ده‌نگه شالورییه‌کان
پزیشک و فه‌ناکردنی ده‌نگه شالورییه‌کان
هاوارێک بۆ یه‌کێتی هونه‌رمه‌ندانی کوردستان
(مه‌له جوانه‌که‌ی سه‌ر داری کانی بۆچ ده‌ناڵێنی شه‌و تا به‌یانی) پیره‌مێرد
ئێمه‌ی کورد هه‌میشه دژی ده‌نگ و هه‌سته جوانه‌کانی هونه‌ر بوین به گشت به‌شه‌کانییه‌وه، بڕوا ناکه‌م هیچ گه‌لێک هێنده‌ی کورد بێ ئه‌مه‌ک بووبێت له به‌رامبه‌ر هونه‌ر و هونه‌رمه‌ندانی گه‌ل و نه‌ته‌وه‌که‌ی، زووربه‌ی گه‌لانی دنیا شانازی به هونه‌رمه‌ندان و مرۆڤه ده‌نگخۆشه‌کانی خۆیان ده‌که‌ن، به‌ڵام ئه‌وه ئێمه‌ین له دوای کۆچکردنی ده‌نگخۆش و هونه‌رمه‌ندانی وه‌ک (مامۆستا قایه‌ر دیلان و ولیه‌م یوحه‌نا و مامۆستا موجته‌با میرزاده و مامۆستا تایه‌ر تۆفیق و شانۆکارانی ڕۆحزیندووی وه‌ک، مامۆستا عوسمان چێوار و ماجیدی حه‌مه‌جوان و شێخ حسێن قه‌ره‌داخی و ده‌یانی تر) بێده‌نگ و ده‌ست به ئه‌ژنۆ کڕ که‌ووتوین و هه‌ریه‌که‌مان ووێڵین به دوای به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی تاکه که‌س و ده‌سه‌ڵات و ئیدۆلۆژیای سینیزمی ده‌سه‌ڵاتی کوردی له باشوری کوردستاندا، کاتێ مامۆستایه‌کی وه‌ک (هونه‌رمه‌ند قایه‌ر دیلان) له ووڵاتی غوربه‌ت کۆچی دوای ده‌کات، حیزب و ده‌سه‌ڵاتی کورد ناخوازێ ته‌رمی ئه‌و پیاوه مه‌زن و موزیکزانه شادکاته‌وه به باوه‌شی دایکی نیشتیمان، به‌ڵام ئه‌گه‌ر که‌سێکی نزیکی لێپرسراوانی ده‌سه‌ڵاتی کورد له ووڵاتی تاراوگه و غوربه‌ت کۆچبکات، هه‌رچی دراوی خه‌ڵکی هه‌ژارانی کوردستان هه‌یه سه‌رفی ده‌که‌ن بۆ هێنانه‌وه‌ی ته‌رمه‌که‌ی، گه‌ره‌کمه بڵێم له سه‌ره‌تای دامه‌زراندنی ته‌له‌فزیۆنی (گه‌لی کوردستان و کورد سات)ه‌وه ئه‌م که‌ناڵانه به‌رنامه‌کانیان به میلۆدیه‌کانی مامۆستای موزیکزانی کورد قایه‌ر دیلان ده‌وڵه‌مه‌ند ده‌کرد، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگه‌ی داخه هیچ یه‌کێک له لێپرسراوانی ده‌زگا ڕاگه‌یاندنییه‌کانی یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان و سه‌رکردایه‌تی، نه‌یانتوانی گیانی مامۆستا قایه‌ر دیلان به خاکی سه‌یوانستان شادبکه‌نه‌وه، شه‌رمه بۆ که‌ناڵی (کوردسات) که بێده‌نگه له به‌رامبه‌ر ئه‌م تراژیدیا گه‌وره‌یه، له ئێستاشدا جارێکی تر ڕۆح و ده‌نگی هونه‌رمه‌ندی ده‌نگخۆشی گه‌له‌که‌مان هونه‌رمه‌ند (شێرکۆ تالیب) خه‌ریکه به ده‌ستی پزیشکه نه‌زانه‌کانی سلێمانی له کار ده‌که‌وێت، ده‌کرێ لێره‌وه چیدی هونه‌رمه‌ندان به گشتی و سه‌رجه‌م هه‌وادارانی ده‌نگی کاکه شێرکۆ تالیب بێده‌نگ نه‌بن، تاکو به‌هه‌ر جۆرێک بووه به زووی ڕه‌وانه‌ی ووڵاتانی ڕۆژئاوای بکه‌ن بۆ چاره‌سه‌رکردنی، پێویسته یه‌کێتی هونه‌رمه‌ندانی کوردستان ئه‌گه‌ر خۆیان به دڵسۆز‌و خه‌مخۆری هونه‌ری کوردی ده‌زانن، ده‌بێت کار بکه‌ن له پێناو خۆشگوزه‌رانی بۆ هونه‌رمه‌ندانی کورد له هه‌ر شوێنێکی ئه‌م جیهانه‌دا ئاماده‌گیان هه‌بێت، داواکارم لێپرسراوانی کورد له باشوری کوردستان به فریای هونه‌رمه‌ندی ده‌نگخۆش کاکه (شێرکۆ تالیب) بکه‌ون بۆ چارسه‌رکردنی نه‌شته‌رگه‌رییه‌که‌ی سۆز‌و خۆشه‌ویستیم بۆ بنه‌ماڵه‌ی هونه‌رمه‌ند و ده‌نگخۆش کاکه شێرکۆ تالیب.!
تۆ ده‌توانیت بۆچوونێك بنوسیت, یان به‌سته‌ری هه‌میشه‌یی كرته بكه.


kurd_nask
slaw o rez bo honarmande lawa kaka sherko taleb hewa lashsaxe o salamate bo daxwazen ,eshala bam zowina chak dabetaw
rebin mala nuri
barezm dameka mn damwest bas la qadr delan bkam ka faramo6krawa lalayan hamw kwrdawa balam badaxawa ka dabwaya 7wkmata be agakaman la berebwaya xo qabela ba qadar zakarya yan marzya yan mwraheqeky wak hardy sala7y pe nabret?darzen law 7alayan ba6tra bbwra kamek bazaryana qsakanm dardabrm balam hastakam awa leman tedagan