به‌نزین تیا نه‌مێنێت، تۆبه‌بکه‌ن و نه‌كه‌ن بێنه کوردستان».
18 - 2 - 2007
• •
تێبینی / ئه‌م بابه‌ته له‌ژماره 178 ی ڕۆژنامه‌ی ڕزگاری ل4 ڕێکه‌وتی 1-3-2007 بڵاو بۆته‌وه .
تۆ ده‌توانیت بۆچوونێك بنوسیت, یان به‌سته‌ری هه‌میشه‌یی كرته بكه.

