دوعای بیست و دوو
دوعای بیست و دوو
مه‌گه‌ر به‌دوعاکه‌ی من بڵێن ئامیین
ڕاست ئه‌که‌ن به‌شه‌ر ئه‌گه‌ر زۆر په‌ست بووچی به‌ده‌میا بێت نایگێڕێته‌وه‌و ئه‌که‌وێته هه‌راو هاوارو بۆڵه‌بۆڵ ، برێنی کۆن و نوێی ئه‌کولیته‌وه‌و هه‌رچی له‌ژێر به‌ڕه‌ێه ئه‌یهێنێته سه‌ر به‌ڕه و له‌م ناوه‌شا مێشکی من زه‌ره‌ر مه‌ند ئه‌بێت ، وه‌رن بزانین چ حاڵ و چ مه‌سه‌له‌یه ؟
** برینی چی ده‌رمانی چی ؟ خۆ خه‌سته‌خانه‌ی ته‌وارییه‌که نیه ئاخر ئه‌ی هاوار من نه‌بۆڵێنم کێ ببۆڵێنێت ، حه‌تمه‌ن شتێک هه‌یه‌و په‌ستی کردوم له‌وه ئه‌چێت جه‌نابتان سه‌یری ته‌قویم نه‌که‌ن و نه‌زانن وا مانگێک و شتێکمان به‌ڕێ کرد له‌ساڵی 2007 و واباشه بیر له‌مه‌سه‌له‌ی که‌رکوک بکه‌ینه‌وه و بڕیاری 140 جێبه‌بێ بکرێت …. .
* که‌واته مه‌سه‌له .. مه‌سه‌له‌ی که‌رکوکه و بڕیاری 140 ، ئه‌زانم چی وا ئازاری ووروژانیت و وای لێکردیت بکه‌ویته هه‌راو هاوار ، ئه‌ی هاوار !!
ئاخر ناهه‌قت ناگرم گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و عه‌ره‌به ته‌رحیل کراوانه‌ی کاتی خۆی صه‌دامی مه‌قبور به‌ده‌ردی خۆیان ئه‌یڵێن هێناونی و وه‌ک چۆن کوردی مه‌حروم کردوه له ئه‌رزی باو باپیرانیان و ته‌رحیلی کردون ئاوا عه‌ره‌به‌کانیشی هێناوه به‌ڵام ئه‌وی جێێ باس و لێکۆڵینه‌وه‌یه ئه‌و ته‌ناقوظه‌یه که له سه‌ر زمانی عه‌ره‌به‌کان و وه‌کالاتی ئه‌نبائی عه‌ره‌ب گوێمان لێیه‌تی ، نازانین به‌کام دوعا بڵێن ئامیین ، باشه خۆیان حه‌ز ئه‌که‌ن بگه‌ڕێنه‌وه ؟ یان له‌خۆشی بیست ملێۆنه حه‌یاته‌که‌یه ؟ یان وه‌ک ووڵاته عه‌ره‌بیه‌کان ئیدیعای ئه‌که‌ن و که‌وتونه‌ته هه‌له‌که سه‌ماو درۆ‌و ده‌له‌سه گوایا کورد له که‌رکووک ده‌ریان ئه‌کاو له‌جێێ ئه‌وان کوردی شیمال ئه‌هێنێته که‌رکوک !؟ نازانم بۆ کاتی خۆی پیاوێک نه‌بوو له‌ئاستی کوردا زمانی هه‌بێت و له‌هه‌ق بڵێت ، کاتێ به‌عسی شۆفێنی به‌ئاره‌زووی خۆی ( ته‌عریب و ته‌بعیس و ته‌رحیلی ) به‌سه‌ر کوردا ته‌طبیق ئه‌کرد و کیمیای مزده‌وه‌جی به‌سه‌را ئه‌بارانن ؟ به‌ڵام له‌ئاست ئیسرائیلا زمانیان نییه‌و پیاو نین به‌ئاشکرا له‌ناو مزگه‌وتا و له‌سه‌ر به‌رماڵ قه‌تلو عامیان ئه‌کات ؟ باشه ئه‌بێ ئه‌و کێشه‌یه له‌چییه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتبێت که هه‌موو که‌س بوێرێت به‌ئاره‌زووی خۆی به‌رد بگرێته ماڵی کورد و کورد هه‌میشه موراعاتی شعوری عاله‌م بکات !؟
مه‌سه‌له‌ی که‌رکوک هه‌ویرێکه‌و ئاو زۆر ئه‌کێشیت و قه‌راری 140 یش هه‌ر ئه‌بێت ته‌نفیز بکرێت و ببێته چقڵ بۆ چاوی ئه‌وکه‌سانه‌ی وه‌ک بزنی نه‌خۆش معامه‌له‌ی وه‌زعه‌که ئه‌که‌ن و به‌ئاره‌زوی خۆیان ده‌ست ئه‌نێنه کاروباری که‌رکوکه‌وه ، وه‌ک که‌رکوک شارێکی زۆر تێر‌و ته‌سه‌ل بێت و جاده‌ی پارکه‌کان و عیماراته‌کانی ( دوبی ) له‌سه‌ر که‌رکوک ته‌صمیم کرابن تا ئه‌و عاله‌مه وا ئاوسابێت ، ئه‌مه‌نه‌ی که‌رکوک په‌راوێز کراوه‌و شارێکه تا خوا حه‌ز کات هیلاکه ئه‌ویش هه‌ر مه‌سه‌له‌یه‌که‌و ئه‌بێ دوعایه‌کی بۆ ته‌خصیص بکرێت ئه‌گینا لێره جێێ نابێت ، تۆش ئه‌مه‌نه خه‌م هه‌ڵمه‌گره کی خه‌می کوردی خوارد ئێستاش زۆرینه‌ی دوژمنه‌کانمان بۆ نه‌مانی صه‌دام خه‌م ئه‌خۆن و به‌ده‌ست ئه‌وان بوایه هه‌ر ڕۆژه‌ی صه‌دامێکیان به‌ربایه‌ته وێزه‌ی کورد و مانعیان نییه عه‌لی کیمیایی نه‌جات به‌ن به‌س بۆ ئه‌وه‌ی ببێته‌وه‌مه‌سولی مه‌نظومه‌ی شیمال و بکه‌وێته‌وه وێزه‌ی کوردی که‌رکوک و شیمال و ئه‌مه‌نه‌ێ زۆر ئه‌ڵێی دوعایه‌بکه‌و بڵێین ئامیین ( یاڕه‌بی خوایه ئه‌و هه‌موو کوێخاو ئاغایه‌ی کورد قڕ بکه‌یت وقه‌راری 140 بخه‌یته به‌ر ده‌ستی مه‌نسولین ).
تێبینی: ئه‌م بابه‌ته له‌ژماره 177 ڕۆژنامه‌ی ڕزگاری بڵاو بۆته‌وه .
8- 2 - 2007
تۆ ده‌توانیت بۆچوونێك بنوسیت, یان به‌سته‌ری هه‌میشه‌یی كرته بكه.

