(دوعای بیست)
خه‌رجی مه‌که‌ن.. به‌شی بیست ساڵتانه!
(دوعای بیست)
ناخۆشترین شت لای من ئه‌وه‌یه کاتێ په‌ست بم و که‌سێکیش بێزارم بکات به قسه.. لام وا بێت هه‌ر منیش وا نیم، زۆربه‌مان ئه‌و ئیحساسه‌مان هه‌یه و خواخوامانه کاتێ په‌ست ئه‌بین که‌س خۆی له‌قه‌ره‌مان نه‌یات و بۆڵه‌بۆڵ له‌بن گوێمانا نه‌کات. به‌عزێ جار بۆڵه‌بۆڵه‌که له واقیعێکه‌وه دروست ئه‌بێت و چار نییه ئه‌بێ گوێ بگرین و بشیه‌ینه‌قسه. با بزانین چی قه‌وماوه..!؟
جا چی نه‌قه‌وماوه؟ ئه‌گه‌ر به قه‌د من له مه‌سه‌له‌که بگه‌یت ناڵێی ئه‌بۆڵێنێت. داخی ئه‌وه دڵی گرتووم که‌هه‌موو شتێک به نیزامی عه‌کسی به‌لوعه عه‌کس ئه‌بێت، چون نابۆڵێنم جه‌ژنانه‌ی عاله‌مه‌که‌یان خسته به‌ره‌جه‌ژنان، هه‌تا ئیستفاده‌یه‌کی لێنه‌که‌ن وه‌کو قه‌ره لیره به‌ن به‌و عاله‌مه! ده‌با تۆزێک زووتر ته‌وزیع بکرایه، یا ئه‌میشیان کرد به ده‌فته‌ر و قرطاسیه‌که‌ی (یونسف)، هه‌تا ته‌له‌به هه‌موو شتێک نه‌کڕێت، ته‌وزیعی نا‌که‌ن.. ئه‌گه‌ر زوو ته‌وزیع بکرایه ئه‌و عاله‌مه…
**ئه‌ته‌وێ بڵێی ئه‌و عاله‌مه ئیستفاده‌ی لێئه‌کرد و که‌لێنێکی پڕ ئه‌کرده‌وه !؟
جه‌نابت بۆ دواکه‌وتنی پاره‌ی بایعییه‌که ئه‌بۆڵێنیت ئه‌ی ئه‌گه‌ر بزانیت نه‌فه‌ری (ده‌هه‌زار) دیناری چاپه چیت به‌سه‌ر یه‌ت؟ هه‌ر نه‌ڵێی موویه‌ک له به‌راز که‌م بێته‌وه باشتره، ئه‌مه‌نه به شتی که‌م و خراپ و نامه‌عقوول ڕازی بوین هه‌تا قانوونی «پووره‌گوڵێ»که‌یان به سه‌را ته‌تبیق کردین، کوڕه‌قانوونی چی؟! مه‌سه‌له‌که‌ی پووره گوڵێ، منیش له‌گه‌ڵ تۆیام ئه‌گه‌ر زووتر ته‌وزیع بکرایه باشتر بوو. به‌ڵام دیاره ووتوویانه با خه‌رجی نه‌که‌ن (ماڵی سپی بۆ ڕۆژی ڕه‌ش)! ئه‌رێ به‌ڕاست ئه‌وه به مناڵی تۆشیان هه‌ڵخه‌ڵه‌تانووه که‌ڕۆژانه‌یان یاویتێ و ووتوویانه خه‌رجی نه‌که‌ی کۆی که‌ره‌وه !؟
**ساڵان هه‌ر ئه‌یانوت ئه‌مڕۆ پاییزه دیعایه‌ی نه‌وت ته‌وزیع کردن بڵاو ئه‌بۆوه، خه‌ڵک به‌رمیلێکی به‌تاڵ به 300 دینار بوایه ئه‌یانکڕی. هه‌تا ئه‌یانوت ئه‌مڕۆ هاوینه چاوه زیته‌ی ئه‌و عاله‌مه ئه‌هات، له پێشا سایه‌ق تراکتۆره‌کان ئه‌و گه‌ڕه‌کانه‌ئه‌گه‌ڕان که خزمی خۆیانی لێبوایه دوای ته‌وزیع کردنی به‌سه‌ر ماڵه…!
ئه‌رێ به‌ڕاست ئه‌ڵێن قسه‌قسه ئه‌بڕێت: له‌یه‌کێک له ڕۆژنامه‌کان خوێندمه‌وه که له‌شاری هه‌ولێر سیعری نان و سه‌موون به‌رز بۆته‌وه، گوایه سه‌ندیکا و شاره‌وانی ناتوانن گاز و به‌نزینیان بۆ دابین بکه‌ن. نانه‌واکانیش سیعریان گران کردووه، له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وه که‌به گران سووته‌مه‌نی ئه‌کڕن.
کاک بۆڵه‌بۆڵ هه‌موو شتێک لای ئێمه وا هاتووه و هه‌رواش ئه‌بێت تازه ئاوه‌که ڕژاوه. خوا ئه‌کا ئه‌من و ئاسایش به‌رقه‌رار ئه‌بێت و ڕۆڵه‌ی ئه‌و عاله‌مه مه‌حفووز ئه‌بێت، چش.. با چی ئه‌بێت، ده‌با ببێت. تۆ به‌غدا و مه‌نتیقه‌کانی ناوه‌ڕاست و جنووب نابینی چی‌یان به‌سه‌ر هاتووه؟ خه‌ڵکیش به‌هیچ ڕازی نین، قابیله شۆڕشمان بۆ نه‌وت و غاز و کاره‌با و بایعی کردبێت!؟
تۆ له سه‌ر ئه‌و شته به‌سیته‌ئه‌بۆڵێنی ئه‌ی ئه‌گه‌ر گوێبیستی نامه‌که‌ی «صدام حسین» ئه‌بووی جاخۆ ئه‌بوو ڕامان بکردایه… وا ئیعدام کردنه‌که‌شی کرد به پیاوه‌تی به سه‌ر شه‌عبی عێراقه‌وه و خۆی فیدای ئومه کرد، ماشه‌ڵا چه‌ن مه‌زلوومه!!
مه‌بۆڵێنه ئه‌و فلیمه‌ی تۆی په‌ست کردووه زۆرمان بینی، تۆزیان لێ‌نیشت و که‌سیش نه‌یکڕین. ئه‌مه‌نه‌ی سه‌ری خۆت و ئێمه‌ش ئه‌یه‌شێنی، دوعایه بکه با هه‌موو بڵێین ئامین: (یاڕه‌بی خوایه بۆ خاتری ئه‌م سێ موناسه‌به موباره‌که‌ی ئه‌مساڵ یه‌کت خستن ئاوا ڕیزه‌کانی شه‌عبیش یه‌ک خه‌یت و، پاره‌ی نه‌وته‌که‌ش ته‌خشان و په‌خشان نه‌کرێت..)!
27 - 12 – 2006
• • •
تێبینی / ئه‌م دوعایه له ژماره ( 275 )ڕۆژی دووشه‌ممه ( 15-1 2007 ) له ڕۆژنامه‌ی ڕزگاری بڵاو بۆته‌وه .
تۆ ده‌توانیت بۆچوونێك بنوسیت, یان به‌سته‌ری هه‌میشه‌یی كرته بكه.

