ئه‌رشیف بۆ هاوپۆلی 'بابه‌ته‌کانی خاڵه به‌کر' كه هاوپۆلێكه
توندوتیژیی ڕۆشنبێری و زه‌برو زه‌نگی ڕۆشنبیری
وه‌رگێراوه له لایه‌ن/ له‌تیف هه‌ڵمه‌ت و خاڵه به‌کر
له‌و ساته‌وه‌ی ژیان و مردن له‌سه‌ر زه‌وی هه‌بووه توندوتیژی و ناتوندوتیژی و زه‌بروزه‌نگیش هه‌بووه… یه‌زدانی میهره‌بانیش له کۆ گه‌لێک له ئایه‌ته قورئانیه پیرۆزه‌کانیدا به خواوه‌ندێتی خۆیدا هه‌ڵده‌دات که له‌سزادانا چه‌نده به‌زه‌بروزه‌نگه.. وه چه‌نده به‌زه‌برو تونده له‌ئه‌شکه‌نجه‌دانا،وه چه‌ند زاڵ و شکۆداره.
[ بۆسه‌ره‌وه ]
تووخنی ئازاره‌کانم مه‌که‌وه
به‌ئاسانی ژیانمت زه‌وت کرد‌و،زۆر به قورسی ئه‌مده‌یته‌وه
چونکه پێش تۆ..!
مه‌رگ زۆر جار،
ده‌رگای کوتام و به‌گژیدا چوومه‌وه
***
که،تۆ هاتیت ،به‌هار نه‌بوو
ڕه‌گه ووشک هه‌ڵاتۆکانی ته‌مه‌ن،وورده وورده ژیانه‌وه
بێ ده‌ربه‌ستانه
[ بۆسه‌ره‌وه ]
دوا هه‌ناسه شپرزه‌کانی 2007
خاڵه به‌کر
1. ڕێم پێ مه‌ده.
ئه‌گه‌ر هاتوو..،
قه‌ڵه‌مه‌که‌م ئازاد نه‌بوو..!
له‌گه‌ڵ هزرو هه‌ڵسوکه‌وت و تێڕوانینما ڕاستگۆ نه‌بوو..
ڕێم پێ مه‌ده،
هه‌رچی حه‌رفی ووتارو قه‌سیده‌مه،
بیکه به تیر..،
به‌بێ که‌وان..!
[ بۆسه‌ره‌وه ]
دوایین شیعر
(1) له‌زاری(….)
شه‌وانه،
تا،سایه‌ی،که‌نار،تاریک و ڕوونی کازیوه‌ی عه‌شقت..،
له‌بریی،شووشه‌یه‌ک مه‌ی..!
شووشه‌یه‌ک،گوڵاوی گووڵه به‌یبوونم ئه‌نۆشی،
گوڵه به‌لقیسم ئه‌کرد به‌کڵۆ سه‌هۆڵی پێکه‌که‌م و که‌ف و کوڵی سینه‌و دڵمم پێ ئه‌پۆشی..
ئه‌و ده‌مانه‌ش
ترپه‌ی دڵ و،هه‌ست و نه‌ست و خه‌یاڵ..
[ بۆسه‌ره‌وه ]
ئه‌وانه ئه‌وپیاوانه بوون که‌ده‌وڵه‌تی ئیسلامی‌یان بنیات نا
نوسینی/ ئوسامه ئه‌نوه‌ر عه‌کاشه
وه‌رگێڕانی/ خاڵه‌به‌کر
ئه‌وانه ئه‌و پیاوانه بوون که‌ده‌وڵه‌تی ئیسلامیان بنیات نا، ئیدی لاتان سه‌یر نه‌بێت سه‌رجه‌م لاپه‌ڕه‌کانی مێژومان خوێناوی بێت.. فه‌رموون بابڕوانینه هه‌ندێک له‌وانه‌ی که‌داوێن پیسی و به‌دڕه‌ووشتی کرده‌و کۆششیان بووه‌و داوێن پیسیش له‌دامێنیان که‌وته خواره‌وه!؟
له‌سه‌رده‌می نه‌فامی و ئیسلامی‌دا(جاهلي) عه‌ره‌ب به‌داوێن پیسی نێو‌و نێوبانگی هه‌بوو، هه‌ر وه‌ک ده‌گێڕنه‌وه ئه‌و هۆزه‌ی خواستی بوایه ببوایه به […]
[ بۆسه‌ره‌وه ]
به‌یبوونه‌وان
به‌لقیس..،
که‌هاتمه‌وه ..،
له‌گه‌ڵ ڕابوردودا ئاشتم که‌وه
له‌گه‌ڵ داهاتودا بمتۆرێنه
له‌گه‌ڵ ئاینده‌دا بمنێژه
جێ پێی ئه‌ستێره‌یه‌کم نیشانده،له‌ئاسمانا غه‌ریب نه‌بێت
تریفه‌ی مانگم بۆ بکه،به نۆته‌ی مۆسیقای شیعرێک
چریکه‌ی گه‌روی خامه‌شم بۆ بکه به‌ئاوازێک
[ بۆسه‌ره‌وه ]
هه‌ورازی کووڕ پشتی شاخی قه‌ندیله بۆ گه‌ریلا دانه‌ویوه*
گه‌ر بیت وئه‌مڕۆکه بڕوانینه بارودۆخ و ژیار به‌سه‌ر بردنی گه‌لانی دنیا،که‌هه‌نوکه چۆن له‌سایه‌ی سه‌ربه‌خۆیی و به‌رخوداندا دژ به داگیرکه‌ران و پێشێلکارانی مافه ڕه‌واکانی نه‌ته‌وه‌ییدا له‌پێناو وه‌ده‌ستهێنانی ئازادی و سه‌ربه‌خۆییدا به‌ری ڕه‌نج و خه‌بات و تێکۆشانی خۆیان ئه‌دورنه‌وه‌و له‌و پێناوه‌دا چه‌ندین تێکۆشه‌رو هزری زانستیان کرده سوتماکی ئه‌و سه‌ربه‌ستیه‌ی که‌ئێستاکه له‌سایه‌یدا ده‌ژین و شانازی پێوه ده‌که‌ن و […]
[ بۆسه‌ره‌وه ]
نیکۆلای گۆگۆڵ 1809 1852
ئوستادی خه‌نین له‌ڕوانگه‌ی فرمێسکه‌وه
به‌شی سێ یه‌م- کۆتایی
به‌کوردی کردنی/ خاڵه‌به‌کر
ئه‌وه‌ی شوێن پێی “گۆگۆڵ”ی له‌سه‌ر عه‌رشی هونه‌ری شانۆ توند کرد‌و هونه‌رێکی واقعیانه‌ی له‌گۆڕه‌پانه‌که‌دا هێنایه گۆڕێ ئه‌ویش شانۆگه‌ری “جه‌نابی موفه‌تیش” بوو ئه‌م شانۆگه‌ریه‌ش خۆی له‌بۆته‌ی ڕه‌خنه‌یه‌کی ئێجگار توندا ده‌نواند سه‌باره‌ت به‌و گه‌نده‌ڵی و نایه‌کسانیه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌ی که‌له‌نێو ده‌زگا حکومێکانا بێ شومارانه په‌ره‌ی سه‌ندبوو تاوه‌کو کار گه‌یشته ئه‌وه‌ی داموده‌زگا سانسۆره‌کانی […]
[ بۆسه‌ره‌وه ]
نیکۆلای گۆگۆڵ 1809 -1852
به‌شی دووه‌م
ئوستادی خه‌نین له‌ڕوانگه‌ی فرمێسکه‌وه
به‌کوردی کردنی/خاڵه به‌کر
چه‌وساندوێتێوه‌و لێی نابێته‌وه،له‌هه‌موو ئان و ساتێکدا آکاکی له‌به‌ر ده‌می بۆره فه‌رمانبه‌ردا قووت ده‌بێته‌وه‌و آکاکی لێی ده‌که‌وێته گلله‌یی و گازنده‌و ئه‌و ڕۆژانه‌ی ده‌هێنێته‌وه یاد که‌چۆن به‌ده‌ستێوه چه‌وساوه‌ته‌وه‌و ناڵانوێتی و توشی ده‌رده‌سه‌ری و چه‌رمه‌سه‌ری کردوه،له‌م ڕوانگه‌و ئاقاره‌وه گۆگۆڵ بۆ ئه‌وه‌مه‌مان کێش ده‌کات که له‌و ده‌مه‌دا چه‌ند بلیمه‌تانه مامه‌ڵه‌ی له‌ته‌ک واقعێکی که‌م […]
[ بۆسه‌ره‌وه ]
نیکۆلای گۆگۆڵ
نیکۆلای گۆگۆڵ 1809-1852
ئوستادی خه‌نین له روانگه‌ی فرمێسکه‌وه
به‌شی یه‌که‌م
به‌کوردی کردنی/ خاڵه‌به‌کر
نیکۆلای گۆگۆڵ له31ی ئاداری 1809 له‌گوندێکی گچکۆکه‌ی ئۆکرانیا به‌نێوی”سوروجنتز” له‌دایک بووه.باوکیشی یه‌کێک بووه له‌و که‌سانه‌ی که‌خاوه‌نی زه‌ویی و زارێکی زۆر بووه،له‌ته‌ک ئه‌وه‌شدا خولیای نواندنیشی هه‌بووه”تمثیل” هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ش بووه زۆر جار هه‌ندێ شانۆگه‌ری کۆمیدی وه‌ک ئاماده‌کار بۆ هه‌ندی گروپ و ده‌سته‌ی ئاره‌زوومه‌ندو سه‌وداسه‌ر ئاماده‌کردووه،”گۆگۆڵ” ئه‌م ڕێچکه‌یه‌ی […]
[ بۆسه‌ره‌وه ]

