دوعای سێزده‌هه‌م
مۆبایل له ئامێره‌وه بۆ ئافات
(دوعای سێزده‌هه‌م)
بۆڵه‌بۆڵی ئه‌مجاره زۆر خه‌ته‌ره، خوا ڕه‌حم بكات ئه‌بێ چی قه‌ومابێت وه‌رن بابزانین!
ئه‌بۆڵێنم، هاوار ئه‌كه‌م دونیا ئه‌ورووژێنم له داخی ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌ی بووه به ئافات و نه‌گبه‌تی، خۆشی خۆشی ڕێگه‌ی گرانمان بۆ ئاسان بوو، خه‌ڵك موسه‌قه‌ف بووه‌و مۆبایل هه‌ڵئه‌گرن، كه‌چی نه‌مزانی مۆبایل ماڵی عاله‌م وێران ئه‌كات و، له ئه‌نفلۆنزای ته‌یر و تیووره‌كه زیاتر خه‌ڵك ئه‌خاته ترس و دڵه‌ڕاوكێ. به ناخێری گیانمان قابیلی یه‌ك شتمان نییه، هه‌ر فێری ئه‌وه بووین قیمه‌تی شتی باش بشكێنین و كام ئیش شه‌یتان پێی نه‌وێرێت ئێمه ببینه بریكاری!
ئای.. بۆڵه‌بۆڵ و هاتوهاواری ئه‌مجاره‌له‌سه‌ر مۆبایله؟!
جا ئه‌و خه‌به‌ره ئه‌مه‌نه‌كۆنه ئێكسپایه‌ربووه، وه‌ك ده‌رمانه‌كانی كوردستان! به ته‌مای له‌وڵاتێكی وه‌ك ئێراقدا و له‌كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی تازه موسه‌قه‌فی وه‌ك كوردستان مۆبایل ئیشی خێر هه‌ڵسووڕێنێت؟! كاكه ئێمه هه‌روا بووین و هه‌رواش ئه‌مێنینه‌وه، هه‌موو شتێكی باش و مۆدێرن به‌ئاوه‌ژوو ئه‌بینین و قیمه‌تی ژیان و به‌های مرۆڤ فێرنابین.
مۆبایل بۆ نزیك كردنه‌وه‌ی ڕێگه‌ی دوور و كارئاسانی دروست كراوه. به‌خێرێ وا چه‌ن ساڵوعه‌یامه ئیختراع كراوه، تازه خه‌ڵك لێی حاڵی نابێت، جا داخی ئه‌وه‌ش كوشتوومی هه‌ر مناڵی سه‌ربێشكه ماوه وه‌ك كوژه‌كه هه‌ڵیواسن به‌كاكۆڵیا و، خه‌ڵك خۆیانی پێوه بائه‌یه‌ن و وه‌ك قه‌ساب به به‌ر كه‌مه‌ریانا هه‌ڵیئه‌واسن! وه‌كو زۆر ڕێزی لێ‌بگرن و به‌ئامێرێكی موفید چاوی لێبكه‌ن. وایان لێكردووه كه ئه‌یبینم ئه‌ڵێی دوژمنی هاو ڕه‌گه‌زم ئه‌بینم.
كاكه مه‌سه‌له‌ی مۆبایل وه‌ك هه‌موو شتێكی تازه‌و مۆدێرن كه دێته ناو كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه‌وه بۆ ئازاردان و ته‌شویه‌كردنی سومعه‌ی خه‌ڵك به‌كاردێت، ئاخر ئه‌بێ چ موتعه‌یه‌ك ببینن كه ڕه‌سمی كچ و ژنی خه‌ڵك ئه‌گرن و ئه‌ینێرن بۆ كه‌سوكاریان؟ یا ده‌ستی كچی خه‌ڵك ئه‌بڕن و ده‌نگ و ڕه‌نگی ته‌سجیل ئه‌كه ن‌و له‌م براده‌ر بۆ ئه‌و براده‌ر و له‌م وڵات بۆ ئه‌و وڵات ئه‌ینێرن؟ غه‌یری كاره‌سات و خوێن ڕشتن زیاتر ئاده‌ی كامه عیلم و مه‌عریفه‌و چاكه‌ی!؟
وه‌ڵلا نازانم ئه‌و خه‌ڵكه بۆ عه‌یب نه‌بێت وه‌ك میزی حوشتر هه‌ر بۆ دواوه ئه‌ڕوات؟! نه سه‌قافه‌ت، نه‌ئینسانییه‌ت، نه‌حه‌زاره‌ت، كار ئه‌كه‌نه سه‌ر نه‌رم كردنی ئه‌و ده‌ماغه به‌رد و به‌فرانه.
ئه‌زانن مه‌وزوعی مۆبایل چیم بیر ئه‌خاته‌وه ــ ته‌له‌فۆن ــ جاران كه تازه هاتبوو، شه‌و و ڕۆژ بووبووه شه‌وچه‌ره‌و مه‌زه‌ی عاله‌م و گاڵته‌یان به‌داروبه‌رد ئه‌كرد تابه‌به‌شه‌ر ئه‌گات. ئه‌مه به‌خێرێ كابرا پیاوه‌تی كرد و ته‌له‌فۆنی ئیختراع كردبوو، هه‌رچه‌ند پێم وابێت دوای نیو قه‌رن گه‌یشته ئێمه، وای لێهاتبوو كه جه‌ڕه‌س ڵێی ئه‌یا خه‌ڵك ئه‌ترسا له‌پێشا پرۆڤه‌یان ئه‌كرد چۆن گووپ پڕبكه‌ن له‌هه‌وا…!
ئێستاش ئه‌ڵێی خۆشی خۆشی.. نه‌یخۆین سوێره‌و دوژمنی زه‌خته ئه‌ته‌وێ له‌ناو خه‌ڵكێكی تازه موسه‌قه‌ف و موجته‌مه‌عی ئێمه‌یا مۆبایل نه‌بێت به‌ئافات!! ئه‌وی خۆشه سه‌قافه‌ت لای ئێمه ته‌نها یاری كردنه ب ه‌شێوه‌ی دانانی ڕدێن و قژ چاكردن و لاسایی كردنه‌وه‌ی شته ناشیرین و زه‌قه‌كانی غه‌رب! ئیتر سه‌قافه‌تی عیلمی و فیكری و ئینسانی په‌ح.
كه‌سێك كه‌مێك هه‌ستی مرۆڤایه‌تی هه‌بێت و ڕێز له‌خوشك و دایكی خۆی بگرێت قودسیه‌تی هه‌موو ژن و خێزانێكی لامه‌به‌سته و مۆبایل بۆ كاری ناشیرین و سووك كردنی كچ و ژنی خه‌ڵك به‌كارناهێنێت.. ئه‌ی هاوار به‌سه تاكه‌ی.. تێر بووین له‌غه‌م، له‌دواكه‌وتوویی، له‌كۆیله‌یی، تاكه‌ی كۆیله‌ی كاڵفامی و نێچیری نه‌فام بین؟
من هه‌ق ئه‌ده‌م به تۆ ئه‌گه‌ر پڕ به دونیا هاوار بكه‌یت و ببۆڵێنیت، باپێت بڵێم هه‌موومان كوشته‌و زه‌حیه‌ی شارستانییه‌تێكی سه‌قه‌ت و، نه‌خۆشی ده‌ستی ڤایرۆسی ناوشیاری و نه‌بووبی ڕێنمایی كۆمه‌ڵایه‌تین، وه‌ك غابات ژیانمان بۆته شه‌ڕ و تۆڵه‌سه‌ندن به‌زه‌بری فیشه‌ك و، یاسا به‌قه‌د سه‌لكه تورێك قه‌دری نییه. (سیراع من ئه‌جلی به‌قائه) یاعێنی موڕاعاته‌ن لیئه‌خوانینه ئه‌لعه‌ره‌ب.
ده‌ی تابه‌یانی تۆ ببۆڵێنی و من بنووسم تازه كار له‌كار ترازاوه‌و مۆبایلیش بۆته‌ئافات بۆ خه‌ڵك، وه‌ك بڵیی ئه‌و عاله‌مه خۆیان كه‌میان مه‌شاكیل هه‌بێت و زۆرمورتاح بن، هه‌ر ئافاتی مۆبایل مابوو بچێته سه‌ر ده‌ردو مه‌ینه‌تیان.
ئه‌گه‌ر پێتوایه‌به دوعاچاك ئه‌بێت، دوعایه‌بكه و با هه‌موو بڵێین ئامین: (خوایه چۆن قڕت خسته مریشكی به‌سه‌زمان، ئاواش قڕ بخه‌یته ئه‌و كه‌سانه‌ی مۆبایل به سه‌قه‌تی به‌كار ئه‌هێنن و تووشی ئه‌نفلۆنزای كه‌ڵه‌شێریان بكه‌یت..).
• • •
تێبینی: ئه‌م بابه‌ته له‌ژماره‌كانی ڕۆژنامه‌ی ڕزگاری له هه‌ولێر بڵاو ئه‌بێته‌وه.
تۆ ده‌توانیت بۆچوونێك بنوسیت, یان به‌سته‌ری هه‌میشه‌یی كرته بكه.

