که‌مئه‌ندامان
پرسیاری بوونتان له ئێمه ئه‌ی که‌مئه‌ندامان
ده‌وه‌ن
saroyan@hotmail.de
گه‌ر به وردی سه‌رنجی مێژووی مرۆڤایه‌تی بده‌ین، ئه‌وا بێگومان، خۆمان له ناو ده‌یان دێباتی فه‌لسه‌فی و مێژوویی و ئارکۆلۆژیادا ده‌بینینه‌وه. که لێوان لێوه له سه‌دان راڤه و شیکاری جیاواز له ناو میتۆده هیۆمانیسته‌کاندا، من بیر ده‌که‌مه‌وه که‌واته من هه‌م! دیکارت، ئه‌و دێڕه سه‌رنج ئامێز و مێژووی فه‌لسه‌فه‌یه که توانی بوونی راسیۆنالیزم له‌ناو تاکی رۆژئاوایی‌دا جێ بکاته‌وه و له هه‌مان کاتیش‌دا ببێته هۆکاری دروست بوونی عه‌قڵی جیاواز و دید و پێوانه‌ی جودا له ناو خودی رۆژئاوایی‌دا.
زه‌مه‌نی عه‌قڵگه‌رایی و ئازادی تاک خاوه‌نی ئه‌و دیرۆکه مه‌زنه‌یه، که شاپریکلیس له سه‌رده‌می شاره‌ده‌وڵه‌تی یۆنان دا له‌سه‌ر گۆڕستانی ئه‌و ده‌مانه‌ی ئاتێن جه‌ختی له‌سه‌ر ئازاد بوونی تاک و مه‌له‌سه دیمۆکراسییه‌کان ده‌کرده‌وه له مێژوودا، جیگای تایبه‌تی و هه‌ڵوێستی زه‌نگینی خۆی هه‌یه. که ده‌ڵێت: هه‌موو تاکێک له‌م ده‌وڵه‌تشاره‌دا به هه‌ژار و ده‌وڵه‌مه‌نده‌وه پێویسته وه‌ک یه‌ک ته‌ماشا بکرێن و کاری جدییان بۆ بکرێت بۆ خۆشگوزه‌رانی و بۆ چه‌سپاندنی ماڤه‌کانی تاک و فراوانکردنی زه‌مینه‌ی دیمۆکراسی. هه‌ر وه‌کو ئه‌نتیفۆن وته‌نی: هه‌موو تاکێکی یۆیانی و غیره یۆنانی پێویسته وه‌ک یه‌ک ته‌ماشا بکرێن. ئه‌مه ئه‌و شه‌ڕه‌یه که گۆرگیاس و پراتاگۆراس و ئه‌نتیفۆن و چه‌ندین سۆفیستی گه‌وره‌ی یۆنانی به‌رگرییان لێ کردووه و مێژوویه‌کی تریان ئاشنا کرد بێمان. که ئازادی تاک و خۆشگوزه‌رانییه بۆ کۆمه‌ڵگه. ده‌کرێت لێره‌وه جارێکی‌تر ئه‌وه وه‌بیر خۆمان بهێنینه‌وه که ده‌بێت پاکژ بین و خاوه‌ن فه‌زیله‌ت بین له پێناو هاتنه‌دی خه‌ونه‌کانی یه‌ک به‌یه‌کی تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگه.
سێسَرۆ وته‌نی: مرۆڤی پاکژ ده‌بێت پاکژیش بخاته کار. به‌م مانایه بێت، ئێمه‌ش وه‌کو هه‌موو مرۆکانی سه‌ر ئه‌م ئه‌ستێره‌یه به خاوه‌ن ده‌سته‌ڵات و بێ ده‌سته‌ڵاته‌وه پاکژی بخه‌ینه کار بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین نیشتمانێک له بوون دروست بکه‌ین بۆ ئه‌و تاکانه‌ی که له‌م نیشتمانه‌دا به‌شێک له جه‌سته‌ی خۆیان کردۆته قوربانی بۆ ئه‌وه‌ی خاک ئاسووده و نیشتمان ئاوه‌دان و گۆمه‌ڵگه سه‌رفراز بێت. پشتگیری کردنمان له هه‌ڵوێسته‌ی هاوڕێی شیرینم که‌مئه‌ندام حیکمه‌ت مه‌عروف قادر ئه‌و زه‌مینیه‌یه که هه‌موومان له ژێر چه‌تری بوونمان له به‌رانبه‌ر یه‌کتریدا کۆ ده‌کاته‌وه. مه‌رجه کۆ بین نه‌ک جوداخواز. جواداییمان جگه له هه‌تاوێکی سه‌راپاگیر به بۆنی خوێن هیچ مانایه‌کی تری نییه. به‌ڵام کۆ بوونمان ده‌بێته ئه‌و رۆشناییه‌ی که له کڵاورۆژنه‌ی ئه‌م هه‌ڵوێسته ئامێزه‌وه ته‌ماشای ئاسمانی بوونمان ده‌کات. گه‌ره‌کمه بڵێم: پێویسته به‌شێک له کاته‌کانی ژیانمان په‌یوه‌ست بکه‌ین به‌و ئه‌رکانه‌وه که ده‌بێته هۆی خۆشگوزه‌رانی بۆ که‌مئه‌ندامانی گه‌له‌که‌مان. هیوام وایه، هه‌موو ئه‌و مرۆڤانه‌ی که ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی کوردستانن پشتگیری خۆیان له‌م هه‌ڵوێسته بکه‌ن، بۆ ئاسان کردن و خۆش ژیانیی که‌مئه‌ندامان له هه‌موو روویه‌کی مرۆڤدۆستانه‌وه.
هیوادارم تاک به تاکی کۆمه‌ڵگه خۆیان و واژۆکانیان پشتگیری بکه‌ن له‌م هه‌ڵوێسته مرۆڤدۆستانه‌یه، تا بوونمان وابه‌سته بێت به بوونتانه‌وه. چونکه شه‌ڕی بوون شه‌ڕی تێکشانی عه‌قڵه خێڵه‌کییه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌یه به کشت پێکهاته‌کانییه‌وه.
تۆ ده‌توانیت بۆچوونێك بنوسیت, یان به‌سته‌ری هه‌میشه‌یی كرته بكه.

