دوعای شانزه‌هه‌م
ئای.. بۆ ڕه‌خنه گرتن چه‌ن ئازاین!
(دوعای شانزه‌هه‌م)
هه‌ر نه‌یهێشت.. نه‌یهێشت موتابه‌عه‌ی ئه‌و فلیمه بکه‌م، به بۆڵه‌بۆڵ مێشکی کون کردم باشتر وایه بزانم مه‌سه‌له‌چییه؟
مه‌سه‌له‌ی چی؟ تووڕه‌م تووڕه! بێزار بووم ته‌نانه‌ت له‌خۆشم، شاڵا خوێنه‌واریم نه‌بوایه و ئه‌و هه‌موو ڕه‌خنه‌و مه‌خنه‌یه‌م نه‌دیبایه…
ئێ.. ئێ، ته‌واوی مه‌که تێگه‌شتم مه‌سه‌له چییه!؟ به‌ڵام ڕه‌خنه ڕه‌خنه‌یه مه‌خنه چییه؟ ده‌ی وا ڕاهاتووین بۆ هه‌موو وشه‌یه‌ک مورادفێکی نه‌فیمان دروست کردووه (ئه‌مه‌نه‌یان پێ ووتوین، مه‌یکه، مه‌ڕۆ، مه‌یخۆ..) تا ئه‌و ظاهیره‌یه دروست بووه، ئه‌وا منیش بابه‌ته‌که‌م ناو نا: (مه‌خنه‌ی موشنده).
جا با به‌نده بۆت شه‌رح بکات: کاکه‌گیان ئێمه نه‌گبه‌تین.. نه‌گبه‌ت، هه‌ر له عه‌زه‌ڵه‌وه وا ڕاهاتووین نه‌قد له بوونی خۆشمان ئه‌گرین و نه به به‌شی خۆمان ڕازین، نه به‌سه‌ر و فه‌ساڵ و بیچممان، ئه‌وه هی ئاخه‌رین.. هه‌ر مه‌پرسه، فه‌قیر بین هه‌ر وه‌ی، ده‌وڵه‌مه‌ن بین هه‌زارویه‌ک وه‌ی، گۆرانی ئه‌ڵێین ئه‌ماننه به‌ر ته‌ماته و هێلکه‌ی ده‌م قه‌ڵه‌م، ته‌مسیل ئه‌که‌ین ئه‌کرێین به‌و فلیمه‌ی موخریجی نه‌بووه، ئه‌وه نووسه‌ر و ڕۆژنامه‌نووسه‌کان نا‌وێرن فزه‌بکه‌ن و ڕۆژنامه‌و بڵاوکراوه‌کان بوون به (هه‌لهه‌له‌ی قه‌ره‌ج) به‌ده‌ست ڕه‌خنه‌وه، ئه‌گه‌ر بڵێم ئه‌و مه‌سه‌له‌یه کۆنه و به‌قه‌د کتێبه‌کانی کتێبخانه گشتییه‌کان تۆزی له‌سه‌ر نیشتووه باوه‌ڕم پێ بکه!
بیرمان چۆته‌وه هه‌تا کاتێک بوو بۆ ڕۆژنامه‌یه‌کی کوردی ئازاد ئه‌چووین به ئاسمانا و نه‌مانئه‌وێرا له‌ژێرخانیشا کتێبێک بشارینه‌وه. باشه بۆ وتوویانه شت که زۆر بوو بۆر ئه‌بێت؟ ئه‌ی بۆ نه‌ڵێین ماڵی زیاده سه‌ر ناشکێنێ و با هه‌ر هه‌بن خۆ به‌کۆڵی که‌سه‌وه‌نین! ئیتر ئه‌مه دونیایه، سه‌یره عاله‌مه‌که بوون به‌نیسک و باریان نه‌ماوه، هه‌ر رۆژه‌و خوو ئه‌یه‌نه شتێک، وای لێهاتووه ئه‌بێ بۆ ئه‌و خه‌ڵکه بژیت، کار وا بڕوات باوک و ئه‌ولایش له‌یه‌کتر ئه‌بنه (ناقد و مه‌نقود).
موشكیله له‌نه‌قدا نییه، موشكیله له‌وه‌یایه له‌ناو کۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه‌یا نه‌قد ڕوخێنه‌ره.قه‌ینا ئه‌گه‌ر موفید بێت و له‌به‌رژه‌وه‌ندی هه‌موو لایه‌ک بیت قه‌بوڵمانه‌و ئه‌یخه‌ینه سه‌رسه‌رمان.
تۆ ئه‌بۆڵێنی و ئه‌ڵێی: ته‌مسیله کوردییه‌کانی ڕه‌مه‌زان عه‌یبیان چی بوو؟
موخریجه‌کانمان خراپییان چییه؟
بۆ ڕۆژنامه‌کانمان ئه‌کرێنه سفره‌ی نان خواردن و…؟
منیش پێت ئه‌ڵێم: ئه‌وه خراپیان نه‌دیوه! ئاخر ئه‌گه‌ر به‌رنامه‌یه‌کی وه‌ک ( ئێکس فاکتۆر ) ی که‌ناڵی (ئار تی ئێڵ سێڤن) ی هۆڵه‌ندی ئه‌بینن ئه‌و عاله‌مه چۆن له ته‌مه‌نی (١٥-٧٠) ساڵیا کۆبوونه‌ته‌وه و له به‌رده‌م لیژنه‌یه‌کا به‌ختی خۆیان بۆ گۆرانی ووتن تاقی ئه‌که‌نه‌وه، هه‌زار خوا شوکور ئه‌ڵێن و قه‌ت ڕه‌خنه له به‌رنامه‌یه‌کی کوردی ناگرن.
باشه چی ئه‌بێت ئه‌گه‌ر که‌سێک چانسی خۆی له‌چه‌ن بوارێکا تاقی بکاته‌وه خۆ به‌شه‌ر گا نییه هه‌تا مردن هه‌ر له‌پێستێکا بێت! زۆربه‌مان (حیاة الفهد) مان بینی، ئه‌ستێره‌ی به‌ناوبانگی کوه‌یت له موسه‌لسه‌له‌ی (الفریة) دا، نووسین و سیناریۆ و ئینتاج و مونتاج و ئیخراج و بطوله‌ی خۆی بوو، جگه له‌ناوه‌رۆکی چیرۆکه‌که‌ی چه‌ن زه‌عیف و بێ‌مانا و دوور له‌واقیع بوو، که‌چی عه‌ره‌بێک نقه‌ی لێوه‌نه‌هات و لای خۆشمان هه‌ر مومه‌سیلێک بجووڵێته‌وه (ته‌ق) نه‌قدێکی نابه‌نا ئه‌کێشن به‌ته‌پڵی سه‌ریا.
ئه‌ی مومه‌سیله میسرییه‌کان بوون به‌ناوساجی و لوقمه‌قازی ڕه‌مه‌زان، شه‌ل و شکست و شێتی دنیایان له‌خۆیان ئاڵانووه‌و تازه ئه‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ عه‌صری ماقبل ا‌لتاریخ، لای میسرییه‌کانیش هه‌ر نجم و نه‌جمه‌ی جه‌ماهیرن.
به‌سه بۆ خاتری خوا، با به‌س به‌یه‌کا بخوێنین و، با واز له نه‌قد و مه‌قد بێنین (نان به‌ین به نانه‌واو گۆشتیش به قه‌ساب).
کاک بۆڵه‌بۆڵ وه‌ک بزانیت نه‌قد خۆی ئه‌ده‌بێکی تایبه‌ت نییه و پێویستی به که‌سانی ئه‌کادیمی و شاره‌زا نییه؟
ده‌ی لووتی وابوو، سه‌یاره‌که‌ی مۆدێلی کۆن بوو، قژی کلاسیک داهێناوه، ژنه‌که‌ی جوانه و خۆی ناشرین یا به‌عه‌کسه‌وه، ماڵه‌که‌یان ناخۆش بوو، ڕۆژنامه‌که‌یان په‌نجه‌ره‌ی پێئه‌سڕن، ئه‌وه شاعیر نییه، ماعیره…!
ئه‌مه‌نه‌مان ئه‌م قسانه گوێ لێبووه وه‌ڵڵا ئه‌گه‌ر ئیمیحان به‌ین تیایاناو له‌مه‌نهه‌جا داخڵی که‌ن هه‌موو ئه‌بین به‌مرۆفیسۆر.
ده‌ی تۆش هه‌موو جارێک کۆڵێ زووخاو ئه‌که‌ی به‌دڵی منا، بێده‌نگ به.. دوعایه‌ک بکه و با هه‌موو بڵێین ئامین: (خوایه له‌مه‌لاریای ڕه‌خنه و مه‌خنه ڕزگارمان که‌یت و هه‌رچی باشه به‌ره‌که‌ت).
هۆڵه‌ندا، 1- 11 - 2006
kazal_8@hotmail.com
تێبینی: ئه‌م بابه‌ته له ڕۆژنامه‌ی (ڕزگاری) له شاری هه‌ولێر بڵاو ده‌بێته‌وه.
تۆ ده‌توانیت بۆچوونێك بنوسیت, یان به‌سته‌ری هه‌میشه‌یی كرته بكه.

