سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان
سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان، موسڵ شارێکی کوردی‌و کوردستانی‌یه!
له‌گه‌ڵ ده‌ست پێکردنی لێدانی ڕژێمه دکتاتۆرو ڕه‌گه‌زپه‌رسته‌که‌ی سه‌ددام‌و به‌عسدا، سه‌رکرده کورده‌کان یه‌ک له‌دوای یه‌ک به‌ڕێزان مه‌سعود بارزانی‌و مام جه‌لال، ڕایانگه‌یاند که موسڵ، شارێکی عه‌ره‌بی‌یه‌و کوردی نییه! دواتر هه‌ر یه‌که‌یان له بۆنه‌و شوێنی جیاجیادا هه‌مان لێدوانیان دووباره‌و سێباره کردۆته‌وه، ئه‌وه جگه له چه‌ند ئه‌ندامێک له هه‌ردوو مه‌کته‌بی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان‌و یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان، که جه‌ختیان له‌سه‌ر عه‌ره‌بێتی شاری موسڵ کردۆته‌وه!
سه‌ره‌تا ئه‌و لێدوانانه‌ی سه‌رۆکی هه‌رێم، سه‌رۆک کۆماری ئێراق که ئێستا کورده (مام جه‌لال)، ئه‌ندامانی مه‌کته‌بی سیاسی هه‌ردوو پارتی ده‌سه‌ڵاتدار له کوردستاندا، زۆر مه‌ترسیداره‌و به‌هیچ شێوه‌یه‌ک پێویست ناکات هیچ کامێک له‌وان لێدوانی له‌و چه‌شنه بده‌ن، چونکه شاری موسڵ شارێکی کوردی‌و سه‌ر به کوردستانه، هه‌روه‌ها شاری موسڵ، شاری هه‌موو کوردێکه‌و به‌ته‌نیا هی پارتێک، سه‌رکرده‌یه‌ک، لایه‌نێک، ئاغایه‌ک، شێخێک یان سه‌رمایه‌دارێک نییه، تاوه‌کو به‌ته‌نیاو به ئاره‌زووی خۆ‌ی پێشکه‌ش ئه‌م‌و ئه‌وی بکات! ئه‌گه‌ر ئه‌وڕۆش، ده‌رفه‌تی داواکردنه‌وه‌و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی شاری موسڵ بۆ سه‌ر هه‌رێمی کوردستان نه‌بێت، با سه‌رکرده‌کانمان ئه‌و ده‌رگایه به‌سه‌ر گه‌لی کوردستان‌و نه‌وه‌کانی داهاتوودا دانه‌خه‌ن!! کورد گوته‌نی “قه‌رد کۆن ده‌بێت، به‌ڵام نافه‌وتێت”، شاری موسڵیش با وه‌کو قه‌ردێک لای عه‌ره‌بی داگیرکه‌ر بمێنێت، نه‌وه‌ک لێی خۆشبین‌و خۆمان به‌ده‌ستی خۆمان بینێژین‌و فاتیحه‌ی بۆ بخوێنین، له‌کاتی په‌شیمانیش فرمێسکی بێسوودی بۆ بڕێژین.
سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان، به‌ڕێز مه‌سعود بارزانی له‌ڕۆژی شه‌ممه 10.12.2005دا له (مه‌سیف) پێشوازی له‌شاندێکی پێکهاته جیاجیاکانی پارێزگای موسڵ کرد‌و، له وته‌یه‌کدا که ده‌قه‌که‌ی له ڕۆژنامه‌ی “خه‌بات”، ژماره (2000)ی یه‌کشه‌ممه 11.12.2005دا بڵاوکراوه‌ته‌وه، ده‌رباره‌ی شاری موسڵ گوتی: (من ده‌خوازم ئێوه بۆ برایانی عه‌ره‌بیش قاسیدی ئێمه‌بن له موسڵ، به‌ڕاستی ئێمه غه‌یری باشی ئێوه شتی ترمان ناوێت، مومکینه زۆرجار ته‌سه‌وراتی هه‌ڵه بێته گوتن که کورد چاویان بڕیوه‌ته موسڵ، وه‌ڵڵا ئێمه هیچ ته‌ماعکارییه‌کمان له مووسڵدا نییه، چونکه ئێمه هه‌موو ئێراق به هی خۆمان ده‌زانین، ڕۆڵی ئێمه‌ش ڕۆڵێکی سه‌ره‌کی بێت نه ته‌نیا له کوردستان، به‌ڵکو له ئێراقیش که ئێراقێکی فیدراڵ‌و دیموکرات‌و فره‌حزبی دابمه‌زرێنن).
به‌ڵگه زۆرن بۆ سه‌لماندنی کوردستانێتی شاری موسڵ، به‌ڵام لێره‌دا ته‌نیا به‌ڵگه‌یه‌کی خودی بارزانی‌و به‌ڵگه‌نامه‌یه‌کی پارتی دیموکراتی کوردی عێراق که دواتر بوو به پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق ده‌خه‌مه‌ڕوو.
به‌ڵگه‌نامه‌ی یه‌که‌م: به‌ڕێز مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان‌و سه‌رۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، له لاپه‌ڕه 84-85ی به‌شی سێیه‌می په‌رتووکی”البارزانی والحرکه التحرریه الکوردیه”، که به‌زمانی عه‌ره‌بی نووسیوێتی، ده‌ڵێت: (یه‌کێ له‌داواکارییه‌کانی شۆڕشی کوردستان که له 5ی ئازاری 1963دا پێشکه‌ش به‌و شانده گه‌لی‌یه‌ی که‌حکومه‌تی عێراق بۆ کوردستانی ناردبوو و پێکهاتبوون له (محه‌مه‌د ڕه‌زا شبیبی، فائق سامه‌ڕائی، حوسێن جه‌میل، فه‌یسه‌ڵ حه‌بیب خه‌یزه‌ران، دکتۆر عه‌بدولعه‌زیز دوری و زه‌ید ئه‌حمه‌د عوسمان)، دیاریکردنی سنوری کوردستان بوو که له‌خاڵی دوودا به‌م شێوه‌یه باسی ده‌کات (2- سنوری کوردستان: له‌باکوره‌وه تورکیا، ڕۆژهه‌ڵات ئێران، ڕۆژئاوا سوریا‌و باشووریش چیای حه‌مرین).
به‌گوێره‌ی ئه‌و به‌ڵگه‌یه‌ی بارزانی‌و داواکارییه‌کانی شۆڕشی ئه‌وکاتی کوردستان، ئه‌وه شاری موسڵ-یش له‌نێو سنووری ئه‌و کوردستانه‌یه که داواکراوه حکومه‌تی عێراق، دانی پێدا بنێت! کاتێ که ده‌ڵێت له‌ڕۆژئاواوه سوریا، هیچ گومانێک ناهێلێته‌وه که موسڵ به به‌شێک له کوردستان دانراوه. هه‌روه‌ها سه‌دان به‌ڵگه‌نامه‌ی حکومه‌ت‌و مێژوونووس‌و گه‌ڕیده‌کانی ئێراقی، عه‌ره‌بی، ئیسلامی، تورکی، فارسی‌و بیانی له‌به‌رده‌ستدان‌و گه‌واهی ئه‌وه‌مان بۆ ده‌ده‌ن، که سنووری ئێراق له باکووره‌وه هه‌رگیز له (تکریت - به‌له‌د - سامه‌ڕا) له‌سه‌ر ڕووباری دیجله‌و له (هیت) له‌سه‌ر ڕووباری فورات تێنه‌په‌ڕیوه!
به‌ڵگه‌نامه‌ی دووه‌م: نووسه‌رو ڕۆژنامه‌نووس عه‌بدوڵڵا زه‌نگه‌نه، له لاپه‌ڕه (3)ی ژماره (1371)ی چوارشه‌ممه 25.2.2004ی ڕۆژنامه‌ی “خه‌بات”دا، به‌پشتبه‌ستنی به(موسوعة سریة خاصة بالحزب الشیوعي العراقي السري) که له‌ساڵی 1949دا بڵاوکراوه‌ته‌وه، وتارێکی له‌ژێرناوی “57 ساڵ له‌مه‌و به‌ر داواکاری کورد، له‌یه‌که‌مین په‌یمانی میللی و پرۆگرامی پارتی دیموکراتی کورد، له‌ژێر سایه‌ی (مه‌لا مسته‌فای بارزانی)دا فیدراڵی بووه؟! له‌و وتاره‌دا نووسه‌ر زه‌نگه‌نه، ده‌قی په‌یمانی میللی پارتی دیموکراتی کوردی عێراق، ده‌خاته‌ڕوو و باسی ئه‌وه ده‌کات که: (له‌خاڵی یه‌که‌می په‌یمانی میللی‌و پرۆگرامی پارتی دیموکراتی کوردی عێراق هاتووه: بۆ به‌ده‌ستهێنانی ده‌وڵه‌تێکی دیموکراسی له کوردستانی عێراقدا که بریتی بێ له لیواکانی موسڵ‌و که‌رکوک‌و هه‌ولێرو سلێمانی‌و خانه‌قین به‌ڕێگای سیاسی‌و هه‌موو وه‌سیله‌یه‌کی دی بشێت کۆشش ده‌که‌ین به مه‌رجێک یاسا‌و سه‌رۆکی ئه‌و ده‌وڵه‌ته له‌لایه‌ن میلله‌تی کورده‌وه له‌سه‌ر بنچینه‌ی هه‌ڵبژاردنی ڕاسته‌وخۆو ده‌نگی نهێنییه‌وه هه‌ڵبژێردراو دابنێین).
به‌پێی داواکارییه‌کانی په‌یمانی میللی و پرۆگرامی پارتی دیموکراتی کورد (پارتی دیموکراتی کوردستان)، داوای ته‌واوی پارێزگای موسڵ‌و شاره‌کانی تری باشووری کوردستان کراوه‌و، ته‌نانه‌ت داوای مافی دروستکردنی ده‌وڵه‌تێکی دیموکراسی له کوردستانی عێراقدا کراوه‌و، ئۆتۆنۆمی یان ئۆتۆنۆمی ڕاسته‌قینه هه‌ر له‌به‌رنامه‌ی پارتیدا نه‌بووه!!
له‌کاتێکدا که سه‌رۆکی هه‌رێم له په‌رتووکێکی خۆی‌و له په‌یمانی میللی و پرۆگرامی ئه‌و پارته‌ی که خۆ‌ی سه‌رۆکێتی‌و هه‌ر له‌سه‌ره‌تای دامه‌زراندنی پارته‌که‌دا، داواکارییه‌کانی ته‌واوی باشووری کوردستانی گرتبێته‌وه به‌شاری موسڵ-یشه‌وه، ده‌بێت حیکمه‌ت له‌وه چی بێت، ئێستا به‌و ئاسانییه، به‌ڕێزی شاری موسڵ به‌شارێکی عه‌ره‌بی بزانێت؟
هه‌ر له‌ئه‌نجامی لێدوانه کۆنه‌کانی سه‌رۆکی هه‌رێم‌و سه‌رۆک کۆمار بوو، سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره، ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تی یه‌کێتیی نیشتمانی کوردستان‌و لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی 3ی یه‌کێتیی له هه‌ولێر، له‌دیمانه‌یه‌کدا که له لاپه‌ڕه 7ی ژماره 194ی هه‌فته‌نامه‌ی “میدیا”دا بڵاوکراوه‌ته‌وه، ده‌ڵێت: (من پێم خراپه چ مام جه‌لال چ کاک مه‌سعود باس له‌عه‌ره‌بیه‌تی موسڵ بکه‌ن، چونکه ئه‌مه واقیعیه‌تی نییه. من ناڵێم موسڵ کوردستانه یان عه‌ره‌بستانه، باسه‌رژمێری بکرێ پاش ئه‌وه ده‌رده‌که‌وێ، ئه‌گه‌ر جیاوازیش هه‌بێ جیاوازییه‌که زۆر گه‌وره نییه، جیاوازی‌یه‌کی زۆر بچوک هه‌یه، ئێمه ده‌بێ حیسابی ئه‌وه بکه‌ین، ڕژێمی عێراق له‌ناوه‌ڕاستی هه‌فتاکانه‌وه دوو پرۆسه‌ی ده‌ست پێ‌کرد، پرۆسه‌ی پاکتاوی ڕه‌گه‌زی‌و “ڕاستکردنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی” که له گوێڕه‌وه ده‌ست پێده‌کا، که‌له‌کی یاسین ئاغا، خازر، شێخان، عه‌ین زاله، تا ڕه‌بیعه له‌ناوه‌وه‌ی ئه‌و که‌وانه‌یه هه‌رچی هه‌یه، له‌ده‌فته‌ری تۆمارگه‌کانی ڕژێم یا به‌عه‌ره‌ب نووسراوه. یان له‌ڕاستیدا هه‌ر تۆمارنه‌کراوه. ئه‌وه‌ش 300-400 هه‌زار ئێزیدی ده‌گرێته‌وه، ڕه‌نگه نزیکه‌ی 100 هه‌زار میران‌و کۆچه‌رو 150 هه‌زار گۆران‌و شه‌به‌ک‌و کاکه‌یی بگرێته‌وه، که ئه‌مه ده‌کاته 700-800 هه‌زار که‌س که له‌ڕاستیدا له‌هیچ ده‌فته‌رێکی تۆمارگه‌دا ناویان نییه، ئێستا له‌موسڵ سه‌رژمێرێ بکرێ، دڵنیام له‌سه‌رووی یه‌ک ملیۆن هاووڵاتی کورد له‌موسڵ ده‌رده‌چێ).
هیوادارم هیچ سه‌رکرده‌و لایه‌نێکی کوردی‌و کوردستانی هیچ لێدوانێکی له‌م جۆره نه‌ده‌ن که ببێته دابڕینی شارێک، ناوچه‌یه‌ک یاخود به‌شێکی کوردستان، چونکه کوردستان موڵکی هه‌موومانه‌و له‌سه‌ر هیچ که‌سێک تاپۆ نه‌کراوه تاوه‌کو به‌ئاره‌زووی خۆ‌ی بیبه‌خشێته‌وه. با هه‌موومان ئه‌و وته‌یه‌ی بارزانی نه‌مرمان له‌یاد بێت که ده‌ڵێت؛ (نامه‌وێت به‌هیچ شێوه‌یه‌ک سازش له‌سه‌ر شاری که‌رکوک بکه‌م‌و، دوای مردنم هه‌ر کوردێک به‌ته‌ک گۆڕه‌که‌مدا بڕوات‌و قسه‌ی سووکم پێ بڵێت‌و به‌نه‌فره‌تم بکات).
تۆ ده‌توانیت بۆچوونێك بنوسیت, یان به‌سته‌ری هه‌میشه‌یی كرته بكه.

