دوعای حه‌ڤده‌هه‌م
پیاوی چاک بوو.. خوا عه‌فووی کات
دوعای حه‌ڤده‌هه‌م
ئه‌و رۆژه‌ی هاوار و بۆڵه‌بۆڵ له ئارادا بێت، حه‌تمه‌ن شتێکی نائاسایی و زۆر موهیم ڕوویداوه، دیاره ئه‌مڕۆ یه‌کێک له‌و ڕۆژانه‌یه که باس و لێكۆڵینه‌وه هه‌ڵده‌گرێت، ده‌ی با بگه‌مه نه‌تیجه.
ـــ ئه‌گه‌ر ئه‌م ڕاستگۆییانه‌ی من بۆڵه‌بۆڵ بن، ناهه‌قم مه‌گره‌ئه‌وه‌ی من بیستم و بینیم عه‌قڵ له به‌رده‌میدا له‌کارکردن نه‌وه‌ستێت..؟! وه‌ڵڵا هه‌رباشه شێت نه‌بووم و نه‌که‌وتمه سه‌رجاده! ئێمه‌ی به‌ناو عێراقی عاله‌ممان له‌خۆمان تێگه‌یاند که مه‌زڵومین، هه‌ڵا هه‌ڵا ئینتیفازه‌مان کرد و ئیستیقلالیه‌تمان وه‌رگرت، ئه‌مه‌ریکامان هێنا و سه‌دامی بۆ راوناین و ڕزگارمان بوو.. ئای له شایی لۆغانی ئه‌وڕۆژه‌ی که سه‌دام گیرا.
ـــ جارێ بێزه‌حمه‌ت شێت مه‌به، خه‌می تۆم نییه به ته‌ئکید خه‌می خۆممه. ئه‌مه شێت نیت وا ئه‌که‌ی، ئه‌ی ئه‌گه‌ر شێت بی.. مه‌گه‌ر سه‌ری خۆم هه‌ڵگرم. نا، هه‌ڵی ناگرم سه‌ری له‌مه موناسبترم ده‌ست ناکه‌وێت!
ده‌ی زانیمان مه‌سه‌له سه‌دامه. به‌ڵام نه‌مانزانی هۆکاری چوونتان به‌ره‌و شێت بوون چییه؟!
ـــ دیاره ئاگاتان له‌و هه‌موو ته‌زاهورات و هه‌لهه‌له‌یه نه‌بوو.. ئه‌و ڕۆژه‌ی قه‌راری له سێداره‌دانی سه‌دامی ناموباره‌ک ده‌رچوو، نازانم ئه‌م هه‌موو ڕه‌سمه له کوێوه هاتن و ئه‌م عه‌شاماته بۆ وا موبایه‌عه‌یان بۆ ئه‌کرده‌وه؟ جا باشه،که سه‌دام ئه‌مه‌نه زاتێکی موباره‌ک بوو ئه‌ی بۆ ڕه‌سمه‌کانیان یابوه به‌ر تاکه نه‌عل و که‌لله‌سه‌ری ڕماویان وه‌ک که‌لاک به دوای خۆیانا کێش ئه‌کرد؟
ـــ ئه‌ها من هه‌موویم بینی و لایه‌زال له ژێر ته‌ئسیری ئه‌و مه‌وقیفه سه‌یر و موحریجه دام وا تۆ مه‌وزووعت ورووژان، ئه‌گینا باسی وا هه‌ر به‌ردێکی بنێیته‌سه‌ر باشتره! کاک بۆڵه‌بۆڵ من گه‌یشتمه ئه‌و قه‌ناعه‌ته‌ی که شه‌عبی عێراقی (مه‌به‌ستم ئه‌صحابی مه‌واقیفی شازه) شه‌عبێکی زۆر داماو و خێرنه‌دیوه، یا شه‌عبێکی غه‌بی یه.. باشه، بابه كه‌سه‌دام ئه‌مه‌نه له‌سه‌ر دڵان بوو بۆ ڕووخاندیان؟ به‌خوا من ئه‌ڵێم هه‌مووی بۆ فه‌رهوده حه‌یاته‌که‌بوو، ئه‌گینا ئه‌ویان له‌چی و ئه‌میان بۆچی؟! دیار بوو بڕیاری ئیعدام کردنی سه‌دام خه‌به‌رێکی ناخۆش و دڵته‌زێن بوو بۆیه هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی زۆرینه‌ی شه‌عبی عه‌ره‌بی ورووژاند و ئه‌و عاله‌مه وا ڕژانه سه‌رجاده‌و به‌ڕۆح و به‌گیان خۆیان فیدای سه‌دام ئه‌کرد، ته‌نانه‌ت مه‌لا و عه‌مامه به‌سه‌ره‌کانیان به‌ده‌مانچه‌ی رووته‌وه که‌وتبوونه سه‌ما.. حه‌شر بوو حه‌شر!؟ وه‌ڵڵا بابه ته‌خه‌لوف.
قه‌هر و خه‌فه‌تی من ته‌نها بۆ ئه‌وه بوو كه‌له سه‌ر کوشتنی چه‌ند که‌سێک قه‌راری ئیعدامی بۆ نازڵ بوو، خۆشی وه‌ک نه‌بای دیبێ و نه بۆران به یادی مه‌نه‌سه‌که‌ی جارانه‌وه هوتافی ئه‌کێشا و مه‌وتی ئه‌نارد بۆ عومه‌لاء، ئیتر ئه‌نفال ته‌نها سووره‌تێکه له قورئان،کیمیای داهێنانێکه بۆ لابردنی په‌ڵه‌و په‌له‌شتی. دیکتاتۆریه‌تیش قانوونێكه له قانوونه‌کانی غابات، سه‌دامیش پیاوی چاک بوو خوا عه‌فووی کات!!
ده‌ی ئه‌م فلیمه‌ش ته‌واو ئه‌بێت و مه‌نجه‌ڵ بۆ سه‌ر قاپی خۆی ئه‌خولێته‌وه، كه‌واته تۆش دوعایه‌ک بکه‌با هه‌موو بڵێین ئامیییین: (یاڕه‌بی به چ ئاهێک ئه‌و شه‌عبه‌ت گرتووه، هه‌ر به‌و ئاهه‌ش نه‌جاتی به‌یت!).
10 - 11 – 2006
• • •
تۆ ده‌توانیت بۆچوونێك بنوسیت, یان به‌سته‌ری هه‌میشه‌یی كرته بكه.


نــهوزاد شــێـردڵ
( خــمـسة آلاف من ألعـنـف العراقـی ) کتێبێکی مێژوویی کۆنی گرنگه و خوێندنه‌وه‌ی نه‌ك هه‌ر زۆر سوود به‌خشه به‌ڵکو
له زۆر سه‌ر ئێشه‌ی گه‌ڕان و سوراغی هه‌قیقه‌تی خه‌ڵکی عێراق و
جۆری بیر کردنه‌وه‌ی هیستریانه‌ی خه‌ڵـکی عێراق ( جگه له کورد ) ڕزگارمان ئه‌کات ،، من بیرم نییه ناوی نووسه‌ره‌که کێیه،
هێنده ئه‌زانم ماموستایه‌کی له به‌عـس هه‌ڵگه‌ڕاوه‌ی زانکۆی
شاری به‌صــڕه‌یه و له سوریا چاپ کراوه ،، زۆر شت هه‌ن که
بنوسرێن به‌ڵام موخته‌سه‌ره‌که‌ی ئه‌ڵێم پـێستی سه‌ری باوکی
ئــه‌و کــه‌سانه به نه‌حــله‌ت بن که له دوای ئه‌و ڕاپه‌ڕینه
خــوێناویی و خه‌ون ئــاسایه‌ی که ( خـوێنی زۆر ئـازیزانی خـۆمان تـێـدا سه‌رف کرد ) تێکه‌ڵی عـه‌ره‌بی عـێراقـیـان
کــردیــنــه‌وه ،، — سوپاس –
که‌ژاڵ
زۆر سوپاس .. منیش رام له‌گه‌ڵ ڕای به‌ڕێزتانه و زۆر شت هه‌ن شیاوی باس کردنن به‌ڵام له مه‌ساحه‌ی دوعایه‌کدا ئه‌مه‌نه به‌سه‌و هه‌ر ئه‌مه‌نده‌ش ده‌وترێت ، کوردیش ئاقڵه بیدوێنه شه‌رعی خۆی ئه‌کات .
که‌ژاڵ
ئا. ئه‌نوه‌ر
به‌ڕێز که‌ژاڵ خان
من ڕێزم هه‌یه بۆ خۆماندووکردنت، به‌ڵام دڵنیابه ئه‌و زمانه‌ی تۆ پێیده‌نووسیت زمانی ژنه لادێیی و نه‌خوێنده‌واره‌کانه. ده‌توانم بڵێم تۆ نه شاعیریت نه نووسه‌ر به‌ڵکوو خۆت به‌تاڵ ده‌که‌یته‌وه. ئه‌گه‌ر پێتخۆشه ببیته شتێک من پێشنیار ده‌که‌م بخوێنه‌وه هه‌تا ده‌توانیت بخوێنه‌وه و خۆت ماندووبکه چه‌ند ساڵێک دوای ئه‌وه ته‌ماشای خۆت بکه بزانه هه‌تا چه‌ند گۆڕاویت. تۆ جارێک له چاوپێکه‌وتنێکدا ده‌ڵێی کاتی خۆی مێرمنداڵ بووم حه‌زم له شیعر بووه، ئاخر داده گیان مێرمنداڵ بۆ کوڕ به‌کار دێت نه‌ک بۆ کچ، پاشان له نووسینێکی تردا باس له کۆمه‌ڵێک د‌ه‌ستدرێژیی پیاوان ده‌که‌یت بۆسه‌ر ژنان، له‌ناو ئه‌م ده‌ستدرێژییکردنانه‌دا وشه‌ی (ژێنده‌ر)یشت نووسیوه، دڵنیام نازانیت ژێنده‌ر مانای چیی بۆیه واتزانیوه ئه‌ویش جۆرێکه له ده‌ستدرێژییکردن، به‌ڵام ژێنده‌ر سیستێمێکه بۆ په‌ره‌پێدانی ئاستی زانستی و ئاکادیمیی ژنان هه‌تا ژنانی ئه‌کادێمی ڕێژه‌یان له کۆمه‌ڵدا زیاد بێت. ئاخر نه‌گبه‌تی کورد ئه‌وه‌یه هه‌رچی نه‌زانێک دێت ده‌ست ده‌کات به نووسین و به شیعر نووسین، من واهه‌ستده‌که‌م که ئه‌ده‌بیات و فه‌لسه‌فه‌کردن له‌ناو کورددا وه‌ک لێفه‌یه‌ک وه‌هایه هه‌ر نه‌زانێک دێت سووژنی خۆی پێدا ده‌کات. دوا وته‌که‌م ئه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر به‌زه‌ییتان به خۆتاندا نادێته‌وه و ڕه‌حم به خۆتان ناکه‌ن ئه‌وا به ئه‌ده‌بیاتی کوردی بکه‌ن. به‌هیواشم پێنووسی کورد به دڵفراوانییه‌وه ڕه‌خنه‌که‌م بڵاوبکاته‌وه.
که‌ژاڵ
به‌ڕێز ئا .. نازانم ژنیت یان پیاو ، بۆ وه‌ڵامی ئه‌و قسانه‌ت دوعای ژماره 16 بخوێنه‌ره‌وه .
نــهوزاد شــێـردڵ
به‌ڕێز کـاك ئا .ئه‌نوه‌ر ، به ئومێدی به‌ختیاریی هــه‌موو مرۆڤێك ،، نوسیـوومه کاك ، چوونکه ئافره‌ت به‌و شێوه زبــرو تووڕه‌یـه‌ی
به‌ڕێزت نانووسێت ، گه‌رچی کێشه‌یه‌کی ئه‌وتۆشم نه‌دی داخۆ
بۆ ناوی خۆت نه‌نوسیبوو ،، ؟! مـوخاته‌به‌ی ( ئـاخر داده
گــیان ) ه که‌شت که توانـجێکی به ئوسوڵـی دایه‌لۆگه جـگه
له گه‌واهـی نیـرینه‌ییت شایه‌د حاڵێکی تری ته‌مه‌ن ژوورییته ،،
وه‌ك ده‌ربڕیـینیش پـێ ده‌چێ ڕۆشـنبیرێکی به توانا بیت و
دوور نیـه نووسه‌رێکی ناسراویـش نه بیت ،، بۆ ئه‌گه‌ری پرسی
– ئـه‌ی من بۆ بێ پـرس هـاتـوومه‌ته وه‌ڵام و … هــتد ؟ –
ڕه‌نــگه خۆت ووته‌نی منیــش ( به‌زه‌یی = ڕه‌حم !! ) ێکم
بـۆ ئه‌ده‌بیاتی کوردی له دڵـدا بێت و بمه‌وێت وه‌ك خوێنه‌رێکی
ئــاسایی نه‌ك نووسه‌ر و شاعـیر ، له‌م قه‌فه‌زه زێڕینه‌ی
خۆرهه‌ڵاته‌وه خۆم به‌تاڵ بکه‌مه‌وه چوونکه به ڕاستی پــڕ
بـوونمان به ئـه‌ندازه‌یـه‌ك لێی ئه‌ڕژێت سـه‌دان خۆ به‌تاڵ
کـردنه‌وه ده‌ره‌قه‌تیـان نایه‌ت ،، ئـاخر بێ پێناسه‌ی خوود و
چـه‌ند چمــکــێك له مۆراڵ و که‌سایه‌تی خوود ، یـا بـه‌م
هــه‌مــوو ڕه‌فــزه بـێ به‌دیــلانه‌وه ئـیتر باسی دایـه‌لۆگ و
گوایا ئامۆژگاریی کردنمان لـه چـی ؟! تۆ به خاتوو که‌ژاڵـێك
ئـه‌ڵـێیت بڕۆ بخـوێنه‌ره‌وه که چاره‌که سـه‌ده‌یـه‌که ئه‌نووسێت و
نه ئـه‌و به ئێمه‌ی خوێنه‌ری ووتوه شه‌رته له سه‌رتان وه‌ك
مــاهـراکۆ و نــوال ألـسـعـداوي له ووشه‌کانم بڕوانن و نه ئێمه‌ی
خـوێنه‌ری چاو کراوه‌ش به کۆی ده‌نــگ به‌ومان وتووه لاچۆ( ژنه لادێ یی نه‌خوێنده‌وار ، تۆ نه شـاعـیریت و نه نووسه‌ر ) ،
هـیوادارم وه‌ك چۆن مــن له ژیانما کـه‌ژاڵ خانم نه‌دیوه و
له نزییکیی یــه‌ك کـیـلۆمـه‌تریـشـه‌وه خوودی خۆییم نه ناسـیوه ،
تــۆش وه‌هــا بیــت ،، چـوونکه ئـه‌گـه‌ر وا نه‌بێت دڵنیا به کاك
ئــه‌نـوه‌ر خــوێنه‌ری که‌مێك به سه‌لیقه حــیــسابی بــیسـت و دوو غــه‌ره‌زی جیا جیا بۆ ئه‌و بـیـسـت و دوو دێڕه ڕه‌فـزه بــێ
بــه‌دیــلانه‌ت ئه‌کــه‌ن که بـێ ئه‌وه‌ی بـه خۆت بزانــیــت لـه
بـیســتیاندا بـه ئـاشکرا و بـێ هــچ هـۆیـه‌کـی گـوایا ڕه‌حــم به
ئه‌ده‌ب و هتد … له پێناوی غـایـه‌یـه‌کـدا که مه‌گه‌ر هه‌ر خۆت
ســه‌ری لێده‌رکـه‌یـت چـیـه یا چـیـن !! کؤمه‌ڵێك داپڵـۆسـینی ڕووت و بــێ مـوبه‌ریرت کـردۆتـه وه‌ســـیـله ،، ده‌نـا وه‌ك ئــه‌م
نووســینه سـه‌رپێ ییه‌ی من بــڕۆ سه‌ردانێکی سه‌رپێ یی به‌ڵام
به وویژدان ی زۆریینه‌ی ســایـت و بڵاوکراوه کوردییه‌کان بکه و بزانه له‌و بازاڕه‌ی هــه‌ڕاج کردنی ووشه‌و واتا و
له‌و مـه‌عـره‌زه شــیـعره — هــیـپۆنۆتیـزم - یانه و له‌و په‌نا
کــیــبۆرده بێ خـاوه‌نانه‌وه چ ئه‌نفالێکی ئه‌ده‌ب و هونه‌ر و
ســیاسـه‌تـمانه بــه ده‌سـتی ئه‌وانه‌ی که ئه‌بوو قـه‌ڵـه‌مـه شمشێر
ئـاساکه‌ی پــیاو سـالاریی بـه‌ڕێزت له‌وێ زرمـه‌ی جـیهـادی بێت
تاکو ئـێمه‌ی خوێنه‌رییش دوای یـه‌ك قــه‌ڕن خـوێندنه‌وه‌ی ڕه‌فزی ڕاست و چــه‌پ به ســه‌ر هــه‌موو تـه‌ڕ و ووشـکێـکدا ته‌نهـا جـارێـك هـه‌ر یــه‌ك جــار و به‌س بــمــانـزانــیــایـه تاقه بــه‌دیلـێـکـی گـرێــنـتـی و درووســت لای كـــام مــنــه‌وه‌رتانــه ؟!
له‌گه‌ڵ داوای لـێ بووردنــم له کاك - ئـا - بۆ ئه‌م هاتنه
نــاوه‌ختــه‌م ، دره‌نـگـانێـك زانیم که قه‌ڵـه‌مـه فــێ گرتووه‌که‌ی ڕه‌وانــه‌ی عــیـاده‌ی دووعـای ژمــاره شــانــزه کــراوه ،،،
ســووپــاس بۆ ئـه‌م ده‌رفــه‌تــه .
ك. دارا
بۆ كاك ئا. ئه‌نوه‌ر
هه‌وه‌ڵینی: قسه‌كه‌كه‌ت زۆرله نزاكه‌ت و ئه‌ده‌ب دووره، دووهه‌مینی: وا ده‌رده‌كه‌وێ زۆر بیسه‌واد و لاپره‌سه‌نی بی و له خۆڕا دیفاع له شێعر و ئه‌ده‌ب مه‌كه، تۆ و ئه‌ده‌ب كوجا مه‌رحه‌با! سێهه‌مینیشی تۆ برۆ مانای ژێنده‌ر (كه به واتای جینس دێت) فیر به، ئه‌وسا هه‌ڵبده‌یه.. ئاخر كاك بێسه‌واد ژێنده‌ڕ كه‌ی سیسته‌مه؟! ت‌عاله‌ڵڵا له ئه‌قڵ و شعوورت..!
ك. دارا
ژنه لادێییه‌ک
ڕۆحم وه‌سیاقه‌ی ده‌ست و قه‌ڵه‌مت داده که‌ژاڵ
بنووسه تا ئه‌توانی بنوسه خوا پیم نه‌یرێ ئه‌و کابرا وا ناوی خۆی نیاگه ئا ، ئه‌نوه‌ر یا دڵی به‌و قورمساخه سوتیاگه وا ئیعدام ئه‌کرێ لاولۆی بڕن یا شیعره تازه‌که‌ت پشتی شکیاندگه که نووسیوته تۆ بێ من هیچ نیت ، خوا بمکا وه‌سیاقه‌ت گوێ مه‌یه‌رێ ئه‌وه باوبژی ناوسکیه .