سه‌فه‌ری قه‌ڵه‌م و گوڵه‌ئه‌ستێره‌کان
سه‌فه‌ری قه‌ڵه‌م و گوڵه‌ئه‌ستێره‌کان
ده‌وه‌ن
27.09.2005
پاریس
له‌نێوانی من و تۆدا
(ئه‌ی په‌یڤه‌ساده‌کان) ی (غه‌مبار)
ئاسمانێ گریان و ده‌ریایه‌ک پێکه‌نین
له‌نێوانماندایه
گریان…. وه‌کو پایز
به‌ر له‌وه‌ی گه‌ڵاکان بخوێنێته‌وه
(میوانه‌کانی باران) ی دۆزییه‌وه‌و
نه‌فحه‌ی گوڵه‌ژاڵه‌کانی هێنایه‌وه‌ماڵی قه‌ڵه‌م و
کۆڵانه‌کانی شیعری ئاوا کرده‌وه
پێکه‌نین…. وه‌کو باگژه‌یه‌کی به‌یانیانی شار
هه‌رچی زه‌رده‌خه‌نه‌و یادگارییه‌کانی (ده‌وه‌ن) و
(خاک و ئه‌وین وغه‌ریبی) هه‌یه‌له‌جانتاکه‌ی
تۆدا پێچایه‌وه‌هه‌ر کاتێک وویستت
قاقاو نیگاکان ده‌ربێنه‌و،وێنه‌یان بگره
نه‌با سه‌فه‌ری ئازیزان له‌گه‌ڵ خۆ‌یا
بییانبات و نه‌گه‌رێنه‌وه
ئاسمان…. وه‌کو په‌پوله‌یه‌کی سپی
له‌ده‌رگای به‌هه‌شتی دا‌و ڕۆشته‌ناو
(دارستانه‌کانی فیرده‌وس) و ده‌ست له‌ملانی
(مۆسیقارێکی ماندوو) بوو
ده‌ریا…. وه‌کو چامه‌یه‌کی ڕه‌نگاوڕه‌نگ
شه‌پۆل، شه‌پۆل له‌په‌نجه‌ره‌ی
(سه‌فه‌ره‌پڕ ڕه‌نگه‌کانی خه‌یاڵ) ده‌چێته‌ژوورێ و
باوه‌ش ئه‌کا به(مه‌له‌ک ڕێحان ) و دیده‌نی
(پیاوێک له‌به‌هه‌شت) ئه‌کا،ئه‌وسا
هه‌ربۆخاتری شیعر‌و نزای یه‌کتری بینینه‌وه‌مان
له‌هێمنی ده‌ریا بڕوانه‌و
پێروی ئه‌ستێره‌کانی بازڕه‌بوون ببینه
له‌نه‌ینۆکی بێ ده‌نگی ده‌ریادا
بڕوانه‌چه‌ند قه‌شه‌نگه
سه‌فه‌ری قه‌ڵه‌م و گوڵه‌کانی ووڵاتی(گوڵ عومه‌ر)
ئه‌وده‌مانه‌ی یه‌ک یه‌ک ده‌گه‌نه
ده‌رگای ژووره‌که‌ت.!
…. ئه‌م شیعره پێشکه‌شه به‌هه‌ر حه‌وت(غه‌مباره‌که‌م)
جه‌مال غه‌مبار،به‌ختیار عه‌لی،به‌رزان هه‌ستیار،شێخ ئه‌نوه‌ر، ئومێدحسێن، دلاوه‌ر قه‌ره‌داخی.چێواری زیندوو.
تۆ ده‌توانیت بۆچوونێك بنوسیت, یان به‌سته‌ری هه‌میشه‌یی كرته بكه.

