زه‌مه‌نی عه‌تربازه قوربان
زه‌مه‌نی عه‌تربازه قوربان
چه‌ند سه‌یره ئه‌م زه‌مه‌نه قاتوو قڕه
هه‌ر ده‌ڵێی گومانه‌کانی شه‌یتانه
له ناو سێوێکی بۆگه‌ندا،
هه‌موو سێوه‌کانی دونیا
له ژێر پرسیاره‌کانی ئێمه‌دا کرمیان
هه‌ڵهێناوه
پێ ده‌چی ئه‌م کرمانه
له باخچه‌کانی به‌هه‌شته‌وه هاتبێتن و
خۆیان له ناو ڕۆحی فریشته‌کانا
حه‌شار دابێت بۆ کوشتنی
نۆته‌ی ژیانی ئێمه
ئێمه به (ئه‌سپێ ) کانمانه‌وه گه‌وره‌ین
به کراسی کۆنه‌وه سه‌ردانی گوڵه‌کان
ده‌که‌ین
به گۆرانیه دۆڕاوه‌کانه‌وه هه‌ر سروود ده‌چڕین
ئێمه فێرنابین گۆرانی بۆ په‌پوله‌کان بڵێین
فێرنابین نه‌وڕه‌سمان خۆش‌بووێت
فێرنابین له‌گه‌ڵ شالووره‌کانا سه‌ما بکه‌ین
ئێمه کێین ؟
ئێمه شانۆکارێکی ته‌مه‌ڵین له نمایش ژیانا
وێنه‌یه‌کی بێ ڕه‌نگین له تابلۆکانا
ئاوازێکی ناشازین له ئۆپێراکانا
هه‌موو ده‌مێ هه‌ر ده‌ڵێین ئێمه‌و
وه‌لێ هه‌ر بچوک ده‌بینه‌وه
وه‌کو ( په‌یکه‌ری شه‌و )* نوستووین و
خه‌به‌رمان نابێته‌وه
به ده‌م پێکی شه‌رابه‌وه جوانییه‌کانی
ژیان ده‌کوژین
باوه‌ش ده‌که‌ین به تفه‌نگه شکاوه‌کانداو
ماچیان ده‌که‌ین
بۆنی شوشه به‌تاڵه‌کان ده‌که‌ین و
خوێن ده‌ڕێژین
زه‌مه‌نی عه‌تربازه هاوڕێ
زه‌مه‌نی کرمه‌کانی به‌هه‌شته
ساتی سوتانی هه‌ناسه‌کانی (با )یه
له پیاسه‌ی دڵپه‌رستانا
چه‌ند سه‌خته ژیان له‌گه‌ڵ کرم و ئه‌سپێدا
کاتێ ئێمه ده‌مانه‌وێت گۆرانی بچڕین
سه‌ما بکه‌ین
عه‌تربازه‌کان هه‌ر خه‌ریکی
کاڕنه‌ڤاڵی خوێن و کوێر کردنی چاوه‌کانن
ئێمه چین بۆ بێ ده‌نگی ئه‌ی فریشته
ده‌ست و په‌نجه سوره‌کان ؟
ئه‌ی فریشته که‌وا سه‌وزه‌کان ئه‌ی فریشته ئه‌سپێوونه‌کان ؟
ئێمه دڵداری ئێوه‌ین یان گاردی ئه‌سپێکان ؟
ئێمه هه‌موومان له مردن هه‌ڵدێین و ماڵه‌کان پاک ده‌که‌ینه‌وه
شه‌قامه‌کان ده‌ڕازێنینه‌وه خۆمان بۆ ئاهه‌نگه‌کان ده‌گۆڕین و
بۆنی عه‌تر له خۆمان ده‌ده‌ین
به به‌رگی قه‌شه‌نگه‌وه پیاسه‌ی ئێوارانی شار ده‌که‌ین
سواری ماشێنه‌کان ده‌بین و چاو له کیژه جوانه‌کان ده‌که‌ین و
گۆرانی عه‌شق ده‌ڵێینه‌وه
ته‌نیا بۆ ئه‌وه‌ی مردنمان بیر نه‌که‌وێته‌وه
ئێمه چه‌ند ترسنۆكین هه‌ر بۆ ئه‌وه‌ی بژین
قه‌ڵه‌مه‌کان توڕ ده‌ده‌ین و باوه‌ش ده‌که‌ین
به عه‌تربازه‌کانداو پاپوچه‌کانیان پاک ده‌که‌ینه‌وه
گه‌ر لێشمان توڕه بوون ملمان که‌چده‌که‌ین و
له به‌ر پێی (بۆن )ێکا به چۆکا دێین
هه‌ر بۆ ئه‌وه‌ی مردنمان بیر نه‌که‌ویته‌وه
چه‌ند گوناهین ئاگر له شیعر به‌ر ده‌ده‌ین و
ماڵی عه‌تربازه‌کان ئاوا ده‌که‌ینه‌وه
تاعوون به‌ر ده‌ده‌ینه هۆڵه‌کانی سیاسه‌ت و
به ده‌ست و په‌نجه‌ی بارووته‌وه مێژووی
هه‌زاران ساڵ ده‌خنکێنین
زه‌مه‌نی عه‌تربازه گوڵێ
ئه‌م بۆنی عه‌تره تێکه‌ڵ به جه‌سته‌ی
هه‌لا هه‌لای نیشتیمان بوه‌و ده‌مانباته‌وه
سه‌ر ڕێگا خواره‌کانی نا ئومێدی
توڕمان ده‌داته نێو یه‌که‌مین شوشه‌ی شکاو
که پێش له دایک بوونمان مێژوویه‌کی نا بینا
هه‌موو بۆنه سرووشتیه‌کانی ئێمه‌ی دزی و
شوشه‌که‌ی وورد و خاش کرد
له‌و ساته‌وه نیشتیمان بۆنی کروزی لێدێ و
وورده شوشه‌ی ئه‌و ده‌سته‌یی یه له ژێر پێی مناڵیمانا
خوێنی لێ ده‌چۆڕێ
ئیدی له‌و کاته‌وه ئێمه ئاوێنه‌یه‌کی شکاوین و
نه‌وه‌یه‌کی بێ بۆنین
مۆڕاڵێکی ئه‌سپێونی کراس کۆنین
ئێمه چیمان نه‌کرد
مێژوومان خسته ناو سنوقه به تاڵه‌کانی
خۆکوشتنه‌وه‌و لێمان نوسی
کوردستان یا نه‌مان
چه‌قۆکانمان به ژه‌نگی ده‌سه‌ڵاته‌وه
له ناو سنگ و مه‌مک دانی کیژۆڵه بێتاوانه‌کانا
ده‌مه‌زه‌رد کرده‌وه‌و شێرانه خۆمان کرده پاڵه‌وانه‌کانی
جه‌نگ و خه‌نجه‌ره‌کانمان گه‌ڕانه‌وه کالانه‌کانی شه‌رمه‌زارییه‌وه
ئێمه چیمان نه‌کرد
ڕۆحی ( مه‌ولانه )مان تۆران بۆنه خۆشه‌کانی شه‌وی موناجاتمان
له‌سه‌ر ڕێگای غه‌در ڕووت کرده‌وه
ده‌فی شه‌وی زیکرمان ته‌قان
پڵپڵه‌ی ده‌ست و په‌نجه‌ی خوێناویمان
له ڕاواز جێهێشت و قه‌قنه‌سمان کرده عاتیفه‌وه
بنواڕه گوڵێ لێره‌وه مردن ده‌بێته جوانترین یاداشته‌کانی ئێمه
مردن وایکرد ( گۆران ) له به‌رزیدا بژی
ژیان وایکرد ( مه‌حوی ) له هه‌سته‌کانا بژی
شیعر وایکرد ( مه‌وله‌وی ) له پاکیدا بژی
قه‌ڵه‌م وایکرد ( ژن ) له جوانیدا بژی.
ئه‌و په‌یکه‌ره‌یه که ( مایکل ئه‌نجیلۆ ) له شاری ( فلۆڕه‌نسا ) دروستی کرد که کچێکه نوستووه.
عه‌ترباز مه‌به‌ستم ئه‌و سیاسه‌ت بازانه‌یه که نیشتیمانیان خوێن ڕێژکرد به خیانه‌ت.
تۆ ده‌توانیت بۆچوونێك بنوسیت, یان به‌سته‌ری هه‌میشه‌یی كرته بكه.


polla Saeed
هاوڕێی ئازییزم کاکه ده‌وه‌ن
ئه‌م کاته‌ت شاد باوانم له هه‌رکوێیه‌ک ئێستا هه‌یت.
بۆ ده‌وه‌نی کۆڵانه‌کانی غوربه‌ت
که زه‌مه‌نی عه‌ترباز ده‌خوێنمه‌وه
ئیدی نه‌خۆم نه به‌رانبه‌ره‌که‌م
ناتوانێت پێناسێکی دروستم بکات
هه‌م خه‌مبارم هه‌م بزه‌یه‌ک میوانی لێوه‌کانمه
هه‌م نیگه‌رانم هه‌م وشه‌کانت دۆستی هه‌ناو و گیانمه،
عه‌تربازن ئه‌و ژنانه‌ی به‌ده‌مته‌وه پێده‌که‌نن
ئامان نه‌که‌ی خودانه‌که‌رده‌ن گوڵی سڵاوێکیان تێبگریت
ده‌نا سه‌راپای ژیانت پڕ ده‌بێت له خه‌م
چرای ماڵت کز ده‌سووتێت
سه‌راپا ته‌مه‌نت داده‌پۆشرێت به ته‌م،
زه‌مه‌نی عه‌ترباز پێناسی په‌نجه‌ره‌ی پڕ سه‌هۆڵی یاده‌وه‌رییه‌کانی من ده‌کات
ده‌ڵێی ئه‌و هه‌ستانه‌ت
سه‌ری په‌نجه‌ی مه‌له‌کێکه و یاری به پرچی ئاڵۆزی ئه‌شکم ده‌کات،
ده‌ڵێی منداڵێکی لاساره و له ئه‌ڵقه فڕێدراوه‌که‌ی په‌نجه‌م ده‌ڕوانێت
ده‌ڵێی شه‌می غوربه‌ته و له شه‌وێکی پڕ شه‌خته‌ی وه‌ک ئیمشه‌ودا
پێر و پێرو له ئامێزی خۆیم ده‌نێت،
خۆزیا منیش کچه‌که‌ی په‌یکه‌ری شه‌و ده‌بووم
خۆزیا منیش ته‌نها جارێک له ژیاندا به‌خته‌وه‌ر ده‌بووم،
وه‌لێ به‌خته‌وه‌ریی له خه‌ودایه هه‌روه‌کوو مایکل ئه‌نجیلۆ به په‌یکه‌ری شه‌و پێمانده‌ڵێت
تۆ ته‌ماشا ڕۆژ نییه تاوه ته‌رزه‌ی خه‌می ژنێک وه‌ک ملوانکه له‌ملمان نه‌کرێت،
زه‌مه‌نی عه‌تربازه باوانم
زوو بێره‌وه وا به په‌نجه‌ی ڕق ده‌ریان هێنا گلێنه‌کانی هه‌رتک چاوانم،
له‌گه‌ڵ ئه‌وپه‌ڕی خۆشه‌ویستییمدا له‌بۆت ده‌سته‌کانت خۆش بێت بۆ ئه‌م شاکاره هه‌ژێنه‌ره.
هاوڕێت
پۆڵا سه‌عید
10.02.05
ده‌وه‌ن
هاوڕێی له دڵا شیرینم کاکه پۆڵا سڵاوی هونه‌ر و جوانی.
ئومێده‌وارم بێمزه‌ره‌ت بیت.
ئه‌زیزیم منێکی یاخی و قه‌له‌نده‌ر ، هه‌میشه خۆم له ناو بۆچونه‌کانی
ئێوه‌ی به‌رزه چناردا ده‌بینمه‌وه ، هه‌موو کات ده‌ڵێم هه‌ربژین قه‌ڵه‌مه‌کانی یاخی و ده‌رونه پاکه‌کانی موحیبه‌ت دوور له ده‌سته‌مۆی
ده‌سه‌ڵات و ئایدۆلۆژیا ، زۆر سوپاس بۆ تۆی هاوڕێم و ووته به‌نرخه‌کانت له‌سه‌ر ( زه‌مه‌نی عه‌تربازه قوربان ) هیوادارم نمونه‌ی ئێوه و یاخیبووه‌کان زۆر بن … ماچێکی گه‌رم بۆ چاوه‌کانت …هاوڕێت
ده‌وه‌ن.!
شڤان آسایش دانش
من ده‌ستخۆشیه‌کی گه‌رمت اراسته ده‌که‌م بۆ او قه‌سیده‌یه که به‌راستی که‌مێک هه‌یه که بتوانن وه‌ک تۆی جوان خاوه‌ن هه‌لوێست بن به‌رامبه‌ر به‌و بیده‌نگیه‌ی که وه‌ک به‌رێزت آماژه‌ت پێ کردوه
وه‌لێ من زیاتر خولیای شانۆم وه‌ک هه لبه‌ست شاره‌زایه‌کی اوتۆم نیه
به‌له‌م به خوێندنه‌ووه‌ی (زه‌مه نی عه‌ترباز) خۆشه‌ویستیه‌کم به‌رامبه‌ر به هۆنراوه دروست کرد.
من شانازی به ناسینی رۆشینیبیرێکی وه‌ک به‌رێزت ده‌که‌م که هه‌رده‌م وه‌ک مامۆستایه‌کی مهێژو رۆشنبیری گوێم لا ووته به نرخه کانت گرتووه.
به‌رێزم دوای خوێندنه‌وه‌ی ام قه‌سیده‌یه من اره‌زویه‌کی تایبه‌تم لا دروست بو بۆ خوێندنه‌وه به گشتی.
من لێره‌وه ده‌ستت ده‌گوشم بۆ ام نوسینه بۆ ام ده‌ربرینه ناسکه‌ت.
هیوای به‌رده‌وام بون به هه‌موو نوسینێکی له‌م جۆره که بۆ ا وه‌ی که هه‌موو تاکێکی کورد به خه به‌ر بێنه‌وه و چیدی وه‌ک او په‌یکه‌ره‌ی که به‌رێزت اماژه‌و پێ کردوه ناخه‌وین.
به‌ڕییزت ده بیته فاکته‌رێک بۆ به‌ره‌و پێشبردنی کۆمه‌لگای کوردی لا کووێره‌وه‌ری ڕۆژانی نه‌خوێنده‌واریو اشناکردن به زمان و مێژوی کوردی و به خه‌رهێنانه‌وه‌ی او نه‌وه یه له جیهانی دایه‌لۆگ و مورالی رۆژهه‌لات که به رێزت ازمونێکت هه‌یه.
من لیره‌وه دوپاتی ده‌که‌مه‌وه که (زه‌مه‌نی عه‌تر باز) وه‌ک رۆژه‌ی ازادی هه‌لهاتو خۆیکرد به نه‌ناو هه‌موو په‌نجه‌ره ده‌سته‌مۆکانداو او تاریکیه‌ی شکاند
چاوت ماچ ده‌که‌م