سه‌مفۆنیای
سه‌مفۆنیای ئێوارانی شار
(ئه‌م دێڕانه پێشکه‌ش بێت به ژنه نوسه‌ر .. ڕوئیا تلووعی)
ئه‌ی هاوڕێ پیاسه‌ی ئێوارانی
ئه‌م ها‌واره تازه‌یه‌ت
پیرۆز
قسه‌و باسی تازه و سروشتێکی سه‌راپا
ته‌ماویت پیرۆز
ئێره هه‌وارێکی چۆڵ و هۆڵه
له ده‌نگی ئازیزان
بێ بۆنه له مێخه‌ک و له ڕێحانه‌ی سنگ
به‌رۆکی دایکان
ئێره بێ ده‌نگه وه‌کو ڕۆحی ئێستای ( فه‌تانه )
هۆده‌یه‌کی
سارد و سڕه وه‌کو قه‌له‌نده‌رخانه‌که‌ی ( پیره‌مێرد )
ژیان لێره وه‌کو چۆله‌که‌که‌ی ( کافکا ) وایه
مرۆڤه‌کان خۆیان به دووی قه‌فه‌زدا
ده‌گه‌ڕێن تاکو تامی تانیای بچێژن
له‌وێش له ووڵاتی (ئاخونده ) کانا
ژیان تامی تاریکستانی گرتووه
سروشت خنکاوه به بۆنی خوێن
ژیان مۆمێکی کزه‌ڵه‌یه
به‌ده‌فی ( ده‌روێش بازێک *) ده‌کوژێته‌وه
جاران ژییانمان زنجیر ڕێژ بوو
به ده‌ستی ( ساواکبازه‌کان )
ئێستاش نه‌ک هه‌ر ده‌ست و پێمان
نیشتیمانیش عه‌مامه ڕێژ کراوه
به قودره‌تی ( ئایه‌توڵا بازه‌کان )
له ( باشور ) یش خاک بۆنی ( عه‌تربازی ) لێدێ
ئیدی هاوڕێ پێم ناڵێیت به‌رۆکی
کام پانا بگرین بۆ هه‌توانی برینه‌کانمان
هانا بۆ باڵی کام فریشته به‌رین
دووکه‌ڵی ناو له‌پی ژنانی سوتاومان
ساڕێژکاته‌وه
ئێمه چونکه ته‌نییان هه‌ست
به چڕینی ته‌نیاییمان ناکه‌ین
نازانین حه‌قایه‌ته‌کانی مناڵی
بۆ دارستان و خوا بگێڕینه‌وه
هێنده‌ش بێ فه‌زیله‌تین نیشتمانێ
له خه‌یاڵستان بۆ جوانیه‌کانی ژن و
ڕووتبونه‌وه‌ی جه‌سته‌یان به کرێ ده‌گرین
چاوانیانیشیان له سه‌ر ڕووی شوشه‌ی ماشێنه‌کان
ده‌نه‌خشێنین
هاڕێیه‌کم هه‌یه له ئه‌زه‌له‌وه باڵای به ( شیلان )* چنراوه
ده‌سته‌کانی مۆمێکن بۆ شه‌وه تاریکه‌کانی
غه‌ریبستان
چاوه‌کانی دوو وانه‌ی خێر و جوانین بۆ
جه‌حێله سه‌ره ڕۆکان
ئه‌وه‌ته‌ی مێژوو هه‌یه ژن ته‌فسیره بۆ حیکایه‌ته‌کانی
موحیبه‌ت بۆ ته‌لاری ئاوێته‌بوون
ئه‌وه‌ته‌ی زمان هه‌یه، ده‌نگ هه‌یه ، پیاو مه‌قامبێژه
بۆ جه‌نگه دۆڕاوه‌کان
ژیان بۆ ژن ( چرا ) یه‌که ناکوژێته‌وه
( نه‌جات *) ێکه و له دووره‌وه هه‌سته‌کانی
ده‌مانباته‌وه نێو یادگاریه‌کانی فه‌نا بوونی
چیرۆکه سه‌ماویه‌کان
ئێمه‌ین ناحاڵی له ڕۆمانه‌کانی ژن
ئێمه‌ین زاکیره‌مان ( مین ) ڕێژ کراوه
به شوره‌ی
ئێمه‌ین نیگامان نوقمی خوێنه بۆ
چاو داگرتنی فه‌لاقه‌ی ژن
ئێمه‌ین ( شانۆ ) مان ته‌لبه‌ند کراوه
بۆ هه‌نگاوه‌کانی ژن
ئێمه‌ین وه‌تاقه‌کانمان سنور ڕیژه بۆ
ماچی ژن
ئێمه‌ین شیعرمان گوڵ به ده‌مه
بۆ کوشتنی ژن
ئێمه‌ین ئێوارانمان بێمانایه
له سه‌مفۆنیای شه‌راب نۆشین
له میلۆدی ( لیزا )
هه‌ر ئێمه‌ین ڕاوچی و حه‌رامخۆری
باڵه خرپنه‌کانی ژن
ئێوه‌ش ئه‌ی فریشته‌کانی هانا و
ئاوازه‌کانی ئاشتی هه‌ر ئێوه‌ن دیرۆک و
سه‌مای ڕه‌نگه په‌مه‌یی و وه‌نه‌وشه‌ییه‌کانی
خه‌م و ژین
به‌ڵێ هه‌ر ئێوه‌ن ئاهورامازدای
جوانی ژین
هه‌ر ئێوه‌ن وه‌سێت هه‌ڵگری حیکایه‌ته‌کانی
مه‌م و زین
ده‌روێش باز .. مه‌به‌ستم ئه‌و پیاوانه‌یه که مه‌رای بۆ ده‌سه‌ڵات ده‌که‌ن.
شیلان .. هاوڕێیه‌کی ئازیزمه.
نه‌جات.. ئه‌و خانمه بوو له ئێواره‌یکی نارنجیدا ڕۆحی به شیعر به‌خشی.
تۆ ده‌توانیت بۆچوونێك بنوسیت, یان به‌سته‌ری هه‌میشه‌یی كرته بكه.


ئومێدموحهمهد
هاوڕێ شیرینم ده‌وه‌ن
ده‌ست و په‌نجه جوانه‌کانی شیعرت سه‌لامه‌ت بن.
به‌ڵێ.. چونکه ته‌نیاین هه‌ست به چڕینی ته‌نهایمان ناکه‌ین
ئێمه هه‌ندێک جار له‌نێوو شه‌پۆله‌کانا، گه‌مه ده‌که‌ین و
هه‌موو جار به‌ر شڵاوی نه‌هه‌نگه‌کان ده‌که‌وین ، ژن له‌نێوماندا بۆته
باخه‌وانێکی به به‌رهه‌م، ئێمه‌ش شه‌ڕ زانێکین له پشتی لوتکه‌کانه‌وه
هاواره‌کانیان نابیستین به‌ڵێ هه‌رئه‌وانن وه‌سێت هه‌ڵگری حیکاییه‌ته‌کانی مه‌م و زین، ده‌سته‌کانت خۆشبن هاوڕێ گیان، ژن و ئازاره‌کانیان ساڕێژو سه‌لامه‌ت، ده‌سته‌کانت ده‌گوشم چاوه‌کانی شیعرت ماج ده‌که‌م ده‌وه‌ن گیان.!