دوعای یانزه
یا هه‌له‌و میه‌ت هه‌له
دوعای یانزه
• كه‌ژاڵ ئیسماعیل
وا بزانم ئه‌م به‌شه‌ره ڕۆژێك مێشكی من تێك ئه‌یات ئه‌مه‌نه ئه‌بۆڵێنێ و هاوار ئه‌كاو ئه‌بۆڵێنێ.
ئه‌رێ بۆ مێشكت تێك ئه‌یه‌م قابیله خۆ به‌ناهه‌ق نابۆڵێنم و نه‌شمبۆڵاندووه، ئه‌وی من ئه‌یبیستم و ئه‌یبینم شێتم ئه‌كات و ده‌هری ئه‌بم، كه‌سم ده‌ست ناكه‌وێت یه‌خه‌ی بگرم و شه‌ڕی پێبفرۆشم، ئه‌ی داخی دڵی خۆم به‌چی ده‌ربكه‌م؟ نه‌كه‌س لێم تێ ئه‌گات و نه تێم ئه‌گه‌ن! چۆن نابۆڵێنم بۆ نه‌وبیستووه كوردستان وا خه‌ریكه ئه‌بێت به عه‌ره‌بستان و شاره‌كان پڕ بوون له‌عه‌ره‌ب؟! وه‌ڵلا پێم ناخۆشه و وا له‌جلی خۆم یه‌مه‌ده‌ر، كه‌مم زووخاو نه‌خوارد و له‌خۆڕایی سه‌ری خۆمم هه‌ڵنه‌گرت.
ئه‌ها.. تێگه‌شتم مه‌وزووع چییه جارێ مه‌به به ته‌ڕه‌زان و جل فرێ مه‌یه، منیش ئه‌ڵێم وه‌ڵڵا بابه هه‌قته! جا ئه‌ڵێی چی؟ ( ئادی الله و ئادی حیكمته ) و ئه‌وه كوردستان و ئه‌ویش نه‌گبه‌تی ئای هه‌رچی كه‌نه‌یبینی ئێمه بینیمان.
ئێمه خۆمان بێعارین و شتمان زوو بیر ئه‌چێته‌وه، به‌وه دڵمان خۆشكردووه ئه‌ڵێین ئێمه‌ی كورد دڵمان سافه و به ڕه‌حمین ناڵیین سافیلكه و داماوین و به هه‌موو زوڕنایه‌ك وه‌ك مه‌یموون هه‌ڵئه‌خه‌ینه‌وه توخوا ئه‌و ڕه‌حمه بۆ دوژمنمان بێت بۆ عه‌مه‌لیاتی نه‌كه‌ین!؟
حه‌یف و خه‌سار كه ده‌روازه و ده‌رگای شاره‌كان هه‌تا ئاسمان ته‌لبه‌ند ناكه‌ن و هه‌موو به دڕك و داڵ ناچێنن هه‌تا یه‌ك عه‌ره‌ب پێنه‌نێته سه‌ر ئه‌و خاكه موقه‌ده‌سه‌ی كه‌تا ئێستاش بۆنی خوێنی ئه‌و شه‌هیدانه‌ی لێ یه‌ت كه عه‌ره‌ب بردنی و كه‌س نازانێت ئێسك و پرووسكیان له‌كام بیاباندایه!
خۆ من نه هه‌قی سیاسه‌تم هه‌یه و، ڕه‌گه‌ز په‌ر‌ستیش نیم به‌ڵام بیری ماڵی خۆمانم ئه‌كه‌وێته‌وه شه‌و نه‌بوو فیشه‌كی ئه‌و ئه‌من و ته‌واریانه په‌نجه‌ره‌یه‌ك یا ده‌رگایه‌كمان كون نه‌كات، ئه‌مه چییه به‌رامبه‌ر به ڕه‌بایه‌یه‌كیان بووین، هه‌ر پشیله‌یه‌ك به‌سه‌ر ستاره‌كه‌مانا هه‌ڵگه‌ڕایه ئه‌وان نیشانیان لێ ئه‌گرت.. ئاخ!! ئه‌ی بیرمان چۆوه هه‌تا سه‌فه‌رێكی جنووبمان ئه‌كرد ئه‌بووین به‌و فلیمه‌ی كه له میهره‌جانی (كان) قه‌بووڵ نه‌بوو، من هیچ باس ناكه‌م توخوا چیمان نه‌دی به‌ده‌ست عه‌ره‌به‌وه، ئه‌ی ئه‌وان بۆ به‌زه‌ییان به ئێمه‌یا نه‌ئه‌هاته‌وه؟
كه‌چی ئه‌وان ئه‌ڵێن بێ سه‌یته‌ره و (های كاكه وێن؟) خۆیان ئه‌كه‌ن به‌مدیوا و كه‌س ناڵێ بۆ كوێ؟ ئه‌مه‌نه‌زۆرن نه ڕێ و نه جێ.. وه‌ڵڵا بابه شانسی ساحێب ئوتێله لاته‌كان و ساحێب خانووه‌كان بۆخۆیان غه‌نی بوون!
ئه‌رێ ئه‌ڵێن هه‌ركه‌س بڵێ من عه‌ره‌بم ئه‌یكه‌ن به (شیف)! كوێربم یاخوا، گه‌نجه‌كانی خۆشمان ئیشیان ده‌ست ناكه‌وێت و هه‌تا كاتێكیش مولازم موحسینه‌كان حاكم بوون نه‌یان ئه‌وێرا ریش بهێڵنه‌وه له‌سه‌ر جاده بۆیان ئه‌سووتانن، حه‌یف الله حه‌یف… !؟
مولازم عه‌لا و مولازم عه‌لی گۆڕبه‌گۆڕمان له‌بیر چوو، ئه‌وانه‌ی كوشتیان و ڕاویان نان بۆ خۆیان خۆش. ئیتر كچه فرۆشراوه‌كان و ئه‌و ژنانه‌ی ئه‌كران به مێزی قومار و كابینه‌كه‌ی ئه‌منه سووره‌كه‌و هه‌ڵه‌بجه و گه‌رمیان (فی المشمش) .
كوڕه ببۆڵێنه، یه‌خه‌ی خۆت دابدڕه به‌خوا كه‌س هین به‌كڵاوت ناپێوێت! ئه‌مه دیموكراسی یه‌و ته‌واو، ئه‌بێ بڵێی (یا هه‌له‌و یا مه‌رحه‌با و میه‌ت هه‌له وه‌لا چنتو دۆم تاج عه‌لا رئوسنه یا هه‌له بالشباب و بالمرجله)، من بم له‌جیاتی دیموكراسییه‌ت، عه‌فوو هین به‌له‌دییه..خانووه به‌لاشه‌كان كه تاپۆی ناكه‌ن بۆ ساحێبه داماوه‌كانیان له ڕێی قڕگه و سارداوه چۆڵ ئه‌كه‌م پێیان و پڕی ئه‌كه‌م له‌عه‌ره‌ب، توخوا گوناحن وه‌یش! زۆر مه‌زلوومن قه‌ینا با ده‌سیش درێژ بكه‌ن بۆ ژنان له‌سه‌ر جاده‌و به‌دڵی خۆیان گۆرانییه‌كانی (ام علی) نه‌نكیان بڵێن.. گوناحن گوناح ئه‌ها من دڵم چه‌ن باشه. ئاو و كاره‌بایان بۆ رائه‌كێشم و یه‌كی موه‌لیده‌یه‌كی لۆك (منی هدیه) و گازیش له‌سه‌ر خۆم، جا تۆ هه‌ر ببۆڵێنه.
ئای خوایه گیان… شوكرم به به‌شت، من هیچ ناڵێم بانه‌بێ به چه‌قه‌بازی، با نۆش له‌سه‌ر ده بێت! جه‌نابیشت مه‌بۆڵێنه‌و قوڕ مه‌پێوه به‌خوا هه‌ر مێشكی من ئه‌به‌یت، له‌جیاتی ئه‌و هه‌راو هوریایه دوعایه‌ك بكه‌و هه‌موو بڵێین ئامیییییییییییین (خوایه دڵی به‌له‌دییه نه‌رم بكه‌یت و یه‌كی سه‌رو پارچه عه‌رز با به‌و عه‌ره‌به‌داماوانه.. به‌وه نه‌بێت له‌چاكه‌یان ده‌رناچین).
هۆله‌ندا، 31-07-2006
• • •
تۆ ده‌توانیت بۆچوونێك بنوسیت, یان به‌سته‌ری هه‌میشه‌یی كرته بكه.


solav
damt xosh azizm nosinakat har zorrrrrrrrrrrrr ba tam bo sopas bo toy aziz hiwa darm bardawm bit SOLAV