جیاوازی نێوان دوو دادگا
جیاوازی نێوان دوو دادگای سه‌رده‌می دکتاتۆری‌و سه‌رده‌می به‌ناو دیموکراتی!
ده‌رباره‌ی 30 ساڵ سزا بڕینه‌وه بۆ دکتۆر که‌مال
بڕانه‌وه‌ی سی ساڵ زیندانی به‌سه‌ر دکتۆر که‌مالی سه‌ید قادر، له‌ناخه‌وه هه‌ژاندمی، هه‌رگیز باوه‌ڕم نه‌ده‌کرد دادگایه‌کی سه‌رده‌می به‌ناو دیموکراسی، مافی مرۆڤ‌و ئازادی ڕاده‌ربڕین، به‌مشێوه‌یه فه‌رمانێکی وا ناڕه‌وا بسه‌پێنێ!
سه‌پاندنی فه‌رمانێکی وا ده‌یسه‌لمێنێ که دادگایی‌کردنی دکتۆر که‌مال دادگایه‌کی سیاسی بووه، نه‌ک دادگایه‌کی شارستانی یاسایی ڕه‌وا، هه‌روه‌ها دادوه‌ره‌کانیش ئه‌وه‌نده‌ی پابه‌ند بووینه به جێبه‌جێکردنی بڕیارێکی سیاسی ئه‌وه‌نده پابه‌ند نه‌بووینه به‌جێبه‌جێکردنی ئه‌و یاسایه‌ی که له هه‌ولێر له هه‌موو که‌سێک سه‌روه‌رتره!!
هه‌ر له‌گه‌ڵ خوێندنه‌وه‌ی هه‌واڵه‌که‌دا یادێکی ڕۆژانی زیندانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌منی هه‌ولێرم که‌وته‌وه یاد که ده‌کرێت له‌گه‌ڵ دادگاییکردنه ناڕه‌واکه‌ی دکتۆردا به‌راورد بکرێن. به‌نده له 2.3.1986دا له‌لایه‌ن “منظومة استخبارات المنطقة الشمالیة”دا گیرام‌و له 29.3ی هه‌مان ساڵ ڕاده‌ستی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌منی هه‌ولێر کرام‌و تا له‌سه‌ره‌تای مانکی 6ی 1987دا ڕه‌وانه‌ی دادگا کرام‌و له 4.6.1987دا به‌سزای 10 ساڵ زیندانیکردنه‌وه ڕه‌وانه‌ی باستیلی به‌عس “ئه‌بوغرێب” کرام. له‌سه‌ره‌تای ساڵی 1987دا بوو، له‌ژووری ژماره (1) بووم له ئه‌منی هه‌ولێر، “قاسم محه‌مه‌د، کوڕێکی هه‌ولێری‌و دانیشتووی سه‌یداوه له‌ژووره‌که‌مان بوو. قاسم ئه‌وکاته‌ی گیرابوو جاش بوو، به‌ڵام خۆی به ئه‌ندامی پارتی دیموکراتی کوردستان داده‌نا، هه‌موو ئه‌و براده‌رانه‌ی له‌ژووری یه‌ک‌و زۆر له‌زیندانیانی ئه‌بوغرێب که له‌گه‌ڵمان بوون، قاسم ده‌ناسن. تاوانه‌که‌ی قاسم ئه‌وه‌بوو که له‌دانیشتنێکی شه‌وانه‌ی باڕێک‌و له‌کاتی خواردنه‌وه‌دا گوتبووی: سه‌ددام گه‌واده!! به‌ده‌یان جار قاسم باسی به‌سه‌رهاتی گرتنه‌که‌ی خۆی بۆ به‌نده‌و بۆ براده‌رانی ژووره‌که کردووه‌و ده‌یگێڕایه‌وه که براده‌رێکی خۆی له‌کاتی سه‌رخۆشیدا ده‌نگی ئه‌وی تۆمارکردووه، له‌کاتێکدا که جنێوی به‌دیکتاتۆر داوه‌و کاسێته‌که‌ی ڕاده‌ستی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌منی هه‌ولێر کردبوو. قاسم باسی ئه‌و لێکۆڵینه‌وانه‌ی ده‌کرد که له‌گه‌ڵی کرابوو، چۆن له‌سه‌ره‌تادا نکوڵی له‌تاوانه‌که کردبوو، ئه‌وانیش ده‌ستیان کردبوو به‌ئازارو ئه‌شکه‌نجه‌دانی به‌هۆی فه‌لاقه‌و هه‌ڵواسین‌و لێدانی ته‌زووی کاره‌با. له‌کاتی ئه‌شکه‌نجه‌دان‌و بۆ به‌رگری له‌خۆ کردن، قاسم به‌بێ هیچ مه‌به‌ستێک گوتبووی: به‌خوا من هه‌رگیز نه‌مگوتووه سه‌یدول ڕه‌ئیس گه‌واده! جه‌لاده‌کان له‌سه‌ر ئه‌و قسه‌یه زۆر تووڕه ببوون‌و ئازارێکی زۆرتریان دابوو و هاواریان کردبووه سه‌ری: کوره هه‌ی گه‌واد کوڕی گه‌واد، جنێو به سه‌یدول ڕه‌ئیس مه‌ده! قاسم چه‌ندین جار ئه‌و ڕسته‌یه‌ی دووباره کردبووه‌وه، ئه‌وانیش زۆرتر ئازاریان دابوو، دواتر قاسم تێده‌گات که ئه‌وان ئه‌وه‌ی ئێستا ئه‌و به‌ناوی به‌رگریکردن له‌خۆی ده‌ریده‌بڕێ به جنێوی ده‌زانن، بۆیه ئه‌و جارێکی تر ناوێرێت ڕسته‌ی “به‌خوا من نه‌مگوتووه سه‌یدول ڕه‌ئیس گه‌واده” دووباره بکاته‌وه.
دوای چه‌ند ڕۆژێک له‌به‌رگریکردن‌و نکوڵیکردن، ئه‌فسه‌ری ئه‌منه‌که هه‌م شایه‌ته‌که‌و هه‌م کاسێتی تۆمارکراو به‌ده‌نگی قاسم دێنێت‌و ئه‌ویش دانی پیاده‌نێت. دوای تێپه‌ڕبوونی چه‌ند مانگێک، قاسم ڕه‌وانه‌ی دادگاکه‌ی به‌ناو “دادگای شۆڕش”ی سه‌ددام‌و عه‌واد حه‌مه‌د به‌نده‌ر کراو 15 ساڵ زیندانی بۆ بڕایه‌وه‌و تاوه‌کو له 14.9.1988دا به‌یه‌که‌وه‌و به‌یه‌ک ڕۆژ به‌ر لێبووردنێکی گشتی که‌وتین‌و ئازاد بووین.
سه‌ره‌تا پێویسته بڵێم، ئه‌ز له‌گه‌ڵ شێوه‌ی ده‌ربڕێن‌و نووسینه‌که‌ی “دکتۆر که‌مال”دا نیم که ووشه‌ی ناشیرینی به‌رامبه‌ر به‌سه‌رۆکی هه‌رێم به‌کار هێناوه، به‌ڵام ئایا ڕه‌وایه له‌سه‌ر به‌کارهێنانی هه‌مان ووشه له‌لایه‌ن قاسم محه‌مه‌دو دکتۆر که‌مال له‌دوو سه‌رده‌می جیای سه‌رده‌می دکتاتۆری‌و سه‌رده‌می به‌ناو دیموکراسی‌و پاراستنی مافی مرۆڤ‌و ئازادی تاک‌و ڕاده‌ربڕیندا، قاسم 15 ساڵ سزای زیندانی بۆ ببڕدرێته‌وه‌و دکتۆریش 30 ساڵ، واته سزای سه‌رده‌می زێڕینی ڕزگاری‌و سه‌روه‌ری یاسا‌و دیموکراسی پارتی‌و ده‌سه‌ڵاتی کوردی دوو جار به‌قه‌د سزای سه‌رده‌می چه‌وسانه‌وه‌و داگیرکردن‌و تاریکی به‌عس‌و سه‌ددام بێت ؟؟؟؟؟؟؟
ده‌رسیم دیبه‌گه‌یی
Darsim88@hotmail.com
تۆ ده‌توانیت بۆچوونێك بنوسیت, یان به‌سته‌ری هه‌میشه‌یی كرته بكه.

