شانۆیی سه‌مای جه‌نگ

ووڵاتی به‌فر و سه‌مای خه‌ونه‌کان
شانۆیی سه‌مای جه‌نگ
نوسینی چیخۆف
ده‌رهێنانی ئومێد شێخ حسێن
خه‌می گه‌وره‌ی مرۆکانی ئه‌م ئه‌ستێره‌یه، هاتنه‌دی خه‌ونه‌کانه بۆ جوانکردنی ژیانی مرۆکان و
کۆتای هێنان به تاریکستانی ڕۆژه جه‌نگیه‌کان و شه‌وه خوێناویه‌کان، بۆ سپیکردنه‌وه‌ی ڕۆحه
سوتاوه‌کانی باڵای هونه‌ر و زیندو کردنه‌وه‌ی ده‌قه شانۆییه‌کان له ناو خه‌ونه تێکشکاوه‌کاندا.
ده‌کرێ بڵێین خه‌ون و خه‌یه‌ڵه عه‌جوله‌کانی هونه‌رمه‌ند (ئومێد شێخ حسێن) یه‌کێکه له‌و
خه‌ونه یاخییانه‌ی، که هه‌میشه لێوان لێوه، له داهێنان و جوانکاری بۆ شانۆ و هونه‌ر له
گشت سنوره جیاوازه‌کان و زه‌مینه پارچه پارچه‌کاندا، سنه‌وبه‌ری باڵای ئه‌م هونه‌رمه‌نده
ره‌نگێکی شانۆی له خۆی گرتووه ، له هه‌ر زه‌مینێک بێت (ده‌نگه، ڕه‌نگه، جه‌سته) یه له ناو
ده‌قه‌کانی (شکسپیر و کرۆتۆفسکی و ستانسلاڤسکی) دا، له ئێستاشدا هونه‌رمه‌ند (ئومێد شیخ حسێن)
له سه‌مایه‌کی جه‌نگدایه بۆ هاتنه‌دی خه‌ونه‌کانی (چیخۆف) و نوێ بوونه‌وه‌ی گه‌ڵاکانی ته‌مه‌ن له شانۆدا.
هونه‌رمه‌ند (ئومێد شێخ حسێن) له ژیانی هونه‌ریدا،توانیویه‌تی خه‌ڵاتی باشترین ئه‌کته‌ری شانۆ، له سه‌ر
ئاستی (ڤیستیڤاڵه‌کانی کوردستانی و عێراقی) له ساڵه‌کانی (١٩٨٩و ١٩٩١) به ده‌ست بێنێت،
لێره‌ش له ووڵاتی به‌فر و خه‌م و ته‌مدا، وه‌ک ده‌رهێنه‌رێک کاره جدیه‌کانی خۆی نمایش کردووه و خاوه‌نی
چه‌ندین نمایشی شانۆییه له ووڵاتی (سوید) و نوێترین نمایشی بریتی بووه له شانۆی (پیاوێک له به‌هه‌شته‌وه)
که بووه هۆی سه‌رنجدان و بایه‌خ دانی که‌ناڵه ته‌له‌فزیۆنه‌کان و ڕۆژنامه سویدیه‌کان، له ئاکامدا که‌ناڵی (٢) ی
سوید ڕیپۆرتاژێکی گرنگی له‌سه‌ر ئه‌م کاره شانۆییه بڵاو کرده‌وه و هونه‌رمه‌ند (ئومێد حسێن) ی وه‌ک ده‌رهێنه‌رێکی
به توانای کورد له ووڵاتی سوید پێناسه کرد ، دوواجار ڕۆژنامه‌ی Nerikes Allehanda له سه‌ر زاری ڕه‌خنه‌گری
شانۆی سویدی (ستێڤان لارشۆن) له نوسینێکیدا ئاماژه‌ی کردووه به سه‌لیقه‌و لێهاتووی ئه‌م هونه‌رمه‌نده کورده ،
ئه‌وه‌ی جێگای باس و قسه کردنه که شانۆیی (پیاوێک له به‌هه‌شته‌وه) به زمانی سویدی له شاری
(ئۆرۆبرۆ )نمایش کرا، پاشان وه‌ک ئه‌کته‌ری سه‌ره‌کی ڕۆڵی پاڵه‌وانی له شانۆنامه‌ی ( یوسف و ماریا) دا
به زمانی سویدی بینیوه ،لێره‌دا شایسته‌ی وه‌بیر هێنانه‌وه‌یه، ئه‌م هونه‌رمه‌نده غوربه‌ت و تاراوگه‌ی کردۆته ماڵه‌کانی
داهێنان و ، بۆ هه‌میشه له سه‌مایه‌کی جوانکاریدایه، بۆ ناساندنی شوناسه مه‌عریفیه‌کانی شانۆ و داهێنانه‌کانی وه‌ک
(ڕۆژێکی گرنگ، ئه‌و نامانه‌ی پێویست بوو بگه‌ن، لیدی ماکبێس، پیاوێک له به‌هه‌شته‌وه، سه‌مای جه‌نگ،
یوسف و ماریا ) سه‌رجه‌م ئه‌و به‌رهه‌مه شانۆییانه‌نن که هونه‌رمه‌ند (ئومێد شێخ حسێن) له تاراوگه و له ئاسمانی
دووره ووڵات به‌رهه‌می هێناون، له ئێستادا هونه‌رمه‌ند ئومێد شێخ حسێن له خۆ ئاماده‌کردندایه بۆ نمایشی شانۆیی
(سه‌مای جه‌نگ) له نوسینی (چیخۆف) و ده‌رهێنانی (ئومێد شێخ حسێن) له‌گه‌ڵ (تیپی شانۆی تابلۆ)
له نوواندنی ( شای که‌مال ، ڕه‌شاد حسێن ،ڕێژین ئیسماعیل و چه‌ند ئه‌کته‌رێکی تر ، که بڕیاره
( ڕۆژی شه‌مه ، ڕێکه‌وتی ٤ی ٣ی ٢٠٠٦، کات ژمێر ٧ی ئێواره له شاری (ئۆرۆبرۆ)نمایش بکرێت،
ئه‌م شانۆنامه‌ییه میوانداری کراوه له لایه‌ن (کۆمه‌ڵه‌ی کولتوری کوردی) له شاری بۆرۆس له
به‌رواری ١١ی ٣ی ٢٠٠٦ کات ژمێر ٥ و نیوی ی پاشنیوه‌ڕۆ له هۆڵی گه‌وره‌ی (ڤێڤارن) له کتێبخانه‌ی گشتی
نمایش ده‌کرێت ، هونه‌رمه‌ند ئومێد شێخ حسێن له‌م نمایشه‌دا، له‌گه‌ڵ ئه‌کته‌ره‌کانیدا پێکه‌وه له باوه‌شی دارێکی سنه‌وبه‌ردا
سه‌ما ده‌که‌ن به ده‌م پڕوشه‌ی به‌فر و شنه‌ی شه‌ماڵێکی ئێواره‌وه … له دووا جاردا هیوای ته‌مه‌ن درێژی بۆ هونه‌رمه‌ند
(ئومێد شێخ حسێن) و داهێنانه زه‌نگینه‌کانی
تۆ ده‌توانیت بۆچوونێك بنوسیت, یان به‌سته‌ری هه‌میشه‌یی كرته بكه.

