دروستکردنی پارکی شه‌هیدێک
دروستکردنی پارکی شه‌هیدێک، یان شۆڤینییه‌کی موتربه‌کراو به بیروبۆچوونی به‌عس له هه‌ڵه‌بجه؟
له‌سه‌ردانه‌که‌ی به‌و دواییه‌ی عه‌بدولعه‌زیز حه‌کیم، سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی باڵای شۆڕشی ئیسلامی‌و لیستی هاوپه‌یمانی یه‌کگرتووی شیعه‌کانی عێراق بۆ کوردستان‌و، له‌سه‌ردانی 30.12.2005ی‌دا بۆ شاری هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هیدی کیمیاباران، گه‌وره‌ترین سه‌رکه‌وتنی بۆ شیعه‌کان تۆمارکرد. سه‌رکه‌وتنه‌که‌ی حه‌کیم له‌وه‌دایه که ده‌سه‌ڵاتدارانی کوردی به‌کردنه‌وه‌ی پارکێک بۆ محه‌مه‌د باقر حه‌کیمی برای عه‌بدولعه‌زیز ڕازی بوون‌و، ڕازیبوونیش به‌کارێکی وا واته هاوتابوونی محه‌مه‌د باقر به‌کاره‌ساتی گه‌وره‌ی هه‌ڵه‌بجه‌و، ئه‌مه‌ش له‌نرخ‌و ڕیزو پیرۆزی قوربانیانی ئه‌و شاره‌و کاره‌ساته‌که که‌م ده‌کاته‌وه. هه‌روه‌ها کردنه‌وه‌ی پارکێک به‌ناوی که‌سێکی وه‌کو محه‌مه‌د باقر حه‌کیمی شۆڤینی‌و دژ به‌کورد، درێژه‌دانه به‌سیاسه‌تی به‌عه‌ره‌بکردن‌و به‌ئاینزاکردنی کورد‌و کوردستان به‌ئاینزای دواکه‌وتووانه‌ی شیعه‌گه‌رێتی.
ئه‌گه‌ر عه‌بدولعه‌زیز حه‌کیم ئه‌وه‌نده دڵسۆزه بۆ شاری هه‌ڵه‌بجه‌و قوربانییه‌کانی ئه‌و شاره، بۆ نه‌خۆشخانه‌یه‌ک یان باخچه‌یه‌کی ساوایانی بۆ ئه‌و منداڵه به‌زگماک شێواوانه‌ی که له‌ئه‌نجامی کاریگه‌ری به‌کارهێنانی چه‌کی کیمیاوی له هه‌ڵه‌بجه‌دا له‌دایکبووینه، نه‌ده‌کرده‌وه؟
بیر‌و بۆچوونه‌کانی که‌سێکی شۆڤینی وه‌کو محه‌مه‌د باقر حه‌کیم تاسه‌ر ئێسقان دژ به‌کورد، چی که‌متره له بیر‌و بۆچوونه‌کانی سه‌ددام، یان شیعه‌یه‌کی وه‌کو محه‌مه‌د حه‌مزه زوبه‌یدی ئه‌مینداری گشتی بیرۆی باکوور (کوردستان)ی حیزبی به‌عس که له‌ساڵی 1985دا‌و دوای کۆتایی پێهێنانی گفتوگۆی نێوان ی.ن.ک و ڕژێم هاته کوردستان‌و، سیاسه‌تێکی زۆر ڕه‌گه‌زپه‌رستانه‌و دڕندانه‌ی به‌رامبه‌ر به کورد‌و کوردستان گرته‌به‌ر، هه‌روه‌ها ئه‌و گۆڕبه‌گۆڕه سه‌ره‌کوه‌زیرانی عێراق بوو له‌ساڵی 1993، یان که‌سێکی وه‌کو فه‌ریقی یه‌که‌می ڕوکن سه‌عدی توعمه عه‌باس ئه‌لجبوری به‌ڕه‌گه‌ز شیعه که پشکێنه‌ری به‌رهه‌م هێنانی چه‌که کۆکوژیه‌کانی سه‌ددام‌و، ماوه‌یه‌ک سه‌رۆکی ئه‌رکانی سوپای شومی به‌عس‌و دواتریش وه‌زیری به‌رگری ڕژێم بوو له‌کاتی داگیرکردنی کوێت‌و شه‌ڕی یه‌که‌می که‌نداودا، ئه‌و شیعه به‌عسی‌یه ڕۆڵی باڵای هه‌بووه له جێبه‌جێکردنی سیاسه‌تی قڕکردنی کورد‌و په‌لاماره دڕنده‌کانی ئه‌نفال بۆ سه‌ر کورد‌و کوردستان، یان شیعه‌یه‌کی وه‌کو مزبان خدر هادی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌رکردایه‌تی شۆڕشی به‌عس، یاخود مه‌زنترین درۆزن له‌هه‌موو جیهاندا، وه‌زیری ڕاگه‌یاندنی به‌عس محه‌مه‌د سه‌عید سه‌حافی شیعه که ڕه‌مزی ڕاسته‌قینه‌ی عه‌ره‌بی ڕه‌گه‌زپه‌رست‌و ئیسلام بوو، هیچ کاتێک درێخی نه‌کرد له‌دژایه‌تیکردنی کورد. هه‌روه‌ها محه‌مه‌د ڕه‌زای کوڕی سیستانی شۆڤینیستی به‌ڕه‌گه‌ز ئێرانی‌و گه‌وره مه‌رجه‌عی شیعه‌کانی عێراق که ئه‌ندامی شوعبه‌ی حزبی به‌عسی سه‌ددام بوو.
به‌گوێره‌ی لێدوانێکی مام جه‌لال، سکرتێری گشتی یه‌کێتیی نیشتمانی کوردستان‌و سه‌رۆککۆماری ئێستای عێراق بۆ گۆڤاری “الاهرام العربي” میسری ژماره 213ی 21.4.2001، که ده‌قی چاوپێکه‌وتنه‌که له لاپه‌ڕه 11ی هه‌فته‌نامه‌ی “الاتحاد”ی ی.ن.ک دا ژماره 419، هه‌ینی 4.5.2001دا له‌ژێر ناوی “حوار مع الزعیم الکوردي جلال الطالباني”دا بڵاوکراوه‌ته‌وه، مام جه‌لال باسی ئه‌وه ده‌کات که له‌سه‌رده‌می سه‌ددام‌و له‌حکومه‌ته ڕه‌گه‌زپه‌رستییه‌که‌ی به‌عسدا ڕێژه‌ی عه‌ره‌بی شیعه له گه‌وره به‌رپرسانی حزبی به‌عسی عه‌ره‌بی ده‌سه‌ڵاتداردا له 90% بووه. که‌واته شیعه‌ی عێراق 90%ی بڕیاره ڕه‌گه‌زپه‌رسته‌کانی دژ به‌کوردو کوردستانیان ده‌رکردووه له به‌عه‌ره‌بکردن، کاولکردنی کوردستان، سیاسه‌تی جینۆساید‌و ئه‌نفال‌و کیمیاباران، که‌واته شیعه‌ی عێراق 90%ی تاوانه‌کانی دژ به‌کوردیان جێبه‌جێکردووه! ئه‌ی بۆچی ئه‌مڕۆ سه‌رکردایه‌تی کورد، شیعه‌کانی عێراق به‌ده‌ر ده‌نێت له‌و تاوانانه‌ی که سه‌ددام‌و به‌عس له‌به‌رامبه‌ر کورد‌و کوردستاندا ئه‌نجامیان داوه؟
محه‌مه‌د باقر حه‌کیم، له‌نوێژی هه‌ینی 15.8.2003دا له نه‌جه‌ف که له ماڵپه‌ڕی (www.al-hakim.com) دا بڵاوکراوه‌ته‌وه، باسی ئه‌و مه‌ترسییانه ده‌کات که له‌سه‌ر عێراق دا هه‌ن‌و، مه‌ترسی ئه‌وه‌ی هه‌یه که به‌قسه‌ی ئه‌و عێراق ناسنامه‌ی ئیسلامی‌و عه‌ره‌بی خۆی له‌ده‌ست بدات‌و، جه‌خت له‌سه‌ر یه‌کێتیی خاک‌و یه‌کێتیی گه‌لی عێراق ده‌کاته‌وه.
ئه‌و ئایه‌توڵلایه هیچ جیاوازییه‌کی له‌گه‌ڵ سه‌ددام، ساڵح موتله‌گ، حارس ئه‌لزاری، عه‌دنان دلێمی، مه‌شعان ئه‌لجبوری‌و عه‌ره‌به شۆڤینییه‌کانی تر نییه‌و تائێستاش پێی وایه عێراق له‌یه‌ک گه‌ل نه‌ک چه‌ند گه‌لێکی جیاواز پێک دێت‌و کورد‌و که‌مه‌نه‌ته‌وه‌کانی تریش به‌عه‌ره‌ب داده‌نێت! هه‌روه‌ها محه‌مه‌د باقری (…….) له‌پێشوازی شاندی شاره‌کانی موسڵ، داقوق، به‌غداو عه‌فه‌گ له 11.8.2003دا ئاماژه به‌دانیشتوانی باکوور (کوردستان) ده‌دات، که‌چۆن ڕووبه‌ڕووی دڕنده‌ترین سته‌م‌و زۆرداری ببوونه‌وه له‌سه‌رده‌می ڕژێمی گۆڕبه‌گؤڕداو، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئه‌و سته‌مانه‌ش پابه‌ند بووینه به‌خۆشه‌ویستی خۆیان بۆ مه‌رجه‌عیه‌ت‌و، له‌هه‌موو ئه‌و کۆمه‌ڵانه‌ی که زۆرتر قوربانییان داوه له‌گۆڕه‌پانی به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌و قوربانیداندا تورکمانه‌کان بووینه‌و، دوو ڕۆڵی جیهادییان له‌سه‌رشان بووه، ڕۆڵی قوربانیدان‌و شه‌هید بوون هه‌روه‌ها ڕۆڵی پاڵپشتیکردن له مه‌رجه‌عیه‌تی نه‌جه‌ف.
لێره‌دا بۆمان ڕوونده‌بێته‌وه که محه‌مه‌د باقر حه‌کیم، نه‌ک هه‌ر شۆڤینییه‌کی دژ به‌کوردو کوردستان بووه، به‌ڵکو که‌سێکی درۆزنیش بووه، ئه‌گینا چۆن ده‌توانێت خه‌باتی گه‌لی کوردستان به‌لاوه بنێت‌و ڕۆڵی درۆزنانه‌ی تورکمان ئه‌وه‌نده زه‌ق بکاته‌وه که ده فیشه‌کیان به‌به‌عسه‌وه نه‌ناوه! جا ئه‌وه گه‌وره‌ترین تاوان نییه، ئه‌گه‌ر بێتوو ده‌سه‌ڵاتدارانی کوردی ڕێگا بده‌ن پارکێک به‌ناوی گورگێکی وا دڕنده‌و سه‌رسه‌ختی کورد که له‌پێستی مه‌ڕدا خۆی شاردبووه‌وه له هه‌ڵه‌بجه‌دا دروست بکرێت؟ ئایا سه‌رکردایه‌تی کورد بۆ وا (……) به‌رامبه‌ر به دوژمنانی کورد‌و کوردستان‌و ئه‌وه‌نده سه‌رسه‌ختن له‌به‌رامبه‌ر یه‌کتریدا؟ ئایا یه‌کێتیی نیشتمانی ئاماده‌یه ڕێگا به پارتی دیموکراتی کوردستان بدات، پارکێک به‌ناوی بارزانی، گوڵان یان ئه‌یلول له هه‌ڵه‌بجه یان سلێمانی دورست بکات؟ یان پارتی دیموکراتی کوردستان ئاماده‌یه، یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان له هه‌ولێر یان دهۆک پارکێک به‌ناوی شه‌هید ئارام، شه‌هید حه‌سه‌ن کوێستانی یان شه‌هید ئیبراهیم عه‌زۆ دروست بکات؟ دڵنیام هیچیان ڕێگا به‌وه‌ی تریان نادات، به‌ڵام هه‌ردوو لایان ڕێگه به‌عه‌ره‌به‌کان ده‌ده‌ن بۆ ئه‌نجامدانی کارێکی ئاوا. ئه‌گه‌ر ڕێگه‌دان به‌مشێوه‌یه به‌عه‌ره‌به‌کان لاوازی هه‌ستی نیشتمانی ده‌سه‌ڵاتدارو پارته کوردستانییه‌کان نه‌بێت، ده‌بێت چی بێت؟
به‌پێچه‌وانه‌وه ده‌بوایه بۆ نیشاندانی نیاز پاکی عه‌ره‌به‌کان‌و متمانه پێکردنی کورد به‌عه‌ره‌ب‌و دڵدانه‌وه‌ی کورد له‌دوای ئه‌و هه‌موو سته‌مه‌ی که عه‌ره‌بی عێراقی له‌ماوه‌ی 85 ساڵی ته‌مه‌نی حکومه‌ته‌که‌یان له کوردیان کردبوو، ده‌بوایه ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێستای عه‌ره‌بی عێراقی له‌ده‌یان شاری باشوور‌و ناوه‌ڕاستی عێراقدا سه‌دان پارک، گه‌ڕه‌ک، شه‌قام، گۆڕه‌پان، نه‌خۆشخانه‌و ڕێکخراوی مرۆییان به‌ناوی هه‌ڵه‌بجه‌و کورد‌و کوردستان دروست بکردایه، نه‌ک بۆ مه‌به‌ستێکی تایبه‌تی خۆیان‌و درێژه‌دان به‌سیاسه‌تی به‌عه‌ره‌بکردنی کورد‌و کوردستان پارک‌و حوسێنییه له کوردستان بکه‌نه‌وه.
پێویسته ده‌سه‌ڵاتدارانی کوردی‌و به‌تایبه‌تی یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان، ڕێگا نه‌ده‌ن کارێکی وا سه‌ربگرێت، هه‌روه‌ها داواکارم دانیشتوانی هه‌ڵه‌بجه‌ی زامدار، نووسه‌ران، ئه‌دیبان، هونه‌رمه‌ندان‌و ڕۆشنبیرانی کوردستانی ده‌نگی ناڕه‌زایی به‌رزکه‌نه‌وه‌و ڕێگای دروستکردنی ئه‌و پارکه نه‌ده‌ن چونکه مه‌به‌ستی شیعه‌کان به‌رزکردنه‌وه‌ی محه‌مه‌د باقر حه‌کیمه بۆ ئاست به‌رزی‌و پیرۆزی هه‌ڵه‌بجه.
له‌به‌ر نه‌گونجانی له‌گه‌ڵ مه‌رجه‌کانی بڵاوکردنه‌وه له پێنووسی کوردا وامان به باش‌زانی ته‌نها دوو ووشه لابه‌رین
تۆ ده‌توانیت بۆچوونێك بنوسیت, یان به‌سته‌ری هه‌میشه‌یی كرته بكه.


kurdo
kori bash xo la nawi ba3sekan kurdish tya bo, bo namona, Taha yassen, Taha muheden . mn yak dank seqam ba she3a neya bas aw shewai qsaya ka aeket ka gwaya flan kas ba3si bo she3a bo atawet bekai ba mal ba sar hamo she3awa ba rai mn rast neya. agr wa aket yakam jar la kurdakani xomanawa serka .