هانای ساته‌کانی ڕه‌نگ
ئه‌وه عومری خۆتت سوتاند، یان به سته‌ی ئاوازه‌کانی هه‌ڵفرین
په‌نجه‌ی کام ژه‌هراوی بوو، ڕووخساری ته‌مه‌نی تۆی هه‌ڵوه‌ران
له ئه‌شکه‌وتی قاتوو قڕا، به فریای فرمێسكێ نه‌که‌وتی و
له که‌ڕنه‌ڤاڵی مردنا جێیهێشتی،
دڵی پاساری تۆی به لقی دره‌خته‌کانه وه هه‌ڵواسی،
به که‌زیه‌کانی تۆ گه‌ڵای پایزی سوتان، هه‌رزاڵێکی له‌ئێسک دروست کرد
بۆ رۆحه ئاوریشمیه‌کانی شه‌هوه‌ت، بۆ گوناهه‌کانی ژن
بۆ هه‌ناسه و ئاوازی ڕه‌نگه په‌مه‌ییه‌کان.
جێم مه‌هێڵه ئه‌ی تاکفه‌رمانی پیاو
به‌هه‌شت بۆ خۆت حه‌ڵاڵ بکه‌و ئه‌سفه‌لسافلین بۆ هه‌ناسه‌کانی ڕه‌نگ.
ئه‌ی ڕۆح تۆ له‌كوێیت،
کاتێ مێرخاسێ بێڕه‌حمانه بزماره‌کانی خاچ له‌سه‌ر ده‌ست و په‌نجه‌ی
خه‌ناوی کیژۆڵه‌یه‌کا دائه‌کوتێ
ئێره کوێیه سوڵتان؟
ئه‌شکه‌وتی دوپشکه پاڵه‌وانه‌کانی چیرۆکی داپیره‌یه!
یان ژووری نسرمی
پیاوه پوچه‌کانی به‌گزاده‌کان.!
ئێره شوێنی زکری فه‌نا بوونی ژن و کیژۆڵه نۆقڵیه‌کانه،
که سه‌ده‌یه‌ک دبێ حه‌کیمه سمێڵ زله‌کان قاپه کۆنه‌کانی شه‌راب پڕ پڕ
له خوێن ده‌که‌ن و به دانه شه‌یتانیه‌کانیانه‌وه ماچی گوڵ ده‌که‌ن.!
ئه‌رێ ئێوه بێزار نه‌بوون له کوشتنی ڕۆحه‌کانی موحیبه‌ت.
ئه‌رێ ئێوه تێر نه‌بوون له پێکی خوێنه ئاڵه‌کانی،
جوانی کیژ و ڕه‌نگی نه‌مامه ساواکانی دارستان،
ڕه‌نگی چاو و پایزی ژن، وه‌رزی گه‌ڵا و
هه‌ڵکرووزانی په‌ڕی پاساریه‌کان..!
ئێوه ماندوو نه‌بوون له هۆده‌کانی سواخدراو به‌شه‌وه شه‌رمنیه‌کان.!
هیلاك نه‌بوون له ڕاونانی ڕێگا دووره‌کان، له فرمێسکی ڕۆژه شه‌رمنیه‌کان.!
چی ماوه نه‌یکه‌ن بۆ ئابڕو تکانی مانگ و وه‌چه‌کانی تامگێلی،
کێ دیوییه‌تی دایك هه‌رزان فرۆش و شیری خه‌ڵاتی مار بکرێ
ئێره سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی نه‌زانه‌کانه، کۆتای شانۆی ژیان و ئاوابونی،
ئه‌ستێره‌کانی میهره‌بانیه. ڕاونانی ڕه‌نگه‌کانی سروشته له تابلۆی
ڕۆحی مێینه‌کاندا،ته‌ڵخبوونی چاوه‌کانی ژیانه له‌جوانی ژن‌دا.!
تۆ ده‌توانیت بۆچوونێك بنوسیت, یان به‌سته‌ری هه‌میشه‌یی كرته بكه.


کاروان
slav mando nabi
sarkav to bi
vidar
era ax larea
hiwadarm penwsakat panjakant ta dwa hanasakany jyan har la pesh brkew mlmlanedaben bo dahenan