دوعای دوازده‌هه‌م
خوا غه‌می نارده‌ووه..
دوعای دوازده‌هه‌م
ئای كه من غه‌م هه‌ڵگرم خوایه..!
سه‌رباری ئه‌و هه‌موو غه‌م و زوخاوه‌ی خۆم كه له داخی زروف و زه‌مانه له دڵمایه، ئه‌م بۆڵه‌بۆڵه‌ش بۆته غه‌م و مێشكم تێك چووه.. ده‌ی با نۆش له سه‌ر ده بێت.. بزانین چییه!؟
مه‌ڵێ ئه‌بۆڵێنی، لێم بپرسه بۆ شێت بووی؟ هه‌رچی ئه‌كه‌م سه‌ر له‌م وه‌زعه ده‌ر ناكه‌م، باش ئه‌بێ هه‌روه‌ی خراپ ئه‌بێ هه‌زار وه‌ی، باشه ئه‌و خه‌ڵكه بۆ سه‌ریان لێشێواوه و دوژمنمان پێخۆش ئه‌كه‌ن، بۆ جاران زه‌مانی سه‌دامی ناموباره‌ك ئاو نه‌بوایه، كاره‌با نه‌بوایه، دونیا كاول بوایه، كه‌س نه‌یئه‌وێرا فززه بكات؟!
به‌خوا له خۆشیا هار بوون، وه‌ڵڵا بابه هار بوونه یا نه‌گبه‌تی! خۆ داخی ئه‌م (ئه‌ستێره‌ی كوردستانه) ش ئه‌مه‌نه‌ی تر ده‌هری…
بوه‌سته.. بوه‌سته چاوه‌كه‌م (وه‌حده.. وه‌حده.. یا عێنی) له شامه‌وه مه‌یبه شیراز و سه‌ر له‌منیش مه‌شێوێنه.
مه‌سه‌له نه سه‌دامه و نه هاربوون و نه دوژمن. مه‌سه‌له جامه‌كه‌یه و سه‌رڕێژ بووه، خۆ بیرته ئه‌مساڵ دوو هه‌فته هاوینمان هه‌بوو، گه‌رم بوو، كاره‌باشمان هه‌بوو ڕازی نه‌بووین و ئه‌م هه‌موو وه‌سایله‌ش !؟ ئێ.. كاكه خۆ ئه‌و خه‌ڵكه دار و به‌رد نین و به‌شه‌رن، ئێستا خۆش نه‌ژین، ئه‌ی كه‌ی توخوا پێم ناڵێی؟ چۆن هار نابن به‌و گه‌رمایه، نه ئاو، نه كاره‌با.. گرانی، غاز و نه‌وت و به‌نزین فڕیون. باشه خه‌ڵك یه‌ك جار ئه‌ژی، ئاواش كوردستان ئه‌كه‌ن به دوبه‌ی، خۆش دوبه‌ی!؟ ناوی زل و دێی وێران. ئه‌مه كه‌ی هار بوونه، داوای مافی خۆیان ئه‌كه‌ن به‌ڵام…
من له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یا نیم به‌و شێوه نایاساییه بڕژێنه سه‌رجاده و، زیان به مومته‌له‌كاتی ده‌وڵه‌ت بگه‌یه‌نن یا پۆلیسی داماو به‌رد باران بكه‌ن. قابیله، ئه‌و داماوانه هه‌ر كوڕی شار نین؟ خۆ ئیستیراد نه‌كراون یا ئه‌وان ئاو و كاره‌با و نه‌وت و غازیان به بۆری بۆ ئه‌چێته ماڵه‌وه؟
كاك بۆڵه‌بۆڵ.. به‌ڕای من خه‌ڵكی له رێگه‌ی نوێنه‌ری گه‌ڕه‌كه‌كانه‌وه و، به‌هاوكاری و ڕاپرسی كه‌سانی پسپۆڕ و شاره‌زا و ئه‌كادیمی داواكاریی و ڕه‌خنه‌كانیان بنێرنه به‌رده‌م به‌رپرسان و مه‌سئوولین.. «ئه‌رێ به‌ڕاست وه‌زاره‌ت گوێزراوه‌ته‌وه سلێمانی پاڵاس!؟» ئه‌وسا مه‌سئوولین هه‌رچی ڕه‌خنه و پێشنیاره‌كانیانه بیخه‌نه بان چاو و بۆیان جێبه‌جێ بكه‌ن، وه‌ڵلا بۆ جێب هیچی تێناچێت، ئه‌زانی زۆر خه‌ته‌ره شه‌عب له ده‌سه‌ڵات وه‌رگه‌ڕێته‌وه.
به‌نیسبه‌ت ئه‌ستێره‌ی كوردستانیشه‌وه (سوپر ستار كوردستان) ئه‌وه داخی له دڵی منایه…
ئه‌وه‌له‌ن: ئه‌و به‌رنامه‌یه ناڵێم خراپه به‌ڵام كاتێك باشتر ئه‌بوو كه مامۆستا میوزیكییه‌كان به لوتفه‌وه پوول بنێن به ستاره‌كانه‌وه، عه‌فو ئه‌ستێره‌كانه‌وه و تۆزێ پرسیاری سووكیان لێبكه‌ن خۆتان ئه‌زانن موتاله‌عه‌ی خارجی له قامووسی خه‌ڵكا نه‌ماوه و، ئه‌وان چوزانن باشترین گۆرانیبێژ كێیه؟ فه‌قیرانه!
سانیه‌ن: مه‌خابن، ئه‌وی جێی داخ و ئه‌سه‌فی شه‌دیده له كوردستان جنسی له‌تیف نه‌بوو هه‌ر هه‌موویان كه‌ڕولاڵن و به گاگۆڵكێش ئه‌ڕۆن، عه‌یبه زۆریش بۆ كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی وه‌ك كوردستان، خاوه‌ن مێژوو، ئه‌زموونی هونه‌ری به‌رز، كه ته‌نها ده‌نگێكی مێیینه نابێ به ستار.
سالیسه‌ن: ئه‌بێت ناوی ئه‌و به‌رنامه‌یه بگۆڕێت له ئه‌ستێره‌ی كوردستانه‌وه بۆ «ئه‌ستێره‌نێره‌ی كوردان». با ئه‌وه‌نه‌ی تر نێرسالار بێت!
بیرم كه‌وته‌وه، به‌داخه‌وه هیچكام له‌و ئه‌ستێره گه‌نجانه سه‌قافه‌تی میوزیكیان نه‌بوو، به‌ده‌لیلی ئه‌وه‌ی كه لێیان ئه‌پرسن ڕات چییه به‌رامبه‌ر گۆرانی نوێ و ڤیدیۆكلیپه‌كان، هه‌موو ئه‌ڵێن ئه‌ی كه باشه.. وه‌ی كه‌وا نییه!
ده‌ی ئیش نییه خوا چاری نه‌كات. با لێره‌دا كۆتایی بێنم به به‌رباكردنی خه‌رمانی خه‌مه‌كان، به جه‌نابیشت بڵێم به‌سه.. بیبره‌ڕه‌وه و دوعایه‌ك بكه و هه‌موو بڵێین ئامیییییین (خوایه كوردستان له موقه‌ده‌ر و چاوی پیس به دووركه‌یت، دڵی مه‌سئوولین نه‌رم كه‌یت و له‌مه‌ودواش هه‌ر ژنێك مناڵی بوو كچ بێت !! با ئه‌ستێره‌مێیه‌ی كوردانیش هه‌ڵبێت).
هۆڵه‌ندا، 15-08-2006
• • •
تۆ ده‌توانیت بۆچوونێك بنوسیت, یان به‌سته‌ری هه‌میشه‌یی كرته بكه.

