سرووته‌کانی‌عه‌شق
سرووته‌کانی‌عه‌شق له پیاسه‌ی ئێوارانی پایزدا
پێم بێژه هاوڕێ (غه‌مبار) له کام دڵۆپیه‌ی بارانه‌وه
وێنه‌ی گه‌ڵا ڕه‌نگاو ڕه‌نگه‌کانی شارت نیشانده‌م
له سێبه‌ری کام ماڵی شیعره‌وه، ئاهێکی هه‌ناسه‌ت بنوسمه‌وه.!
دڵگه‌رمانه نامه‌یه‌کت بۆ بنێرم فروو بێت
له بۆنی گوڵه به‌یبوون
تژی بێت، له مه‌رحه‌بای گه‌رم و گوڕی ( شێخ ئه‌نوه‌ر )
له هه‌واڵپرسینی ( چێوار و ماجیدی حه‌مه جوان )
ئه‌ز ڤێگاڤێ، یاداشتی ئه‌و گه‌ڵایانه ده‌نوسمه‌وه
که ساڵ به‌و عه‌یامێ، بای وه‌شت هێنایه ما‌ڵه‌که‌مه‌وه
بایه‌ك، هه‌ر خۆم ده‌زانم چۆن هه‌ڵی کردوو
گێژه‌ڵۆکه‌ی ته‌مه‌ن پیری کردن
بایه‌ك، بۆنی کڵاوه‌که‌ی ( ئه‌حمه‌دی کۆری ) لێ ده‌هات
به‌ده‌م هه‌نسك و گریانی گه‌ڵاکانه‌وه
فرمێسکه‌کانی ( فه‌رهاد موحه‌مه‌د ) م سڕی
که بۆ که‌مانچه‌که‌ی دڵۆپ دڵۆپ هه‌ڵی ڕشتن
له نیوه شه‌وێکی ( ئه‌ڵاوه‌یسی ) دا
ده‌نگی ده‌فه‌کانی ( غه‌مگین فه‌ره‌ج ) وه ئاگای هێنامه‌وه
که له شه‌وێکی دڵ و سنگ کوتانا
مانگ و ئه‌ستێره‌کانی له ئاسمانه‌وه هاوورده خواره‌وه‌و
ئاوازێکی نایه ، ناو باخچه‌ی ( سه‌را ) وه
سرووته‌کانی ( غه‌مه ) داستانێکی غه‌مینن، به من نانوسرێنه‌وه
ئه‌ی خودایه ئه‌م حه‌مکه ئازاره چۆن بلاوێنمه‌وه
پێم بڵێ چۆن
مه‌گه‌ر پێکێ شه‌رابی ( ودائی ) فریام که‌وێت و
هه‌رچی خه‌ونی مناڵیم هه‌یه بیگێڕیته‌وه
خۆزگه‌م به‌و شه‌وانه‌ی ، له‌گه‌ڵ (حه‌مه که‌ساس و باوکی چرا) دا
له ژێر ڕووناکی پێکه‌کانمانا ، قا قا پێده‌که‌نین
به سروشت و به ژیانی ( گوڵه ته‌خته‌کان )
به‌و پیاوانه‌ی حاڵی نه‌بوون ، له نه‌غمه‌ی دار به‌ڕووه‌کان
به‌و دڵانه‌ی ووشه‌ی ( ك ) یان تیا سه‌وز نه‌بوو
ئای خودایه چه‌ند خاس و شیرین بوو
ده‌نگی پیاڵه و له‌زه‌تی چاییه‌کانی (عومه‌ری میرزا شه‌ریف )
بۆنی شیعری ( گۆران و کامه‌ران موکری ) لێده‌هات
ئێمه ئه‌و کاته بێخه‌به‌ر بووین، له غه‌ریبی له دابڕان
بێ خه‌به‌ر بووین، له نزکانی ( مه‌حوی )
له سێبه‌ری سه‌یوانستان و له جوانی گرده‌که‌ی ( یاره )
فێڵمان له ( زه‌روان ) کرد و خۆمان لێ دزییه‌وه
مزگه‌وته‌کانمان سنوور ڕێژکرد، بۆ ته‌قواکانی ( مه‌ولانه خالید )
هه‌رچی ئاواز و مه‌قامه‌کانی ( ڕه‌شۆل ) هه‌بوو گمان کرد
ئای چه‌ند هۆشنه‌یارین ( لاله ) گیان
تفمان کرده کاسه‌که‌ی ( ئه‌حه‌ی کڕنو )
وامانزانی توڕه ده‌بێت
چه‌مکی کاواکه‌ی ( مه‌لا قانع ) مان گرت
تا سه‌رو چکلێتی شیعرمان باتێ
وه‌لێ هێنده نه‌زان بووین
مێزه‌ره‌که‌یمان فڕاند و ته‌سبیحه‌که‌یمان ڕه‌وانه‌وه
چیمان لێهات خودایه ، وه‌ده‌ست تووناو توونی جه‌نگه‌وه
وه‌ده‌ست سرووده‌کانی شه‌ڕه‌وه
ده‌نگی ته‌قه‌ی شه‌ڕی براکان، مناڵانی برسی کڕ و بێده‌نگ کرد
بێشکه‌ی ساوایان هه‌ڵگێڕایه‌وه
ماڵی شیعریان سوتان و ، دوکه‌ڵی بارووتیان به‌ردایه کتێبخانه‌ی شاره‌وه
ئاڵای ڕه‌نگ ئه‌رخه‌وانی ، سه‌ر گلکۆکانیان هه‌ڵکڕوزان!
وه‌کو لاشه‌ی سه‌ربڕاوی شانۆکه‌ی (که‌ریم عوسمان) هه‌موومان
بێ جامانه‌نین بێ فه‌قیانه‌ین
جارێک نه‌بوو، به دڵه‌وه ماچی هاوڕێیانه‌ی ( دیلان ) بکه‌ین
ده‌ستی گه‌رم ، ته‌وقه‌ی گه‌رم ، بنێیینه ده‌ستی ( قایه‌ر دیلان ) ه‌وه
چه‌کوش به ده‌سته‌کانی سیاسه‌ت، هه‌موو ڕۆژێ
بزمارێکی ژه‌نگاوی به عه‌قڵی خێڵه‌وه
له سه‌ر تابووتی شه‌هیدێ دائه‌کووتن
جوانی له ناخی مرۆڤه‌کانا ئه‌کوژن
کێ دیویه‌تی ده‌ست و په‌نجه‌ی هه‌تاو کوژه‌کان
جوانیه‌ک به عه‌شق ببه‌خشن
ئای وه‌ته‌ن چ له‌زه‌تێکی تاڵه ئه‌م ژینه
ئێمه هه‌موومان درۆمان کرد درۆ
ته‌نیا مانگ نه‌بێت ، له دوای ئاوا بوونی
رۆژه‌وه هه‌ڵهات ، بۆ ئاواکردنه‌وه‌ی شه‌قامه‌کانی تانیایی
ئه‌و شه‌قامانه‌ی ، وێنه‌کانی ( چرۆ و هێمن ) یان له ڕووخساری
کۆڵانه‌کانی شارا کێشا، تا هه‌رچی چیرۆکی عه‌شق ئه‌وان هه‌یه
له گه‌ردنی دره‌خته سوتاوه‌کانا هه‌ڵبواسێ
که به‌ده‌م سوتانی هه‌ناسه‌یه‌که‌وه
هه‌موو گوڵه‌کانی باخی ( هێمن ) یان هه‌ڵوه‌ران و
حه‌سره‌تێکیان له شوێن هه‌نگاوه‌کانا چاند
له‌و حه‌له‌وه منی عاشق
منی ( نال ) چه‌ماومه‌ته‌وه به سه‌ر
خامه‌که‌ی (وه‌فایی) دا‌و ده‌مه‌وێت
تێر تێر بۆنی شیعر و ده‌ست و په‌نجه‌ی
عاشقانه‌ی ( ترێ ) بکه‌م!
هاوڕێم ( ئه‌کره‌م عه‌لی ) له بیرته
ڕه‌وه عه‌گالێکی سوور به مشتێ بیسمیلاوه
ڕه‌نگه‌کانی شاریان تۆران و
چاوه‌کانی ( ئاکۆ ) یان سور هه‌ڵگه‌ڕان؟
له بیرته ئه‌و به‌یانی یه
ڕه‌ش بوو به سوور و شین بوو به سوور و
هه‌موومان به ڕه‌نگی ئه‌و فریشته ئاڤێستاییه
ڕه‌نگمان سوور بوو ، سپی بوو ، سه‌وز بوو
وای له‌م ڕه‌نگه په‌رچه‌مییه چه‌ند دڵگیره
هه‌ر ده‌ڵێی ڕه‌نگی ( مه‌م و زینه )
له ناو فرمێسکه‌کانی ( خانی ) دا!
وای چیت پێ بێژم وه‌ته‌ن
که تۆ خۆت جوانیت بکوژیت
ئیدی چۆن باسی جوانیت بکه‌م
ئه‌وه‌تا له حه‌یوه‌تا پێت ێژم
جوانیت له شیعر و له پایزتدایه
پایزت له جوانی گه‌ڵاکانتدایه
جوانیت له ناخی مرۆڤه پاکژه‌کانتدایه
گه‌ر جوانی ئاو نه‌بوایه ئه‌ی خاك
ئێمه ڕووبارمان نه‌ده‌ناسی
گه‌ر پاکژی ( عه‌نبه‌ر خاتوون) نه‌بوایه
ئێمه ( مه‌وله‌وی ) مان نه‌ده‌ناسی
گه‌ر ( نالی ) نه‌بوایه گوڵ و ( حه‌بیبه ) مان نه‌ده‌ناسی
هه‌نگ هه‌موو جارێ به عه‌شقه‌وه ماچی جوانی گوڵ ناکات
وه‌لێ گوڵ هه‌میشه چاوه‌ڕوانی ماچی هه‌نگ و دڵۆپه‌ی بارانه
له سه‌ماو پییاسه‌ی ئێوارانی په‌مه‌یی دا.!
…………….
(ئه‌م دێرانه پێشکه‌ش بێت ، به هه‌موو ئه‌و هاوڕێیانه‌ی ، که ناویان له‌م شیعره‌دا هاتووه)
تۆ ده‌توانیت بۆچوونێك بنوسیت, یان به‌سته‌ری هه‌میشه‌یی كرته بكه.

