ئاوازی چراکان
هاوڕێیان؛- زمانی ڕۆژنامه‌وانی حه‌قیقمه‌ند و دروست، ئه‌و زمانه‌یه که به‌شێکی گرنگی بیر و بۆ چونه جیاوازه‌کانی کۆمه‌ڵگا له خۆ ده‌گرێ و، بابه‌ته زیندووه‌کان له ئامێزی ڕاڤه‌و شیکاری زانستیانه‌دا دێنێته باس و خواسه‌کانه‌وه،
هه‌ڵگری قسه‌و باسه جیدیه‌کانه به‌دیدێکی ڕۆشناکیانه واته( دانتی) ووته‌نی ( زمان ئامڕازێکی ناسك و به‌توانایه ده‌بێت باشترین سوار چاک، سواری باشترین ئه‌سپ بێت) ڕه‌نگه له‌ئێستادا بۆ دنیای ڕۆژنامه‌وانی کوردی، ئه‌م سوارچاکانه که‌م بن وه‌کو حه‌قیقه‌ت، به‌ڵام ئه‌و حه‌قیقه‌ته که‌مه‌ی ڕۆژنامه‌وانی کوردی، کارێکی وای کردووه که باسه مه‌عریفی و زانستیه‌کان نه‌بن به‌ژێر، مۆدێله سواوه‌کانی ده‌سه‌ڵات و ئایدۆلۆژیاوه، چیخۆف ووته‌نی ( یه‌ك دێڕم نییه‌پێم شه‌رم بێ که‌نووسیومه) به‌ڵام ئه‌گه‌ر به ووردی سه‌رنج بده‌ین، ده‌بینین ڕۆژنامه و ڕۆژنامه‌وانی له‌م کات و ساته‌ی ئێستادا، شێوازێکه له تاوتۆلۆگی و خولانه‌وه‌یه له ناو باسه کاتیه‌کانی سیاسه‌ت و، نوسینه له‌سه‌ر حیکایه‌ته‌کانی مۆدێلی ده‌سه‌ڵات، دواجار پێویسته ئێمه ئاوڕێك له باسه گرنگه‌کانی جیهانی ڕۆژنامه‌وانی بده‌ینه‌وه و، کاره‌جیدیه‌کانی وه‌ک هونه‌ری ( شێوه‌کاری، موزیک، شانۆ، سینه‌ما، ئه‌ده‌ب و ڕۆشنبیری) هتد بخه‌ینه ناو باس و لێکۆلینه‌وه زانستیه‌کانه‌وه و زمانی ده‌یالۆگ بێته خه‌مڵاندن، پاشان ڕۆژنامه‌نوانی حه‌قبێژ ئه‌و هه‌سته‌یه به زووی دێته ناو ڕۆحه‌کانه‌وه و، پرسیار ده‌خاته ناو هه‌ڵه و نوقسانیه‌کانی جه‌وهه‌ری سه‌فسه‌ته‌ی ده‌سه‌ڵاته‌وه، بۆیه زۆر جار ده‌سه‌ڵات که‌وتۆته سه‌ر کۆنه‌کردنی قه‌ڵه‌مه‌ڕه‌نگ سپیه‌کان و، ڕێگر بووه له باسه زانستی و ڕۆشنبیرییه‌کان، ئه‌گه‌ر سه‌رنجی مێژووی مرۆڤایه‌تی و ڕۆژنامه‌وانی بده‌ین ده‌یان ڕووداوی له‌م جۆره ده‌بینینه‌وه، هه‌ر چه‌نده گه‌لێ که‌س ڕۆژنامه و ڕۆژنامه‌وانی به (ده‌سه‌ڵاتی چواره‌م ) باس ده‌که‌ن به‌ڵام بۆ ئێمه‌ی کورد تا ئێستا ئه‌م ده‌سه‌ڵاته جێگیر نه‌بووه و، ده‌کرێ لێره به دووا ڕۆژنامه و ڕۆژنامه‌وانی چیدی قبوڵی وویستوو داخوازیه‌کانی ده‌سه‌ڵاتی ترادیتسیۆنی نه‌بن و، خۆیان به دوور بگرن له نۆڤێلی سینزمی حیزبایه‌تی، به پێچه‌وانه‌وه ڕۆژنامه‌وانی زه‌نگین وخاوه‌ن میتۆد، ئه‌و که‌سانه‌ن که بۆ هه‌میشه قه‌ڵه‌مه‌کانیان تژییه له وویژدانی مرۆڤدۆستانه بۆ هێنانه‌دی ڕوخساره جوانه‌کانی دنیای ئازادی و، بنیاتنانه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگا له‌سه‌ر هێزه سروشتیه‌کانی به‌رهه‌م و به‌ها هزریه‌کان( نیچه) ووته‌نی ( کێ به‌رهه‌مێنه‌ری زانینه) کۆمه‌ڵگا یان ده‌سه‌ڵات؟ ده‌توانین بڵێین له ئێستادا زۆربه‌ی هه‌ره زۆری کۆمه‌ڵگا گرێدراوه له‌گه‌ڵ خواسته‌کانی ده‌سه‌ڵات و، خۆی گونجاندووه بۆ پاراستنی ده‌سکه‌وته‌کانی ده‌سه‌ڵات و تاکه‌کانی بوونه ته قۆربانی دیووه عاتیفه‌کانی ئایدۆلۆژیا، ئه‌م په‌تا عاتیفییه به‌شێکی زۆری ڕۆشنبیرانی کۆمه‌ڵگای ئێمه‌ی گرتۆته‌وه، به جۆرێك که بۆته کوشتنی ڕۆحه کانی داهێنان، به‌ڵام زۆر جاران له زه‌مه‌نی شه‌وه تاریکه‌کانی حوکمدا، تروسکاییه‌ک وه‌كو تیبا به ده‌ر ده‌که‌وێت و ڕۆشنای ده‌خاته تاریکستانه‌وه، بۆ دۆزینه‌وه‌ی راواز و هه‌نگاو نان به‌ره و روناکی چراکان، لێره‌دا هه‌موو ماڵه‌کان شه‌وق ده‌ده‌نه‌وه و جیهانێک داهێنان ده‌ێنه ناو (چراکان ) ی (موزیک، شێوه‌کاری، نۆتستان، سینه‌ما، شانۆ، ئه‌ده‌ب و ڕۆشنبیری، هۆنراوه، جیهانی منالان ) چوار وه‌رزه ئه‌م چرایانه له‌گه‌ڵمان ده‌ژین و به‌یانیان شیعر له‌گه‌ڵ خه‌نده‌ی مناڵان له‌سه‌ر سفره‌ی خواردنمانه، نیوه‌ڕۆان تیشکی هه‌تاو تێکه‌ڵ به‌ڕه‌نگه‌کانی شانۆ و سینه‌ما له‌په‌نه‌جه‌ری ماله‌کانه‌وه خۆی نمایش ده‌کات، ئێواران ده‌نگی گیتارێک به‌کۆمه‌ڵێ گه‌ڵای نۆته‌وه ده‌ڕژێنه ته‌لاره‌کانی موحیبه‌تمانه‌وه، شه‌وانیش بۆ شه‌و شادی هه‌موو چراکان کز ده‌که‌ین، ته‌نیا یه‌ک چرا له‌گه‌ڵ ژیانماندا ئه‌سوتێ ته‌نیا یه‌ک ئاوایی له‌هه‌سته‌کانماندایه ئه‌ویش جوانی و قه‌شه‌نگی ( ماڵپه‌ڕی چراکانه) پیرۆزبێت ساڵێ ته‌مه‌ن له‌گه‌ڵ جیهانی هونه‌ره‌جوانه‌کان و لێوی ئاڵی شیعر و باخچه‌یه‌ک قه‌ڵه‌می ڕه‌نگاو ڕه‌نگی ئه‌ستێره‌ی له‌چراکاندا.. پیرۆزبێت ساڵێك ژیان له‌ناو ره‌نگه‌کانی په‌لکه‌زێرینه‌دا.! یه‌کی، یه‌کی، دووهه‌زار و شه‌ش.
ده‌سته‌ی نوسه‌رانی ماڵپه‌ڕی چراکان
تۆ ده‌توانیت بۆچوونێك بنوسیت, یان به‌سته‌ری هه‌میشه‌یی كرته بكه.


kosrat
dastakant xosh bet